06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(ئازادی بیر) و(بیری ئازاد)
-به‌شی یه‌كه‌م-
(ئازادی بیر) و(بیری ئازاد) پێناس، پێوه‌ر، پرسیاری ده‌سته‌ویه‌خه!!
ئه‌وه‌گرنگه بوَماناو مه‌به‌ستی (ئازادی بیر)و(بیری ئازاد)پێناسه‌وپه‌یاممان هه‌بێت، به‌لاَم له‌وه گرنگتروسه‌نگینتر بینین وناسینی مروَڤـ خوَیه‌تی به‌مه‌یان ئه‌گه‌ر وه‌كو خوَی ناوونامه‌ی خوێندرایه‌وه ئه‌وا زوَر باسی تری په‌یوه‌ندیدار به خوڕی دێته به‌رده‌ستمان!،كات وكاری زوَریشمان بوَ ده‌گێڕیِته‌وه وبه‌دوورمان ده‌گرێت له بیروبه‌یانی لابه‌لایی وخوَ نغروَم كردن له هه‌وڵی هیچ و مایه پوچدا!.
مروَڤه‌كان به درێژایی مێژوویان به تایبه‌تی چینی ڕوناكبیران وفه‌یله‌سوفان-به‌هه‌مووجوَروفێرخانه جیاوازه‌كانه‌وه- له هه‌وڵ وته‌قه‌لای ئه‌وه‌دابوون مروَڤـ بناسێنن وكون وكه‌له‌به‌ره نهێنی وپێچاوپێچه‌كانی ناوجیهانی ئاڵوَزی ئاده‌می ده‌سخه‌ن وبه‌و پێ و به‌نده پێناسه‌یه‌كی بكه‌ن وخوَی بناسێنن به‌خوَی!. بیری فه‌لسه‌فیانه‌ی یوَنانییه‌كان-كه هه‌زاران ساڵه بووه‌ته ڕووگه‌ی ڕوَژئاواییه‌كان وله سه‌ده‌یه‌ك زیاتره‌گه‌لانی موسڵمانیش گیروَده‌ی هه‌ڵپه‌وهه‌ڵكوتانیانه-خوَیان زوَرسه‌خڵه‌ت كرد تابتوانن مروَڤـ وێنا بكه‌ن له چوارچێوه‌یه‌كی فیكری فه‌لسه‌فیدا،به‌لاَم ئه‌م ژان وشڵه‌ژانه(كه‌م وكوێر)ئه‌ندامێكی لێ كه‌وته‌وه هه‌رساته‌ی ده‌كه‌وێته چاڵ وچه‌مێكه‌وه!!.ئه‌وئاكامه فه‌لسه‌فییانه‌ش لێی كه‌وته‌وه نه‌ك ڕووی لای عه‌قڵمه‌ندانی نی یه به‌ڵكو بازاڕی بیروبه‌رنامه‌ی مروَڤی به ته‌واوی شڵه‌قاندو له‌توپه‌ت بوونێكی هێنایه كایه‌وه تا ئه‌مڕوَش هه‌موو مروَڤایه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌دات!، نه‌ك ته‌نها له داهات وساڵهاتی، به‌ڵكو له خوێن وكه‌رامه‌ت و بیروباوه‌ڕوچاره‌نوسی ئایین و ئایینده‌ی!،بیدعه‌فیكری فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌رستۆوئه‌فلاتۆن سه‌باره‌ت به تاقانه خوای بونه‌وه‌روله‌تكردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی وپێناسه‌یان بۆئافره‌تان وكێ پایه‌داره‌وكێ پیاده‌یه..هتد؟وتا ده‌گاته ڕێچكه ماركسی وداروینی وفرۆیدی وسارته‌ری ومیكیاڤیلی وڕۆژهه‌لاَتناسه‌كان-سوری به‌رله‌شكری داگیركه‌رانی ڕۆژئاوا-له‌وێشه‌وه بۆ فۆكۆیاماوهانتغتۆن،بانگده‌ران وبوقژه‌نانی شه‌ڕی كۆتایی ومانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی‌و ئه‌مریكاو به‌كۆیله بوونی جیهان!!، نمونه‌ی قۆناغه جیاجیاكانی ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكانن ده‌توانین لێیانه‌وه ڕووی ناوه‌وه‌یان و دیوی نهێنییان بخوێنینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی قه‌یران وقه‌وانی فه‌لسه‌فه‌خانه‌كان تێپه‌ڕێنین سه‌باره‌ت به ماناومه‌به‌ست له مروَڤـ‌ومروَڤایه‌تی،هیچ په‌ناوپه‌ندبه‌خشێكیش نی یه بگاته قه‌دوبالاَی ده‌قه‌كانی وه‌حی تا لێیه‌وه خوَمان پێ بناسێنێ، بوَیه پێویست ده‌كات له چه‌ندلایه‌كه‌وه عه‌رزوحاڵی مروَڤـ به ڕووانگه ئیسلامییه‌كه بخه‌ینه ڕوو:
(پێناسه‌وپه‌یام)
ِ (1)
(جێ نشینی نموونه‌یی) و(نموونه‌ی جێ نشینی)
خوای بڵندوبه‌ڕێز مروَڤی له قوَناغێدا نه‌چه‌قاند كه ته‌نها بریتی بێت له‌وه‌ی ئایاتی ژماردنی منه‌ته‌كانی و پێداهه‌ڵدانی به‌هره‌كانی وسه‌ناومه‌دحی جوانی یه‌كانی به سه‌ردا بخوێنێته‌وه وه‌كو له ئایه‌تی ته‌كریم و له خاڵی دواتردا دێت–كه هه‌موویان نازوڕازێكن شوكرانه‌یان ته‌واونابێت-به‌ڵكو په‌ڕاندی یه‌وه بوَ قوَناغی پێبه‌خشینی پله‌وپایه‌ی(جێ نشینی)و(به‌ڕێوه‌به‌رێتی)ی كاروباری زه‌وی وزه‌وی نشینان و ژین وژیارسازی وبه‌شداری ململانێ یه‌كان وڕوَیشتن له گه‌ڵیدا تا ده‌گاته خاڵی كوَتایی!قورئان ده‌فه‌رموێ:[وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُون]َالبقره30. ئه‌مه‌ش-جێ نشینایه‌تی- هێڵێكی گشتی و بێ پایانی په‌روه‌ردگاره كه بڕیارێتی مروَڤـ پابه‌ندو په‌یوه‌ست كات به خوَیه‌وه ئه‌گه‌رئه‌وانیش مه‌منونی ئه‌م ده‌رووده‌رگایه‌بن!، تا بتوانن به ئاراسته‌ی خوا‌و ئاوازی وه‌حی (یه‌كتاپه‌رستی)بڕوێنن و(شه‌ریعه‌ت)بچه‌سپێنن وبیكه‌نه(سلوك وسیاسه‌تی) ڕۆژانه‌و پێوه‌ری دابه‌ش كردن ودیاری كردنی جۆری كه‌سێتی كه‌سه‌كان وكه‌رت وكۆمه‌ڵگه‌كان!!، هه‌روه‌ها ڕێگه بده‌ن (زمان وزاراوه‌ی ده‌قه‌كان) هه‌ڵه‌وهه‌ڵوێسته‌كان خه‌تڕێژبكات و(سه‌نگه‌ره‌كان)له‌یه‌كترجیابكاته‌وه وبه‌ره‌ی ئیمان وبێ ئیمان ودۆست ودوژمن بناسێنێ و(پله‌وپلار)ی خۆیان پێ بدات. ته‌نها ڕازی بوون به حاڵه‌تی جێ نشینایه‌تی وسه‌رسام بوون پێی به‌س نییه بۆ زیندوكردنه‌وه‌وبزاوتنی بنه‌ما ئیمانی وئینسانی وفیكری وفیقهییه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌گاته دوا پله‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی پرسیاروپه‌رۆشی فریشته‌كان كاتێ ووتیان ئه‌وان خراپه‌كاری ده‌كه‌ن وخوێنده‌ڕێژن!!