پێشتر یه‌كێتی‌و پارتی چی‌یان كردووه به‌جێی خۆی، چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه كردووه له‌ملی خۆیان، تا چه‌ند ناكۆك‌و ناته‌با بوون كێشه‌ی خۆیانه، به‌ڵام لێره‌وه پێویسته لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و واز له‌رابردوو بهێنن، سه‌ره‌ی برایه‌تییه‌و ده‌بێت ده‌ستبخه‌نه‌وه ناو ده‌ستی یه‌ك، مه‌ترسییه‌كه رووله‌هه‌مووانه‌و نه یه‌كێتی ده‌خوێنێته‌وه نه پارتی.
له‌ئێستادا گه‌لی كورد له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به برایه‌تییه، پێویستی به یه‌كڕیزی هێزه‌كان‌و به‌نیشتمانیكردنی پێشمه‌رگه‌و هێزه به‌رگریكاره‌كانی خاكی كوردستانه، بچوكترین هه‌ڵه‌ی چه‌شنی رابردوو به‌ره‌و دوڕیانێكی مه‌ترسیمان ده‌بات كه ده‌رچوون لێی زۆر ئه‌سته‌م‌و دژوار ده‌بێت.
لێره‌وه یه‌كێتی‌و پارتی پێویستیان به‌وه‌یه خۆیان یه‌كبخه‌ن‌و هه‌موو ناكۆكییه‌كان توڕده‌ن، گومانه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتری بڕه‌وێننه‌وه‌و چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی یه‌كتری بكه‌ن، چونكه شكۆی پێشمه‌رگه له‌مه‌ترسیدایه‌و به‌دوو جوڵه‌ی تری هێزه‌كانی داعش بۆسه‌ر كوردستان ده‌كه‌وینه ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌بینه بنێشته خۆشه‌ی زاری فه‌تلاوییه قین له‌دڵه‌كان.
ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد حساب بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكات، خۆی بۆ هه‌موو پێشهاتێك ئاماده‌بكات‌و به‌وریاییه‌وه دۆخه‌كه بخوێنێته‌وه، به‌ووردی سه‌یرێكی ده‌وروپشتی بكات‌و هه‌ست به‌جوڵه‌كان بكات، چونكه دوژمنی كورد ته‌نها داعش نییه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تێكمان بشكێنێت ئه‌و گروپه نییه‌و زۆرێكی هاوچه‌شنی ئه‌وان هه‌ن كه چاویان به‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه هه‌ڵ نایه‌ت كه له‌به‌شێكی خاكی كوردستاندا بوونی هه‌یه.
ئه‌م هێرشه‌ی داعش دژی كوردستان، زۆرێك له‌هاوكێشه‌كانی گۆڕی، كه یه‌كه‌میان ڕه‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كان بوو له‌سه‌ر پارتی به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه، دووه‌میش ده‌رخستنی ئامانجی راسته‌قینه‌ی داعش كه پێشتر واگومان ده‌برا هه‌وڵی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی سوننی ئه‌دات، بۆیه ده‌بێت كورد ووردتر مامه‌ڵه بكات‌و له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كڕیزی بپارێزێت.
پێشمان وایه به‌هاناوه هاتنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و بریاری په‌كه‌كه بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان، سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ برایه‌تی كورد‌و یه‌كڕیزی هێزه‌كان، پێویستیش بوو له‌بری شاردنه‌وه‌ی به‌شانازییه‌وه باسبكرایه‌و بكرایه‌ته فشار بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سنووری كوردستان ببه‌زێنن.