07/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داوايهك ئاڕاسته‌ى ميدياكانى كوردستان ده‌كرێت
بۆردى ڕۆژنامه نوسانى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى، لهڕاگهيهنراوێكيدا، دوو داوا ئاڕاسته‌ى، هه‌ريه‌كه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ميدياكانى كوردستان، ده‌كات.
لهداواكهى بۆردى ڕۆژنامه‌نوسانى بزوتنه‌وه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌ستێت به دامه‌زراندنى ده‌زگايه‌كى تايبه‌ت به‌گه‌نجان و ده‌ڵێن،"به ڕه‌چاوكردنی ڕه‌وشی ئه‌مڕۆ و له پێناو پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی نیشتیمانیی، ئێمه له بۆردی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌كه‌ین كه به زووترین كات ده‌زگای هێزی گه‌نجانی خۆبه‌خش دابمه‌زرێنێت تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاره‌زووی به‌شدارییان هه‌یه له پارێزگاریی كوردستان له هه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكرێن".
هه‌روه‌ها له‌و ڕاگهيهنراوهدا، داوايهكيش ئاراسته‌ى ميدياى كوردى كراوه و ڕايدهگهيهنن،" ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت هۆشیاریی ئه‌خلاقیی بداته هه‌موو كه‌ناڵ و ده‌زگا میدیاییه كوردییه‌كان تا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندرووستی ئاسایشیی بكه‌ن له ڕووماڵ و هه‌واڵه‌كانیاندا و نه‌بنه مایه‌ی تێكدان و ڕووخانی وره‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ڕوونه كه میدیا كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی هه‌یه و چه‌كی دوو سه‌ره. ئه‌م دوو داوایه‌مان پێویسته به هه‌ند وه‌ربگیرێت تا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م جه‌نگ و ڕه‌وشه ئاڵۆزه پارێزراو بێت".