، ده‌بێت به ترازووی وه‌حی وعه‌قڵی ئیجتهادی، هه‌موو ده‌زگاكان، هه‌موودڵه‌كان، هه‌موو ده‌سته‌كان، هه‌موو ده‌م و داوێنی كه‌س وكۆمه‌ڵانی ژێر سایه‌ی په‌یڕه‌وی خه‌لیفایه‌تی-كه هه‌موو مرۆڤـ ده‌گرێته‌وه- به‌پێی توانا ده‌نگوده‌ستوری خوای گه‌وره‌و پێشهاتی فریشته‌كانیان پێ بگات ودووربن له خراپه‌و په‌خشی خراپه‌و سڵ بكه‌نه‌وه له یه‌كتركوژی به ناهه‌ق!، ئه‌نجا بگاری ئه‌وه ده‌بێت به‌م مرۆڤانه بوترێ جێ نشینی نموونه‌یی!!،خیتابی خه‌لیفایه‌تی مرۆڤه‌كان هه‌ندێ ئامانجی شه‌رعی تری پێوه به‌نده ده‌بێت بێته‌دی له سه‌ر ده‌ستییان به تایبه‌تی بۆكه‌سانی فه‌رماندار و ده‌سه‌لاَتدار كه ئه‌ویش (دادگه‌ری)یه‌ودابه‌زاندنێتی بۆ ناو هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها،جه‌نگ وجیهاده له‌گه‌ڵ ئاره‌زووكاری وخۆپه‌رستی كه مرێنه‌ری دادودادگه‌راییه!، وه‌كو خوای به‌رزوبه‌ڕێز ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ]-90- النحل)، [إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا] النساء58، [يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ]ص26 .
(2)
(لوتكه‌ی ڕێز) و (ڕێزی لوتكه‌یی)
مروَڤـ له ڕوونبینی نیگا(وه‌حی)وه به‌كوَمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه‌ی بابه‌تی ناسێنراوه كه ده‌كاته پله‌وپایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوَی و له پێناس و په‌ڕاوی تردا ده‌ست ناكه‌وێ كاتێ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا]الاسرا‌و70، ئه‌مه ڕێزوحورمه‌تی خوایه بوَ ئاده‌مییه‌كان كه به‌كرده‌یی ئه‌بینرێ وئه‌بیسرێ وهه‌مووهه‌سته زیندووه‌كان پێی تێرومه‌ستن!،ئه‌نجا له‌كوێی بوونه‌وه‌ردا؟،له میژووی چی مه‌خلوقكێدا؟،له‌خه‌م وخه‌یاڵدانی چی زیندوێكدا؟، له‌كام بنمیچی ئه‌زل وئه‌به‌ددا؟، ڕێزوڕێزاندنی مرۆڤـ گه‌یشتووه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی فریشته -كه پاكترین به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ن- كڕنۆشی بۆ به‌رن وسه‌ری بۆ بخه‌نه زه‌وی؟، واته دانان ودیاروپیرۆزكردنیان له ڕیزی یه‌كه‌می ته‌واوی مه‌خلوقاتدا،(وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ-34- البقرة)، داننان وپیرۆزاندنی خوای تاك وته‌نها بۆ مرۆڤه‌كان-مه‌خلوقه تایبه‌ته‌كه‌ی-به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن وبزانن شاهێدحاڵبن به‌سه‌ر سنووری خۆیان وبێسنووری (نازونان)ی كردگاره‌وه، به‌رزیكردنه‌وه‌وڕایهێنان به زانست وزانیاری بۆناسینی، خواوخه‌ڵك، بونه‌وه‌رو زینده‌وه‌ر، به‌ره‌ی خێروشه‌ڕ، فریشته‌وفه‌رمانبه‌ران، ژیان ومردن، به‌هه‌شت ودۆزه‌خ، (وَعَلَّمَ آَدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ، قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ، قَالَ يَا آَدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ،31-33 البقرة) گه‌وره‌یی وگه‌وره كردنی ئاده‌م وئاده‌می له لایه‌ن خوای كاربه‌جێ وه گه‌یشته ئه‌وه‌ی فێری بكات چۆن كاری هاوبه‌ش بكات له‌گه‌ڵ حه‌وای هاوڕه‌گه‌زی، هه‌روه‌ها ده‌رسیدایه‌كه ژیان به‌ڕێكردن به‌رپرسیارێتی دوولایه‌نه‌یه، سزاوپاداشتیش به پێی كه‌م وزۆری كه‌مته‌رخه‌می كه‌سی لێ به‌ری ناكرێت، مرۆڤـ ئه‌گه‌ر عه‌وداڵی كه‌رامه‌تی خۆی بێت- كه هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك له دوویه‌تی- ئه‌وا له ته‌كریمی خوا خۆیدا نه‌بێت چه‌شكه‌ی ناكات و نایچێَژێ!(وَقُلْنَا يَا آَدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ، فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ، فَتَلَقَّى آَدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ 34-37 البقره). گه‌زوبالاَوجوانی وجه‌وهه‌ری ئه‌م به‌لاغ و به‌یانه‌ی قورئانی پیرۆز، گشت پیت وڕسته‌یه‌كی په‌یماننامه‌ی نێوان خوای بالاَده‌ست ومروَڤی كه‌م ده‌سته، منه‌تنامه‌ی بێشماروبه‌هره‌ی بێ ئه‌ندازه‌یه بوَتاكتاكی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌گه‌ر ژیرمه‌ندانه بڕواننه ناوونامه‌كانی خوای به‌رزوبه‌ڕێز، دوورودژه به ده‌نگوَوده‌هوَڵی گروپی شیعاراتی وگه‌وره هوتاف كێشان وهیچی له‌وان ناچێ !، هه‌رئه‌وه‌یه‌كه وتم، ئه‌مه ڕیكلام وڕێگای كوَمه‌ڵ وكوَمه‌ڵگه‌ی هایوهوونییه!، ئه‌مه قیڕوهوڕی درۆزنانه‌ی گه‌روی نوساوی(مروَڤه‌قه‌زه‌مه‌كان)!یان گاره‌گاری لیخن وشه‌قه‌ی پێڕی چه‌پڵه‌وتاقمی فیكه‌كێشان و خۆفرۆشان نییه!، ئه‌مه‌وئه‌وانیترله فه‌رموده‌وفه‌رمانه‌كانی خوای خۆشه‌ویست به‌ختی مروَڤه‌كان به‌رده‌ده‌ن، وئاسمان وئاو ده‌خه‌نه خزمه‌تیان، ووشكانیوته‌ڕانی ژێربارن بوَیان، ڕزق و ڕوَزی ژێر زه‌وی وسه‌رشاخه‌كان ملی ڕێیان گرتووه بوَ گه‌رووگه‌ده‌یان!، له هه‌مووئه‌وانه‌ی ڕابورد گرنگتر به‌خشینی فام و فیكره، حاڵی بوون وحاڵی كردنه، سه‌لیقه‌ی زمان وگفتوگوَكردنه، هه‌ربه‌مانه‌ش مروَڤـ ومێگه‌ل وئه‌وانی ترله‌یه‌كتر جیاده‌كرێته‌وه.
