به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى فورات نيوز، هيلارى كلينتۆن، وه‌زيرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا په‌ره‌ده‌ى له‌سه‌ر زۆرێك له‌ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه‌لاداوه و "داعش به دروستكراوى ئه‌مريكا ده‌زانێت.
له کتێبی یادوه‌رییه‌کانییدا به‌ناوى "بژارده سه‌خته‌کان"، که به‌م دواییانه له ئه‌مریکا چاپکراوه، هیلاری کلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، چووینه شه‌ڕی ئێراق، لیبیا و سوریاوه. هه‌موو شتێک به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له ناکاوه‌وه شۆڕشی 30ی حوزه‌یران و 3ی ته‌مموز له میسر روویدا، له ماوه‌ی 72 کاتژمێردا هه‌موو شتێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات.
ناوبراو نووسیویه‌تی،" له 5ی ته‌مموزی 2013، رێککه‌وتن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کرا، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین ده‌وڵه‌ته‌که رابگه‌یه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه و ئه‌وروپا ده‌ستبه‌جێ دانی پێدا بنێین. من سه‌ردانی (112) وڵاتم کرد و له‌گه‌ڵ زۆرێک له دۆسته‌کانمان رێککه‌وتین بۆ ئه‌وه‌ی دان به "داعش"دا بنێین، به‌ڵام له پێ هه‌موو شتێک تێکچوو''.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی،"هه‌موو شتێک به به‌رچاومانه‌وه شکا، بیرمان له کارهێنانی هێز کرده‌وه، به‌ڵام میسر وه‌ک سوریا و لیبیا نه‌بوو، سوپای میسر به‌هێز و خه‌ڵکیش پشتیوانی بوو".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه، ده‌ستهه‌ڵگرتن له میسر بۆ ئه‌مریکا زیاندار بووه و هاوکات به‌کارهێنانی هێزیش مه‌ترسی هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی میسر دڵی جیهانی ئیسلامه و له‌و میانه‌یه‌دا ئه‌مریکا له رێگه‌ی داعشه‌وه ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ریدا و دابه‌شکاری نوێ له ناوچه‌که درووستبکات.