برنادشۆ، چى له‌باره‌ى ئيسلامه‌وه‌ ده‌ڵێت؟
11/08/2014 نوسەر: bzavpress

برنادشۆ، چى له‌باره‌ى ئيسلامه‌وه‌ ده‌ڵێت؟


جۆرج برنارد شۆ، گەورەترین نوسەری ئینگلیز لە دوای شکسپیر کە دەربارەی دین، زانست، ئابووری، خێزان و هونەر دەینوسی و کاریگەری زۆری لەسەر خوێنەرانی داناوە، دەربارەی دینی ئیسلام و پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم دەڵێت: من هەمیشە ڕێزێکی تایبەتم هەبووە بۆ دینی محمد بەهۆکاری زیندوو بوونی، بە تێڕوانینی من ئیسلام تاکە دینە کە ئەم تایبەتمەندیەی تێدایە کە توانای گۆڕانکاری جۆراو جۆری هەیە لەناو کۆمەڵگاکانداو دەتوانێت خۆی لەگەڵ کۆمەڵگادا بگونجێنێت و بۆ هەموو سەردەمەکان گونجاو بێت. 

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، من پێشبینی دەکەم کەوا دینی محمد بۆ ئاییندەی ئەورەپا زۆر باش بێت، هەروەک دەبینین کە لە ئەورەپای ئەمڕۆدا زۆر بە بەرفراوانی پێشوازی لێدەکرێت. من پێم وایە کە پیاوێکی وەک پێغەمبەری ئیسلام فەرمانڕەوایی موگلەقی جیهانی بکردایە ئەوا هەموو گرفتەکانی جیهان کۆتایی پێدەهات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی باڵی دەکێشا بەهەر جیهاندا، بۆیە دەبێت هەوڵبدرێت بەرنامەکەی گەشەی پێبدرێت.

سه‌رچاوه‌: http://peyamber.com/