(3)
(ئاوه‌دانی خاك وخه‌ڵك) و(خاك وخه‌ڵك بۆئاوه‌دانی)
له پاش ته‌كریم وتاجی خه‌لیفایه‌تی كه دوو پێشه‌كی وپێشوازین له ته‌ره‌فی خوای مه‌زنه‌وه به‌وه كۆتایی نه‌هات كه به‌س جێ ی ڕێزبێت وپێگه‌یه‌كی هه‌بێت وكه‌شخه‌ی پێوه بكات وپاشان بێكاروبێكاسبی!، بێ بڕیاروبێ به‌رهه‌م! خاڵی له هه‌مووخه‌مێ!،باری قورسی سه‌رسه‌ری كۆمه‌ڵگا بێت وبێ ئه‌وه‌ی بارێك هه‌ڵگرێ!، ئه‌نجا ببێته بخۆری بێ خۆراك، بڕوانامه‌ی پێبدرێت و نه بڕوای هه‌بێت نه نامه!، عه‌رزی عه‌زه‌لاَت بكات ونه عه‌رزی هه‌بێت نه عه‌زه‌لاَت!خه‌باتی نه‌بێت وبه شای خه‌باتكاران ناوزه‌دبكرێت!یه‌كسه‌ر ببێته كارگه‌ی ته‌ممه‌ڵی!كێڵگه‌ی ڕۆتین و بێ‌تین!سه‌رچاوه‌ی بێزاری وبێباری!،خاوكه‌ره‌وه‌وخه‌مۆكاندنی هه‌مووهه‌وڵوهیوایه!.
خوای گه‌وره هیچی له‌وانه نه‌ویست بۆیه(وره‌ی ده‌روون)و(توانای بیر)و(هێزی بازوو)و(زمان وڕێزمان)و(كات وسات)و(ئاووئاگر)و(خاكوخۆڵ)و(باوباران)و(نیگاوڕێگا)و(نه‌وه‌ونه‌ته‌وه)ی پێبه‌خشی و فه‌رمانی پێدا زه‌وی و زه‌مانی خوا له به‌رده‌ستایه فه‌رموو ئاوه‌دانی كه‌ره‌وه،وه‌كو ده‌فه‌رموێ:(.اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ-61-هود).
بوون ومانی مرۆڤـ له ژیاندا كه‌مه وخێرا ده‌ڕوات،بۆیه پێویسته كاروكاراكته‌ری (خواییه)كان تواناكانیان بهۆننه‌وه وپێكه‌وه‌بڕۆن وبه‌ده‌ست وده‌مێ!شه‌ڕی شه‌یتان وشه‌ڕه‌نگێزان بكه‌ن،ئه‌مه‌ش ته‌حزیری خوایه‌كه ده‌فه‌رموێ:(وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ-36-البقره) ئاوه‌دانی به گشتی و(پیشه‌كاری) به‌تایبه‌تی وبه(شار)كردنی خاك و خۆڵ و پێدانی مافی (شارنشینان)وسه‌وزوشین كردنی زه‌وی وزار هه‌وڵێكه‌وبه‌شێكه له ئامراز‌و مه‌كینه به‌ڵكو ئامانجی سپێراوبه مرۆڤه‌كان،تا پێی بژین وبۆی بژین!، به‌لاَم له‌وانه له پێشتروپشتێنه‌ی هه‌مووئه‌وه‌ی ڕابوردبریتی یه له ئاوه‌دانی وئاماده‌كردنی مرۆڤه‌كان وساغكردنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕاندنی ده‌روون وفیكر وڕۆح وجه‌سته‌یانه به‌ئاراسته وئاوێنه‌ی وه‌حی تا بگه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كی كامڵی نێوان خۆیان وهه‌موو مه‌خلوقاتیتركه خوای گه‌وره به تایبه‌ت وته‌نها دروستی كردووه‌و(ژێرباری)كردووه!.
به‌وێران كردنی جه‌ووجه‌وهه‌ری مرۆڤه‌كان ولادانیان له (ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كان)و(ئه‌ركه بالاَكان) كه له(په‌رستنی خوا)و(په‌یوه‌ست بوون به‌پێغه‌مبه‌ر)و به(پێوه‌ركردنی په‌یامی قورئان)و (په‌رێزوپه‌ڕاندنی هه‌موودژه‌كانیان)!!كۆك وكۆده‌بێته‌وه، هه‌رچیه‌ك بكرێ پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوا‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی مرۆڤه‌كانه!،گه‌یشتنه به قۆناغی(گێژبوون وخولانه‌وه) له بازنه‌یه‌كدا، ئه‌و ئاكامه‌ی نه‌وه‌ی ئیسائیلی پێگه‌یشت وئیتر ده‌رگای ده‌رك كردن وده‌رچوون وون ده‌بێت وژیان ده‌بێته ژان وژه‌هر!(قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ-26-المائده)
(4)
(ژێرباربوونی ئامرازه‌كان) و(ئامرازه‌كانی ژێرباربوون)
چه‌ندێ پله‌وپایه‌ی مرۆڤـ هه‌ورازكه‌وێ وله سه‌ر عه‌رشی جێگروجێنشینی دانرێ وبه‌رپرسیار بكرێ وڕاسپێرێ بۆ ژیانسازی-كه هه‌موویان به‌هره‌وبه‌خششی خوایه-ناتوانێ ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێ ئه‌گه‌ر خوای به تواناوتوانابه‌خش!هه‌موو ئامرازوئامێرێكی(ئاوه‌دانی مادی)و(ژێرخانی مه‌عنه‌وی)پێویستی بۆ ژێرباروملكه‌چ نه‌كات.
