شه‌وى ڕابردوو، ته‌قه لهبرايهكى سه‌رده‌شت عوسمانى ڕۆژنامه‌نوسى تيرۆركراو كرا‌و بريندار بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست بزاڤـ پرێس كه‌وتوون، هێرشه‌كه له‌لايه‌ن سێ كه‌سه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتييه له‌نزيك ناوچه‌ى مناره‌ى پارتى بووه له‌هه‌ولێر.
له‌و باره‌یه‌وه باوکی سەردەشت، بە بزاڤـ پرێسی راگەیاند،کورەکەی کەناوی سەردارە دەمانچەیەکی لە لقی پارتی بووەچووە داوی بکاتەوە، له‌وێ بووە بە دەمە بۆڵەیان، پاشان سێ کەس تەقەی لێکردوە بریندار بووە.
له‌ئێستادا، سه‌ردار لهنەخۆشخانەیە و دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه، ونۆ فیشه‌كیش، بهئۆتۆمبیلی تایبهتیهوهیهتی.
پاش ڕوداوه‌كه، به‌رپرسى ناوچه‌ى مناره‌ى پارتی هەرسێ کەسەکەی کە تەقەیان لە سەرداری برای سەردەشت عوسمان کردوە رادەستی پۆلیس كردووه و بە گوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ی لەسەرچاوەیەکی نیزیکەوە بەدەست بزاڤـ کەوتوە، ئه‌وسێ كه‌سه ئازاد كراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بزاڤـ پرێس، ئه‌و سێ كه‌سه فه‌رمان به‌رن لهدهزگاى ئاسايش.