پاش بڵاوه پێكردنى هێز له‌لايه‌ن نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، زۆرێك له‌چاودێران پێيان وايه، ئه‌م جموجوڵه‌ى ماليكى وڵات له‌كوده‌تا نزيك ده‌كاته‌وه.
مسعود عبدولخالق، چاودێرى سياسى، ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی مالیكی ده‌ركه‌وت كه نیازی دیكتاتۆری و ئینقلابی هه‌یه و خۆی تووشی كیشه‌یه‌كی یاسایی گه‌وره كرد‌و دلنیام لیی ده‌رناچی به تاوانی به‌كارهینانی هیز به ده‌ر له ده‌سه‌لاتی و به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی كه ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ریكه‌ره ده‌ستورو یه‌كپارچه‌یی عیراق وپه‌یره‌وی ناوخۆیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانیشی به‌زاندوه".
هه‌روه‌ها ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت،"هه‌مو جیهان و مه‌رجه‌عیه‌ت و لایه‌نه شیعیه‌كان و ئیرانیشی تووشی شۆك كرد".
ئه‌و چاودێره سياسييه، ئاشكراى ده‌كات يه‌كێتى وپارتى باجى هه‌ڵه‌كانيان دا‌و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت،"روون دیاره هه‌ردوو لا ( پارتی و یه‌كیتی) دوو هه‌له‌ی ستراتنیژیان كرد‌و ده‌ماو ده‌ست رووبه‌رووی خۆیان بوویه‌وه ، پارتی زۆر له سونه نزیك بوویه‌وه‌و داعش ئاوا چاكه‌كه‌ی دایه‌وه، یه‌كیتیش ئاوا له ده‌وله‌تی یاسا نزیك بوویه‌وه‌و مالیكی ئاوا چاكه‌كه‌ی دایه‌وه، به‌لام خوای گه‌وره له یه‌كه‌می رزگار كردین دلنیام له‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی مالیكیش رزگار ده‌بین".
مه‌سعود عه‌بدولخالق، له‌باره‌ى داهاتوى ماليكيه‌وه ده‌ڵێت،"به‌خیرایی ده‌رده‌كه‌وی فوئاد معسوم تاریق هاشمی نیه‌و له هیلی سور سور تره‌و چه‌ند رۆژیكی تر به‌پیلبه‌ستراوی بۆ دادگا راپیچ ده‌كریی".