ئه‌گه‌رنا به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه!،ئه‌ركی مرۆڤه‌كانیش بزوتن وبزواندنه وخوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێ وڕك وبڕوبیانووی خه‌لیفه به‌ڕێزه‌كان ببڕێت ودووخاڵی(چاره‌ساز)و(چاره‌نوسساز)ی!،پێكه‌وه گرێدا كه ئه‌وانیش (كامڵ)كردنی ئایین و(ته‌واو)كردنی به‌هره‌و به‌خششه‌كانێتی وه‌كو ده‌فه‌رموێ:(الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا-3-المائدة)ئه‌م(دووانه)شی كرده دووسه‌ری گوریسه‌كه كه ئیسلامه‌وخوای میهره‌بان ڕه‌زامه‌ندی فه‌رموو كه ببێته ڕێبازوڕێژم ومه‌رجه‌عی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو شته‌كان وهه‌مووكاره‌كان و هه‌مووكه‌سه‌كان و هه‌موو بیروبۆچوونه‌كان!! به مه‌به‌ستی ڕازیبوون یان ڕه‌فز كردن یان ڕێك كردنیان (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَڵا تَفَرَّقُوا-103-آل عمران). پێویست ده‌كات قوڵتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شه‌ن وشیبكه‌ینه‌وه وبه‌م ڕێیه‌دا بڕۆین كه ناوونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه داوای ده‌كات ئه‌ویش (ژێرباربوونی ئامرازه‌كانه)واته خوای گه‌وره به لوتفی خۆی هه‌مووئه‌وئامرازوهۆكارانه‌ی ده‌بنه به‌ردوتاشه‌به‌ردی ژیانسازی وله‌دایك بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیاروخێرخوازو به‌هێزوبه‌ڕێز به‌رهه‌می هێناوه وبه‌رده‌ستی خستووه وژێرباروموسه‌خه‌ری كردووه‌له جێ وشوێن،كات وسات،كان وكانزا،گژوگیاوگیاندار،بیروبیركردنه‌وه،په‌یام وپێغه‌مبه‌ر، هیچ كام له‌مانه‌ی پێشوو قولله‌ی قافیان له مرۆڤـ نه‌گرتووه‌وڕاناكه‌ن ودژنین له گه‌ڵ (ئامانجه شه‌رعییه‌كان) و(ئومێده مرۆییه‌كان)!وسه‌روملیان خستووته خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی تامرۆڤانه‌وموسڵمانانه به‌كاریبهێنن،ئه‌وه‌ش فه‌ڕوفه‌رمانی خوای به‌خشنده‌یه سه‌باره‌ت به ته‌سخیر:(وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْڕهِ أَڵا ڵهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَاڵمِینَ-54-اڵ‌عراف) (وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ-54-الأعراف) (أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ-20-لقمان).
هیچ كات وحاڵێك ناتوانرێ و ناگونجێ ماناومه‌به‌ستی ژێربار(ته‌سخیر) به‌رجه‌سته‌وبه‌رچاو بخرێ به بێ تیگه‌یشتن ووه‌رگرتن وگه‌ڕانه‌وه بۆ فێرگه‌ی تاقانه په‌رستی(ته‌وحید)وله‌وێشه‌وه یه‌كلاده‌بێته‌وه كه ته‌واوی مه‌خلوقه‌كان ده‌بێت ده‌لاقه‌و ده‌رگای ناسین وناساندنی خوای تاك وتاقانه بێت واته(ته‌وحید)كه خاڵی چه‌ق و چه‌قاندنی هه‌موو كاروكاردانه‌وه‌یه‌كه‌وبناغه‌وژێرخانی سه‌رتاپای دینداری ودونیاداری یه!.(ئامرازه‌كانی ژێرباربوون)یش بۆ به‌ده‌سخستنی پله‌ی به‌ندایه‌تی كردن (عیباده‌ت) بۆخوای بالاَده‌ست وهه‌وڵی ئاوه‌دانی(عیماره‌ت)كه‌به‌باشترین شێوه تام وسامیان ده‌چێژرێت وده‌خه‌مڵێت، دوو باڵن به‌ته‌نها لایه‌ك ناتوانرێ قۆناغه‌كانی ژیان و شارستانییه‌تێكی گه‌وره‌ی موسڵمانانه ته‌واو ببێت وله سه‌رپێی خۆی ڕاوه‌ستێ،كێ خۆی به كوڕی ئوممه‌تی موسڵمان ده‌زانێت با به زیره‌كی له‌م (زمان وزاراوانه)!وه ده‌ست پێ بكات وبه‌شی هه‌بێت له بینای داهاتووێكی ئیسلامیانه‌داو (ته‌وحید)و(ته‌سخیر)و(عیباده‌ت)و(عیماره‌ت) زیندووكاته‌وه تا په‌یمان ومژده‌ی خوای مژده‌به‌خش بێته‌دی كه‌له‌م چركه‌ساته‌مێژووییانه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه:ڕاگریكردنی ده‌روون وڕانه‌كردنه له مه‌یدان(تپبیت)ودامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَت(ته‌مكین)وجێ گرتنه‌وه ومیراتگریه (توریپ)وگۆڕینه‌وه‌ی ترس وتۆقینه به ئاسوده‌یی وئارامی(تبدیل)جا هه‌ندێك له‌م ئایه‌تانه ڕابمێنن تا وه‌لاَمه(قورئانیه‌كانتان) ده‌ست كه‌وێ (قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آَمَنُوا وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِين-102-النحل) (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ-7- محمد) (وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ-250- البقرة) ((وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ-55-النور) (إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِين-128-الأعراف)بزوتنه‌وه‌وبازدانه سروشتیه‌كان كه‌مرۆڤـ تێدا(به‌رپرسیاره)و(سزاوپاداشتی) بۆدانراوه،ئه‌ركێتی تێیدا هه‌وڵی هه‌میشه‌وهه‌ڵوێستی ڕوون وڕه‌وان بێت و له سه‌لماندنی تاقانه‌یی خوای به‌رزوبه‌ڕێزه(ته‌وحیده)وه ده‌ست پێ بكات وله‌میراتگری و(سه‌رماڵی)یه‌وه(توریپ)كۆتایی بێنێت!، به‌لاَم ئه‌م سه‌ره‌تاوسه‌ره‌نجامه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له تین‌وتاوی مرۆڤه‌كان وهه‌وڵ وهه‌ڵبژاردنیان و(سه‌عی وكه‌سبی) ڕۆژانه‌و ڕۆژگاریان!له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت وئاراماندن وئومێدبه‌خشینی خوای خۆشه‌ویست وبێ وێنه.
له نێوان ئه‌م دووقۆناغه سه‌ره‌كی یه‌دا هه‌ندێك ئامرازوڕێكاری تر هه‌ن كه به‌شێكیترن له تێكۆشانی مرۆڤه‌كان بێ جێ به جێ كردنیان مه‌حاڵه بتوانێ هه‌ردووسه‌ری گوریسی(ته‌وحید)و(توریپ)!لێك گرێدات وئه‌وه‌شی ده‌یڕێسێت ده‌بێته‌وه به خوری!، به‌هره‌مه‌ند بوون وبه‌هره به‌خشینی كه‌س وكۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانیش به‌نده به پاپه‌ندبوونی ڕێك وڕاستی ئه‌م (قۆناغۆكانه)كه فه‌رسه‌خ به فه‌رسه‌خ ڕۆڵی(به‌ردی ناوكار)ی نێوان دوو شورای(ته‌وحید)و(توریپ)ده‌گێڕن!كه‌بریتین له‌په‌روه‌رده‌بوون(تربیه)،خوێندنه‌وه(تلاوه)، فێربوون(تعلیم)، پاكبوونی دڵ وده‌روون(تزكیه)،ڕیزبه‌ستن وڕێكخستن(تنڤیم)،مه‌ده‌نیبوون(تمدن)،به‌رده‌وامی ونه‌سره‌وتن له‌ڕێگادا!:(وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرً-24-الاسرا‌ء) (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ-165-آل عمران)(إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ-4-الصف) (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا-164-البقرة) (وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ-105-آل عمران) (إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا-2-الانسان)،(وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ-99-الحجر) .ئه‌م په‌یامانه ته‌نها بۆ خۆمان نی یه و ئه‌ركی بالاَتر ده‌سته‌ویه‌خه‌یه له گه‌ڵماندا و گومانیشم هه‌یه له‌وه‌ی بیانوی نه‌زانی ببێته پاساوی شه‌رعی بۆمان ئبَمه ومانانێ كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵماندا ده‌ژین ،كه‌واته په‌روه‌رده بوون نی یه له‌وبڵندتر په‌روه‌رده‌وپێگه‌یاندنه!،ته‌نها فێربوون نی یه نیوه‌كه‌ی تری فێركردنه!هه‌رخوێندن نی یه به خوێنده‌واركردنی ئه‌وانی تره!، پاكبوونی دڵ نی یه به‌س به‌ڵكو پاكردنه‌وه‌ی دلاَنی تره!،هه‌روا مه‌ده‌نی بوون نی یه به‌ڵكو دونیاداری و وهابه‌شی كردن وده‌سباروكۆڵباره!، به‌رده‌وام بوونی خۆت نی یه له‌و گرنگتر (ده‌واماندنی)هاوڕێ وهاوجێ و هاوكۆڵ وبارته!ده‌ی خۆئیترئه‌مه تاقی كردنه‌وه‌یه! له‌هێڵه‌كدانه‌وپاكو پیس كردنی مرۆڤه‌كانه!هه‌تا مردن،مردنی كۆتا مرۆڤـ ئه‌م ده‌ستاڕوسونته خواییه له هاڕین ناكه‌وێ وسوواوسلاك بووه‌كانیش زۆرزۆرن!!،خوایه هه‌رتۆ په‌نای ،هه‌رتۆ هانای ،هه‌ر تۆ فریاد ڕه‌سی.
