به‌غداد، بارودۆخ ئاسايي نييه‌
11/08/2014 نوسەر: bzavpress

به‌غداد، بارودۆخ ئاسايي نييه‌


 په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئاشكراكرد ، له‌شه‌وی‌ بارودۆخی‌ به‌غداد ئاسایی‌ نیه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ به‌غداد  راگه‌یاند،" له‌شه‌وی‌ رابردووه‌ به‌تانك‌ و زرێپۆش چوارده‌وری‌ كۆشكی‌ كۆماری‌ عیراق گیراوه‌". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتارانی‌ كورد هاتونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقه‌وه‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ كراوه‌و ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێدراوه‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی‌ سه‌وزیش داخراوه‌و و رێگه‌ به‌ كه‌س نادرێت بڕواته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌. 

دوێنێ‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاربه‌رێكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌وتاری‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا هێرشی توندی‌ كرده‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق‌و به‌پێشێلكردنی‌ ده‌ستور فوئاد مه‌عسومی‌ تۆمه‌تباركرد. 

له‌دواين، پێشهاتيشدا، ئه‌مڕۆ پاش سه‌ردانى نورى ماليكى بۆ دادگاى فيدڕاڵى، ڕايگه‌ياندووه‌، گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌تى ياسايه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى نورى ماليكى.