بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی بزاڤی نوێ  دووێنی کۆڕێك بۆ م. عەلی باپیر سازدرا
10/08/2014 نوسەر: bzavpress

بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی بزاڤی نوێ دووێنی کۆڕێك بۆ م. عەلی باپیر سازدرا

دوێنی بەرواری 8/9/2014 لە پایتەختی ووڵاتی نەرویج ئۆسلۆ ڕێکخراوی بزاڤی نوێ کۆرێکی  سازدا بۆ  بەرێز ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، لە ژێر ناونیشانی (سەرنج دانێك لە واقعی  گەلی کوردو ئوممەتی ئیسلام) بە ئامادە بوونی  نوێنەری زۆرێك لە  لایەنە سیاسیەکان  وەك  یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان و حیزبی سەربەستی و کۆنگرەی نیشتتیمانی ناسراو بە کەنەکە و یەکگرتوی ئیسلامی  و حیزبی سازمانی خەبات  هەندێك حیزبو  کەسایەتی ناودار لە کەسایەتیە دیارەکان  وەك  جەنابی م. عەبدرەحمان بەرزنجی  پێشنوێژی مزگەوتی ئازادی و نوێنەری حوکومەتی هەرێم و وەزیری کشتوکاڵ ئامادە بوون ..
لەدوای تەواو بوونی کۆڕەکە ڕێکخراوی بزاڤ و  شاندی لایەن سیاسیەکان و بەرێز م. عەلی باپیر سەردانی لاینە سیاسیەکان کراو باسو خواست و گفتوگۆ لەسەر رەوشی ئیستای کوردستانو ناوچەکە بە گشتی کرا..
بەم نزیکانە تەواوی  کۆرەکە لە پێگەی بزاڤ دەبین  لە بەشی ماڵتیمیدیا..

هەندێك لە ووێنەکان..