(5)
(پرسیاروپه‌یام)
(مرۆڤی پێشنگ وپێچه‌وانه)!
له ڕابووردوی ئه‌م باسه‌دا مرۆڤـ بووه‌ته خاڵی ناوه‌ندی له ڕێزونرخاندنی خوای گه‌وره‌دا وئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵمان بڕ بكات هه‌ندێ له‌و ڕێزداركردنه‌مان ڕیزوڕێكخستووه له چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كیداو ئه‌كرێ به هێڵه گشتییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی مرۆڤـ له قه‌ڵه‌م بدرێت،به‌لاَم لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌مه ڕووجۆرێكیتره له ناساندنی مرۆڤـ كه نوتقی ته‌واو له ناخووهه‌ناوی ده‌كات وسه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی و باربوون وبارگاوی بوونی هه‌موومه‌به‌سته‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له خولگه‌ی مرۆڤـ دا ده‌شزانین كه هه‌ر ئه‌و مرۆڤه ته‌نراوه به خاڵی لاوازوگیرۆده به‌گرفتی جۆراوجۆر!.له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌كه‌سیفه‌تی لاوازیی ئه‌م كائینه بالاَیه ئاوێنه‌وئامارێكی جوانه بۆ ته‌واوناسین ووێنه‌كێشانی حه‌قیقه‌تی مرۆڤـ، چونكه ئه‌وخاڵه بێ هێزانه به‌شێكی تابلۆكه‌یه‌وبه‌شه‌كه‌یتری توانا‌و ووزه‌و ووره‌یه‌كی جه‌سته‌یی و فیكری وده‌روونی وشیكارییه كه ده‌بێت وده‌گونجێ هۆكارێك وئامرازێكی باش بن بۆئاوه‌دانی وكامه‌رانی وژیانسازی هه‌موو مرۆڤه‌كان وهێنانه‌دی ئامانجه‌كان!.به‌لاَم پرسیاری پێشه‌نگ وپڕبایه‌خ لێره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سیفاته پێچه‌وانه‌كانه به یه‌كتر له بوونی مرۆڤـدا، به‌هێزی وبێ هێزی، نه‌رمی وڕه‌قی، هۆشیاری وبێ هۆشی، بێ ئومێدی وئومێده‌واری، خۆڕاگری و بێ ئۆقره‌یی، تا ده‌گاته باوه‌ڕداری وبێ باوه‌ڕی، ئایا دژایه‌تییه‌ك وجۆرێك له تێكگیران-كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌خوێندرێته‌وه-نابێته‌په‌رچ وله‌مپه‌ر له سه‌رڕێی جوڵه‌وجه‌وله‌ی مرۆڤداوكۆت وبه‌ندی ناكات له‌وه‌ی ئازاد بێت له بیروبڕیارو به‌رنامه‌یدا؟، ئه‌نجا چۆن ته‌فسیری ئه‌وه بكه‌ین وباش له‌وه‌حاڵی ببین كه نوێنه‌رایه‌تی وجێگرایه‌تی پێدراوه سه‌ره‌ڕای له‌ت بوونی سروشتی بۆ چاك وخراپ وسه‌رڕاست ولاڕێ بوون؟.
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م دوولایی بوونه ئه‌كرێ ناوبنرێ (هاوسه‌نگی)وپاشان پێویست بوونی مانه‌وه‌ی مرۆڤـ له ناوه‌ڕاستدا؟!، ئه‌گه‌ر وه‌لاَمه‌كه‌ی به‌ڵێ بێت ئایا پاراستنی ئه‌و (هاوسه‌نگییه) ئه‌رك وداواكراوه؟،وه ئه‌گه‌ر نه‌خێره چۆن بتوانین بیپارێزین به بێ ئه‌وه‌ی ڕێگر بێت له جێ وڕێی ئه‌ركه‌كاندا؟،ئایا سپارده‌وفه‌رمانی سه‌رشانی مرۆڤه‌كان ئه‌كاته تێگه‌یشتن وسوود وه‌رگرتنی ته‌واوو قۆستنه‌وه‌ی به‌ئامانجی لاسه‌نگی كردن ولاوازكردنی به‌شێكی مرۆڤـ به‌رزكردنه‌وه وبه‌خت پێدانی به‌شه‌كه‌ی تری؟.
