جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا هه‌ماهه‌نگيه‌كى تۆكمه وبه‌هێز ده‌ستى پێكردووه.
له‌وباره‌يه‌وه ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ڕايگه‌ياند،"لە هەنگاوێكی گرنگدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش، هەر دوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستیان بە هەماهەنگی بۆ دانانی پلانێكی تۆكمە و بەهێز كردووە".
وتيشى،"ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە پێناو بەرژەوەندی هەر دوو لایە و بۆ ئەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەوە زیاتر تەشەنە نەكات".
دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە سەرجەم ناوچە كێشە لەسەرەكانیان كۆنتڕۆڵكرد كە بە هۆی هێرشەكانی چه‌كدارانى "داعش"ەوە، چۆڵ كردنيان له‌لايه‌ن سوپای عێراق ،هەماهەنگییە ئەمنییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا راوەستا، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته هه‌ماهه‌نگييه‌كان له‌وپه‌ڕى به‌هێزيدان.