10/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مەخمورمان ئازادکرد و جەلەولایان گرت !!
ئەزانم ئەمجارەیان سەردەکەوین، ئەویش بەیارمەتی دەوڵەتی عێراق و ئەمریکاو ئەوروپا و خەڵکی کوردوستان،بەو پێیەشی دەتوانین گرەو لەسەر سێ بەرەیی سووننەکانی عێراق بکەین (سیکۆلارەکان،قەومییە جیهادییە ئیسلامییەکان،بەعسییەکان و ئەوانەی خەون بەسەردەمی سەددامەوە ئەبینن) ..بەڵام نازانم تۆبڵێی دەسەڵاتی کوردی لەمەولا ئاقڵ بن ؟.تۆبڵێی ئیتر خەڵک باوەڕ بە ئۆپۆزسیۆنێکی هاژوهوژچی بکات ؟.هەروا 4 کەس لەسەر جادە بهێننە سەرشاشە و لەپڕ 100 هەزار دەنگ بهێنێ !!.ئەی فکرو قوڵبونەوە دیراسات و وەرچەرخان و ڕوئیایەکی مەزن کێ بۆمان بکا !! ها ؟ تۆبڵێی عەرەب و تورک و فارس و ئینگلیز خزمەتمان بکەن ؟ وای لەو پرسیارە قۆڕەی هەموو جار لە فڕۆکەخانەکان و وڵاتان پێمان ئێژن ( where are u frome ? ) لەهیچ کوێوە نەهاتوم..وازم لێ بێنن ...
چوارساڵ پێش ئەوەشی موعارەزە هەبێت لەکوردوستان،ئێمە باسی سوپایەکی نیزامی و هەواڵگرییەکی باشمان بۆ کردون،هەر هیچ نا کاکە مەعمەلی فیشەک و قەوانێکت بهێنایە..چی هەڕەمەکی و مناڵبازاڕییەکە سەیرکەن چۆن پەشۆکاون لەوەها حاڵەتێکدا،گشتی باعیزی بێ پلانی و بێ سەلیقەییانە .سەیرکەن:
وەزیری پەروەردە لەکوردوستان لەبەرەکانی شەڕەو خەریکی تەحلیلە .
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان لەژیانیا کاری سەربازیی و ستراتیژیی نەخوێندوەو نەبینیوە،نەخشەمان بۆ ئەکێشێ..
دژە تیرۆر و پۆلیس و ئاسایش کاریان پاراستنی ناوشارەکانە لەشەڕن.
مەسئول ناوچەو کۆمیتەو لق و مەڵبەند جەیشمان بۆ وئاڕاستە ئەکەن و فەرمان ئەکەن..
خەڵکی مەدەنی و خانەنشینەکان شەڕی عەسری موعاسیر ئەکەن لەگەڵ تیرۆر ..
پەکەکەو پەیەدەو پژاک لەولاوە ئاگری جەرگ و هەناو هەڵی پێچاون هاتون بۆ هاوکاری باشورەکەیان .
لەجەلەولاوە ئەچن بۆ مەخمور دێنەوە بۆ کەرکوک..لهملاوه ههریهكه و كامێرایهكی خستۆته دوای خۆی موزایهده ئهكاو مهخموریان ئازاد كرد،لهولاوه داعش جهلهولای داكیر كرد !!
تۆ بێژی سەرۆکی هەرێم و سەرکردایەتی سیاسیی ئەمجارە بێژن ئەشهەدوا ئێوە ڕاستەکەن،هەقە ئێمە گۆڕانێکی ڕیشەیی بکەین و یەکێتییەکی نیشتمانی دروست بکەین ...
چاوەکەم،باش باش چاومان لەئێوەو میدیای جیهانیشە،ئەوەی ڕویدا،چۆڵکردنی (3) قەزاو (10) ناحیەو (300) لادێ بوو،لە تەنها (4) سەعاتدا !!.کەچی بەس باسی شەنگال کرا؟. ئەوەی ڕوویدا ئەمریکا و کۆشکی سپی نەبوایە بە نیو دانە کاتژمێر تاریکپەرستان ئەهاتنە هەولێرو کۆشک و تەلاری (22) ساڵەی ڕابردوویان داغان ئەکرد ....ئیمه دهبینین و دهزانین لهدوای نهمانی ئۆبۆزسیۆن یهكبارجه رۆزنامهنووس و میدیای ئههلیتان كری..تهواو نهما ..كهس نهما قسهیهك بكا ههریهكهیان كهوتنه لایهك و بالیك و حزبیكهوه ..!!
تۆ سەیری (خەڵک) یش بکەن،پارتی شەڕەکاو یەکێتی نایکاو،یەکێتی شەڕی کرد پەکەکە نەیکردو....ئیتر ئاوها ..فێر بن ...فێر ئەبێت کوردیش وەک بەشەر بژی، وەک بەشەر بیر بکاتەوە .بەسە ...بەس.