عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق ره‌خنه‌ی توند له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت‌و پێیوایه سه‌رۆكێكی باش نییه بۆ گه‌لی كورد.
ناوبراو له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ ئاماژه به كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كات‌و پێوایه كه ئه‌و كێشانه له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی بارزانییه‌وه‌یه. له‌و باره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"كێشه‌ی ئێمه له‌ئێستادا ئابووریه نه‌ك سیاسی، چونكه كورده‌كان خوازیاری پێكه‌وه كاركردنن له‌گه‌ڵ ئێمه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ عێراقی بووندا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌یه كه به‌رێز بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه تا بارزانی به‌و جۆره بیربكاته‌وه كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و هیچ شتێك بۆ عێراق باش نابێت.
له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی‌و ئه‌گه‌ره‌كانی راگه‌یاندنی، راوێژكاره‌كه‌ی مالیكی ده‌ڵێت،"كورد ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بێت‌و برایانمان له‌گه‌لی كورد خوازیاری جیابوونه‌وه‌و پارچه‌بوونی عێراق نین، پێموایه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی شتێكی مه‌حاڵه".
عه‌لى موسه‌وى ڕاه‌ێژكاره‌كه‌ى ماليكى له‌باره‌ى بارزانييه‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"بارزانى سه‌رۆكێكی باش نییه بۆ گه‌لی كورد، پێموایه گه‌لی كورد به‌قسه‌ی ناكه‌ن‌و دوای ئه‌و ناكه‌ون، ئه‌و جۆره سیاسه‌تێك ده‌كات كه زیانی زۆری هه‌یه بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به‌رێز بارزانی ئه‌گه‌ر بیزانیایه پشتگیری زۆره له‌مێژبوو ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و زۆر باش ده‌زانێت كه‌س پاڵپشتی ناكات، ته‌نانه‌ت گه‌لی كوردیش".
ده‌شڵێت،"ئێمه قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ین كه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ بارزانی به پارچه‌بوونی عێراق كۆتایی بێت".
بۆ بينينى ته‌واوى ديداره‌كه، ته‌ماشاى گۆڤارى بزاڤـ ژماره 8 بكه، ئێستاله كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.