حه‌قیقه‌تی تاقی كردنه‌وه‌ی مرۆڤـ و پله‌به‌ندی كردنیان بۆ ساڵح وناساڵح لای خوای میهره‌بان بریتییه له ده‌رچوون وسه‌ركه‌وتن له‌م خاڵه‌داوكاركردنیانه بۆپه‌سه‌ند كردن و په‌ره‌پێدانی لایه‌نه ئیجابی وئیمانییه‌كه‌ی مرۆڤه، مێژووی مرۆڤه‌كانیش شاهێدحاڵی ئه‌م واقیعه داواكراوه‌ن كه بینراوه‌و بیسراوه‌و ده‌ست لێدراوه كه به‌شێكیان ده‌ست وقاچیان له بواری چاكه‌وچاوگه‌ی خێردا نیشتووه‌و به‌شه‌كه‌یتری قوڕی خراپه‌و(خراپاندن) ده‌شێلن!!.ده‌ی با هه‌ندێ وه‌لاَم بخه‌ینه خزمه‌تی ئه‌م پرسیارانه،خوای گه‌وره له‌دووڕێگه‌وه‌وله توێی ده‌قه‌كانی وه‌حییه‌وه نه‌خش ونیگاری مرۆڤه‌كان ده‌خاته ڕوو: ڕوویه‌ك كه گرنگی ده‌دات به جه‌سته‌وپێوستیه‌كانی، ڕووه‌كه‌ی تری گرنگی ده‌دات به ناخ وناواخن، جیهانه شاراوه‌وئاڵۆزه‌كه‌ی(ڕۆح وده‌روون وژیری)و پێویستیه‌كانی، ده‌قه‌كانی تایبه‌ت به له‌ش ولاری مرۆڤه‌كان هاتوونه‌ته‌گۆ زیاتر به ئامانجی نیشاندانی توانای بێسنووری خوای گه‌وره‌و موعجیزه‌كانی و به‌هره‌وبه‌رهه‌می پڕ له سۆزی وكڵۆڵ ناساندنی مرۆڤـ كه ته‌مه‌ن وتوانای چۆن سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه هه‌رواش كۆتاییه‌كی هه‌یه،ئیتر به‌ڵكو مرۆڤه‌كان تێبگه‌ن كه پێویسته تاكایه‌تی خواوتاقانه‌یی له‌ناسین وپه‌رستندا بكه‌نه زه‌مان وئه‌مان!،ئه‌م ئامانجانه‌ش بۆ مرۆڤ وانه‌ومۆچیاری گه‌وره‌ن ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وه‌ریگرێ،خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:(وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ-2-الروم) (وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا-54-الفرقان)،به‌لاَم ده‌قه‌كانی تایبه‌ت به ڕۆح و پێویستی یه‌كانی فراوانتر ئه‌دوێن وبه قولاَیی مرۆڤـدا ده‌چنه خواره‌وه وڕووه شاراوه‌كان ودیوه‌كه‌ی تری مرۆڤـ به باشی ووه‌كوخۆی ده‌خوێنێته‌وه وناخ وناوه‌ڕۆكی ده‌خاته‌به‌رچاووگوێی خۆیان،ئیتر لێره به‌دواوه مرۆڤیش سه‌رپشككراوه له‌وه‌ی كام به‌شه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ!،ئایا ده‌بێته كه‌س وكائینێكی گونجاوله‌گه‌ڵ خۆی وده‌وروبه‌ری ودۆست ودڵسۆز ده‌بێت بۆ ژیان وبونه‌وه‌ر وپه‌یوه‌ندی گه‌رم ده‌بێت له گه‌ڵ خوای خۆی یان پێچه‌وانه‌ی هه‌موویان ده‌بێت؟، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره هه‌ردووڕێگه(هیدایه‌ت)ی شوكرانه‌وكوفرانه‌و هه‌تا ده‌رووده‌ررونی دژبه‌یه‌ك(نیفاق)ی به ڕوونی وڕه‌وانی نه‌خشاندووه،وه‌كوده‌فه‌رمووێ:(إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا-3-الانسان) (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا مُذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَلِكَ لَا إِلَى هَؤُلَاءِ وَلَا إِلَى هَؤُلَاءِ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا142-143النساء)).
ته‌نها به‌وه كۆتایی نه‌هێناوه كه چاوڕوونی بداته به‌نده‌كانی به‌ڵكو توانای(جه‌سته‌یی وجه‌وهه‌ریش)ی پێ به‌خشیوه‌وداوه‌تیكردووه بۆ سود لێوه‌رگرتنی به‌باری(خێرخوازی وخێربه‌خشیندا)ومۆڵه‌تیشی داوه به پێچه‌وانه بیقۆزێته‌وه!،ئه‌مه‌ش مرۆڤی ده‌ست كراوه كردووه وڕێژه‌ی پێویستی له(ئازادی وئازایه‌تی) پێڕه‌وابینراوه وته‌نها خۆشی به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌وه‌ی(چاوقاییمانه)مامه‌ڵه ده‌كات ولێپرسینه‌وه وسزای به‌لاوه خه‌وخه‌یاڵه!،یان ویژدانی زیندووه وژیری ئاماده‌یه‌ونایه‌وێ حیساب وكیتاب بخاته پشت كه‌نوو پاشان(چاوشۆڕی)به‌رده‌م دادگای ئه‌مڕۆودواڕۆژو بژاردنی مافه‌كان بێت كه له كۆتایی نایه‌ت؟!،فه‌رموون تۆزێك له گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌تانه‌دابژین:(وأن لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى،وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى-34-النجم)،(كَلَّاإِنّ الْإِنْسَانَ لَيَطْغَى،أَنْ رَآَهُ اسْتَغْنَى6-7-العلق)،(إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا،إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا،وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا،إِلَّا الْمُصَلِّينَ، الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ دَائِمُونَ، وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ، لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ، وَالَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ الدِّين-19-26-المعارج)ئاراسته‌ی ئه‌م ئایه‌تانه هه‌ندێك كون وقوژبنی ده‌روونی مرۆڤـ ده‌خاته ڕووپاشان غیره‌تێكی به گوڕوتینی ده‌داتێ تابتوانێ بچێته سه‌ر هێڵی خۆی وده‌رچێ له‌وخووه خراپه‌ی ئه‌گه‌ر خوا تاقی كرده‌وه دادوبێداد بكات وئه‌گه‌ر پێشی به‌خشی بیگرێته‌وه ونه بۆخۆی ونه بۆخه‌ڵك بێت!!، ته‌رك وته‌وه‌للا بوون له‌وگه‌مه‌وگاڵته نه‌فسیانه، له‌وبڕوبیانووه هه‌رزه‌كارانه،له‌و په‌ڵپ وبه‌زمی ئاره‌زووپه‌رستانه، سه‌عی زۆروته‌قه‌لای به‌رده‌وامی ده‌وێت، ململانێیه‌كی فره‌سه‌نگه‌ر ، فره‌ڕه‌نگ ، فره‌لایه‌نه!