"له بۆچونی ئیسلامی‌دا هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، هه‌ر له‌زیكری سۆفی وسۆزی دایك و خۆشه‌ویستی، تاده‌رچونی تیر، وئه‌و تاعونه‌ی كه‌وڵات كاولده‌كات، وته‌نانه‌ت پێوه‌دانی مێشوله‌یه‌كیش، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌سته‌ڵاتی په‌روه‌ردگتر ده‌رده‌خات، جا هه‌ریه‌كێك له‌مانه شایه‌نی لێورد بوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، بۆیه له‌ئیسلامدا ئاین وزانست پشتیان له‌یه‌ك نه‌كردووه‌و هه‌میشه یه‌كه‌میان پاڵپشتی دووه‌مان بووه.
كه‌واته ئاینی ئیسلام ته‌نها هانده‌ری زانست بووه جا سروشتیبێت یان غه‌یری، ئه‌مه‌ش بووه ئه‌وه‌وه‌ی كه ئوه‌تێكی نه‌فام(عه‌ره‌ب)ی به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ لوتكه‌ی زانست و زانیاری و له‌زه‌ویه‌كه‌یدا مه‌زنترین شارستانیه‌تی جروستكردووه، ئه‌م چرای ڕوناكیه‌ی هه‌ڵگرتوووه و هه‌مو لایه‌كی تاریك زه‌وی ڕوناك كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كه خوێندتانه‌وه شایه‌تی "روم لاند" له‌كتێبی (مأپر العرب فی النهچه اڵاوروبیه). له‌سه‌ر زانست و زانیاری لای زانا ئیسلامییه‌كان.
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت لێره‌وه تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر هه‌ندێك له وزانائیسلامیانه‌ی كه له‌پێش ئه‌وروپا داهێنان و دۆزینه‌وه‌یان هه‌بووه، به پێی ئه‌و توانایه‌ی كه‌هه‌مه‌انه.
ئیبنولهه‌یسه‌م
ناوی (أبو علی الحسن بن الحسن بن الهیسه‌م)ه، له سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی‌دا ژیاوه. له نێوان ساڵانی(965 بۆ 1039)ی زاینی, له به‌صره‌ی عێراقی له‌دایك بووه. زانسته‌كانی فه‌لسه‌فه وزانسته‌كانی بیركاری وپزیشكی خوێندووه و بۆ خوێندن له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی فاتیمییه‌كاندا ڕوده‌كاته میصر.
ئیبنولهه‌یسه‌م له بواری ڕوناكی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێی ده‌وترێت (ڕوناكزانی هه‌نده‌سی) كه‌له‌به‌ناوبانگترینكتێبیدا (كتاب مناڤر) باسی لێوه كردووه.
ئه‌م زانایه زیاد له 200 دانراوی هه‌یه و 47 له‌و دانراوانه له‌بواری بیركاری و سروشتدابووه.
جۆرج سارتۆن- له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی( زانستی كۆن ومه‌ده‌نیه‌تی نوێ) باس له‌كارامه‌یی وزانستی ئه‌م زانایه‌ده‌كات و ده‌ڵێت: (أبن هیپم) بریتییه‌له گه‌وره‌ترین زانای سروشتزانی موسڵمان، و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و زانایانه‌ی كه به‌ڕوناك زانیه‌وه خه‌ریك بووه. وه بنه‌ماو ڕه‌وشتی ئه‌م زانایه بریتیبووه له پێشخستنی زانست. پاش 1000 ساڵ ئه‌م زانایه به‌نمونه‌وه‌رده‌گیرێت.
له‌بواری فه‌له‌كدا ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بووه و ئێستا بیرۆكه‌كانی ئه‌م له بواری ته‌له‌سكۆبدا (بینگه‌ری ئاسمانی) له ئه‌وروپا به‌كاردێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرێكی جددی بووه له كه‌موو كوڕیه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌كانی(به‌تڵیمۆس)ی ینانی له‌بواری فه‌له‌كداو زۆر هه‌ڵه‌ی بۆ ڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه له كتێبی (الشكوك علی بگلیمۆس)
یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئیبنولهه‌یسه‌م، سه‌لماندنی ئه‌و كه ڕوناكی له‌ته‌نه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت و به‌ئاڕاسته‌ی چاوه‌وه دێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موو خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت (زاناكانی یۆنان)، پێیان وابوو كه ڕوناكی له چاوه ده‌چێت بۆ ته‌نه‌كان وله‌وێشه‌وه دێته‌وه بۆچاو.
ئیبونلهه‌یسه‌م له بواری توێكاری چاو دا گرنگترین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه و به‌شه‌كانی چاوی ورد كردووه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌میش سه‌لماندی كه وێنه له‌سه‌ر تۆڕه‌ی چاو دروست ده‌بێت.
ئیبنولهه‌یسه‌م یه‌كێكبووه له‌و زانایانه‌ی كه رٍایگه‌یاندوه ڕوناكی خێرایی هه‌یه و له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌ڕوات، به‌ڵام پێویستی به كاتێك هه‌یه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌م زانایه له‌بواری ڕوناكیدا ده‌ستكه‌وت و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی له هاوێنكاری دا.
ئاماده‌كردنى: ستافى بزاڤـ پرێس