، زیاترله‌دوژمنێ، فراوانترله‌به‌ره‌یه‌ك، گه‌وره‌تر له‌ناحه‌زوناحاڵییك تێدابه‌شداروناله‌بارن،گه‌له‌كۆمه‌یه‌وله‌زه‌وی وزه‌ینی په‌ل وپێكهاته‌ی ئومه‌تدا هێلانه‌یان كردووه!، له‌لایه‌ك شه‌ڕی ده‌روون وده‌روونپه‌رستان، لاكه‌یتر جه‌نگی شه‌یتان وشه‌یتانویستان، جه‌نگه‌ڵێكه‌وسه‌ربازان وبیرمه‌ندانی بیری نه‌فامی تێیدا هه‌موو هۆكارێك، هه‌موو ڕێگایه‌ك، گشت ئاكارێك، ته‌واوی توانایان (دروست ونادروست)به‌كاردێنن!،حه‌زوئاره‌زووه‌كان لای ئه‌وان دینه!، نه‌مان ونه‌هێشتنی ئوممه‌تی ئیمان له لایان ژینه!، ڕق وكینه‌ی ئه‌وان، پیلان و په‌روه‌رده‌یان، هه‌ڵپه‌وهه‌لپه‌رستیان زۆركۆنه‌وكه‌ڵه‌كه‌ی كردووه!!،بووه‌ته كه‌لتورو كه‌له‌پور، چێژوتامه‌زرۆ، ئاوات وئامانج، پشتاوپشت ونه‌وه به‌نه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه، باسی ده‌كه‌ن وبۆی ده‌ژین، شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كه‌ن، ئاژاوه‌ی له پێناودا هه‌ڵده‌گیرسێنن، كه‌رامه‌تی مرۆڤه بێگوناهه‌كان ده‌كه‌نه قوربانی به‌رپێی بیری مایه‌پوچ وپێچه‌وانه به په‌یامی خوای گه‌وره‌ودژبه‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، ناته‌با له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه حاڵه‌كه‌یه‌و له سه‌ر مرۆڤـ نوسراوه و به‌رده‌رگای گرتووه وجه‌نگی چاره‌نوسه، شه‌كراوی سه‌ركه‌وتنیش ئه‌وانه نۆشی ده‌كه‌ن كه له‌حاڵی نوێژكردندان ونوێژ ده‌كه‌نه حاڵ!،(كاران)له نوێژداو نوێژ ده‌كه‌نه‌كار!، نوێژیان كردووته پێوه‌رو پێناس بۆ خۆیان وبۆخه‌ڵكان،په‌یام وپه‌یه‌ندییه بۆهه‌مووان دوور له‌فشاروله كۆنترۆڵی زه‌مان ومه‌كان، بووه‌ته ده‌روازه‌ی په‌لكێشان بۆ په‌خش ووه‌شاندنی له خواترسان، ته‌نها به نوێژ نه‌وه‌ستاون، ماڵ وسامانیش ده‌به‌خشن، هه‌ڵگری خه‌می هه‌ژاران ومافی مه‌حرومان وڕه‌شوڕووتن، دژی ڕاوڕووتن، به‌رهه‌ڵسكاری سه‌رسه‌ختی دزوجه‌رده‌وپاسه‌وانی تاغوتن!، له ماف وماڵی خۆیان له ئاست كه‌س وكۆمه‌ڵانی بێنازوبێنه‌وا بێ منه‌تن، بڵندتر بیرده‌كه‌نه‌وه‌وهه‌نگاوده‌هاوێن بۆبه‌خشینی گیانیان سه‌ریان له ڕێیه‌وهه‌رگیزناسره‌وتن!، ئه‌وانه‌بیروبڕوا به ڕۆژی دوایی ده‌یانجوڵێنێ،تاقانه ئومێدوتاسوقیان بۆ لوتفی په‌روه‌ردگار ده‌یانهه‌ژێنێ، دووری ڕێگا، هه‌ورازی ڕێ نایانڕوخێنێ!!،ماندوونابن، دژه هه‌ره‌سن!،ئه‌گه‌رچی جیهان لێیانبخوێنێ!!، ئاماژه‌كانی سه‌ره‌وه چه‌پكه به‌ڵگه‌یه‌كن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤـ هێزی بیر‌و بازوی پێویست وچاوه‌ڕواننه‌كراوی یپێدراوه، ده‌توانێ وه‌كوچه‌ك ومه‌چه‌كی دووسه‌ره به‌كاریان بینێ، لێی دێ(بیناوبینایی)بنوێنێ یان(ڕمان وكوێرایی) بسازێنێ!،لێی ده‌وه‌شێته‌وه خۆی وخوای خۆی بناسێ وبناسێنێ، شته‌كان به یه‌كتری ئاشنا بكات ووایان لێبكات داڵده‌ی یه‌كتر بده‌ن ودۆستی هه‌میشه‌یی یه‌كتربن، بێ گومان پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌رڕاسته، ده‌توانێ وه‌ك كه‌سێكی سیلاوی فیززل ! ملهوڕوقین له دڵ !كه‌سه‌كان وشته‌كان بشێوێنێ، ئاڵۆزویه‌خسیریان كات، بیانكاته ناحه‌زی یه‌كتر، تینوی سه‌ری یه‌كتربن، بۆ مردنی یه‌كتر شایی و لۆغان بگێڕن!، ئه‌مه چیرۆكی مرۆڤه كاكی خۆم به‌شێك له حه‌وتم و چله‌یدایه و ئاوازی گریان وگه‌مه‌ی فرمێسك ئه‌چڕێ، به‌شێكیش مانگی شیرینی وساڵڕۆژی خۆی ده‌گێڕێ وئاهه‌نگی شایی وشاباش سه‌رخۆشی كردووه! به‌شه‌كه‌ی تری لێگه‌ڕاوه!،نه‌شایی مه‌ستی ده‌كات ونه شیوه‌ن سستی ده‌كات!!، ناوه‌ڕاستی ڕێی گرتووه و دوورده‌ڕوانێ، پشت ئه‌ستوره به خوای خۆی وچاك ده‌زانێ، سه‌ری به‌رزه‌ودامه‌زراوه، قه‌ت ناترسێ وناهه‌حه‌په‌سێ هه‌رچییه‌ك بێت له‌ملاولاوه!،ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌یه‌كه ته‌نها پسپۆڕانی ئه‌و بواره لێی تێده‌گه‌ن،كێش ده‌یه‌وێ لێی تێ‌بگا، زوو پێی بگا، با كه‌ره‌م بكات (قول و قۆڵی) لێهه‌ڵكات و له‌م بگاره بدات تا ده‌ركه‌وێ كامیان سپی و كامیان ڕه‌شه؟!.
پێشتر هه‌ندێ پرسیاری فیكری فه‌لسه‌فیمان هه‌ڵڕشت سه‌باره‌ت به بوونی دوو سروشت(به‌هێزی و بێ هێزی) له مرۆڤدا و ئه‌گه‌ری دژبوونی ئه‌م دوو كاروباریه‌ودروست بوونی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئه‌ركه‌كانیدا، ئه‌گه‌ر له خۆمانی ئاڵۆزنه‌كه‌ین وبه نه‌رمی بۆی دابه‌زین وه‌لاَمه‌كه‌ی چاومان ڕوون ده‌كاته‌وه، جارێ ئه‌توانین له بڕیارێك دوو دڵ نه‌بین و به سانایی بڵێین مه‌رج نییه هه‌ركاتێ دوو شت دژ بوون به‌یه‌كترو له شوێنێكدا ده‌ژیان ئیتر واته وه‌ستانی هه‌ردووكیان ودروست بوونی بۆشاییه‌ك!، ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌رگۆڕه‌پانی كێبڕكێ كراوه بوو، تواناوتایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوولا پارێزراو بوو، ده‌لاقه‌ی هه‌ناسه‌و ده‌واری حه‌وانه‌وه ته‌نها بۆ لایه‌ك نه‌بوو، تاكاتی یه‌كلابوونه‌وه‌ی پێگاوجێگاكه بۆلایه‌كیان وده‌ست پێكردنه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ!!، ئه‌ودوو هێزه‌ش (خێروشه‌ڕ) له ناخی مرۆڤدا هه‌روان وسه‌ره‌داوه‌كانی(گه‌مه‌ترسناكه‌كه)و(جه‌نگه‌جددیه‌كه)! له ده‌ست وده‌می مرۆڤدایه‌و له توانایدایه بێ دڵی خۆی نه‌كات وبیخا به‌لایه‌كداوئاماده‌ی ئاكامه‌كه‌ی بێت.
بۆده‌ركه‌تنی حه‌قیقه‌تی ویست ونیازی مرۆڤـ و شه‌وقوزه‌وقی بۆمه‌سه‌له‌بالاَوپیرۆزه‌كان-به‌پێوه‌ره شه‌رعییه‌كان- وشایان بوونی به پله‌وپاداشت یان سزای هه‌تاهه‌تایی، ناگونجێ به بێ بوونی زیاتر له ئیختیارێك، خۆئه‌گه‌ر فره‌ئیختیار په‌یڕه‌و نه‌كراو مرۆڤه‌كان به‌خورتی وملبادان ڕاپێچ كران بۆمه‌علوم یان مه‌جهولێ!ئیتر لێره‌دا مرۆڤـ وژیرییه‌كه‌ی هیچ ڕۆڵی نامێنێ وئامانج له بوونی مرۆڤـ وژێرباربوونی ئاسمان وڕێسمان بۆیان ودابه‌زینی به‌یان و به‌رنامه‌كانی خوای گه‌وره ده‌بێته پاشاگه‌ردانی وعه‌به‌سییه‌ت!!كه ئه‌مه له هه‌ر مه‌خلوقێ بووه‌شێته‌وه بۆ خالیق مه‌حاڵی ناومه‌حاڵه‌كانه.
ئه‌م حاڵه‌ته ئینسانییه‌ش كه دووڕه‌گی لێ ئه‌بینرێ پرسیاره‌كه‌ی تری لێ قووت ده‌بێته‌وه-كه‌پێشتر ژماردوومه- ده‌ڵێت چۆن جێگرایه‌ت(خلافه)ی دراوه‌ته مرۆڤـ له كاتێكدا ئه‌گه‌ری نمایش و نوێنه‌رایه‌تی چاك وخراپیشی لێ ده‌كرێت؟، بێگومان ئه‌وه‌یه بێ زیادوكه‌م، ئه‌مه پرسیارێك نییه ناوه‌خت وچاوه‌ڕواننه‌كراوبێت ،به‌خشینی پله‌وپایه‌ی جێگرایه‌تی(خلافه)له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وقایل بوون به‌ئه‌رك وفه‌رمانه‌كانی وهه‌ڵگرتنی كۆڵ وباری قورسی له به‌رانبه‌ریدا خه‌ڵك دووبه‌ره‌یه، به‌ره‌یه‌ك دژی ئه‌وشكۆدارییه‌و به‌ره‌كه‌ی تر سه‌روماڵی ده‌كاته شه‌كراو شاباشی!، ئێستا ده‌گه‌ینه پرسیاری كۆتایی كه ئایا ئه‌و هاوسه‌نگییه(خێراندن وشه‌ڕاندن)ی ده‌روون وناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان (دووانه‌یه‌ك)ی له قاڵب دراوه و وه‌كویه‌كن وبواری به‌رزونزم وكه‌م و زۆر كردنی نییه؟، بێ گومان نه‌خێر له قاڵب نه‌دراوه ،چونكه چاك بوون وناچاك بوونی كه‌سێ مه‌رج نییه تاسه‌ربێت یان له پله‌یه‌كی دیاریكراودابێت وگوَمێكی وه‌ستاو بێت نه‌ئاوی له‌سه‌ربڕژێت ونه‌ئاوی بۆبڕوات!، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی باوه‌ڕییه(عقدی)یه‌وزانایانی ته‌وحید له سه‌ری نزیكن له كۆده‌نگی كه(باوه‌ڕوبێ باوه‌ڕی)كه‌م وزۆرده‌كات وئه‌گۆڕێ وقاڵبی پۆلاَیین نییه!!،ئه‌كرێ به پێی(تغذیه)ی تایبه‌ت باوه‌ڕ هه‌ڵكشێ تابه‌رزترین ئاستی یان داكشێ ئه‌گه‌ر(خراپ خۆری)كرابووتا ده‌گاته سفر بوونه‌وه‌ی!،وه‌كو ئه‌و بێ باوه‌ڕیش به دژه خۆراكی به‌ره‌وكزبوون وكوژانه‌وه ده‌چێَت تا ده‌گاته سه‌ره‌تای دروست بوونی باوه‌ڕو بوغزاندنی كوفروشوێنه‌واره‌كانی به یه‌كجاری!، ئه‌نجا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وهاوسه‌نگییه دیكۆر(ظاهر)یه له ئه‌سڵی خه‌ڵق وپێكهاته‌ی مرۆڤدا بگۆڕین بۆ(لاسه‌نگی)!،ئه‌ویش به قورسكردنی باروبارگه‌ی خێر‌و سوك ودابه‌زاندنی چێره‌وچڵی خراپه‌وخراپه‌به‌خشی، سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ورازه‌دا وبڕینی ڕێگا تاسه‌ری سه‌ر ئه‌ركی یه‌كه‌م ودواهه‌می خه‌لیفه به‌ڕێزه‌كانه. فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی له بازنه‌ی ئیمكاندایه‌وگرنگ نه‌به‌زینه ونه‌به‌ردی تۆماركردنه له‌به‌رده‌م هه‌واپه‌رستی وهه‌واداری تاغوتان!، له‌ڕووی به‌تاڵه‌ی فیكری وفیكری به‌تاڵی دوژمنان!، كێ ئه‌توانێ یان ئه‌زانێ بیسه‌لمێنێ كه ئاراسته‌وئامۆژگارییه خواییه‌كان له هێزوهیوای مرۆڤـ به‌ده‌ره‌و ناچاره به دوای به‌دیلدا بگه‌ڕێ؟ ئایا ده‌كرێ خوا خالیق بێت وبه‌لاَم نه‌كرێ ئامیر بێت؟!پرسیاره‌كان قورس نین هه‌رچه‌نده ده‌سته‌و یه‌خه‌ن!به‌لاَم په‌یامه‌كانی خاڵی نین ونابن له قورسی!به تایبه‌تی ئه‌و موجاهه‌ده‌یه‌ی پێویسته خه‌رج بكرێت له پێناوبه پێشه‌نگ كردنی مرۆڤـ كه له خۆیدا هه‌ڵگری پێچه‌وانه‌و دژه‌كانه! گه‌وره‌تر له دژونادژ یان قورس وناقورسی هه‌ر بابه‌تێك، پێویسته‌وزۆریش پێویسته بزانین وباوه‌ڕمان وا بێت كه فه‌رمانی ده‌قه‌كان بۆ به (فه‌رمانده)و(فه‌رمانڕه‌و)كردنی ئاده‌میزادو ده‌رچوون له ڕاڕایی وپێچه‌وانه بوون له به‌رانبه‌ر ئامانجی بالاَ له دروست بوونیدا، نه‌ك هه‌وڵ وهیوایه‌كی نه‌زۆك نییه به‌ڵكوهاوسه‌نگی بونه‌وه‌روژیان له سه‌ر ئه‌و (كه‌مینه‌كامڵه) وه‌ستاوه كه هه‌زاران هه‌زار ساڵه به پێشه‌وایه‌تی پێغه‌مبه‌ران كاروانی به‌رده‌وامه و له بره‌ودایه، ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه، هه‌رچه‌نده مرۆڤـ هه‌ڵگری پێچه‌وانه‌ودژه‌كانه به‌لاَم ده‌كرێ پێشه‌نگیش بێت به ووتاری ،به‌كرداری،به جیهادوجیهانبینی!، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ-6 التحريم) (قُمْ فَأَنْذِرْ-2المدثر) (وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ-78الحج) (قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ-67ص) (يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ-51 النؤمنون) (وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ-النحل116) (قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ-151 الأنعام)......(ماویه‌تی)