خه‌یاڵی پوچ
06/08/2014 نوسەر: bzavpress

خه‌یاڵی پوچ


چـۆن  ده‌بێ  جـارێك تـۆ  فیـكرت  نه‌ بـێ ؟ 
لـه‌ رۆژ و  شــه‌ودا   تــۆ  زیـكـرت  نه‌بـێ
هـه‌رده‌م  خـه‌ریـكـی خــۆراك و خــه‌وی
رۆژێ  دێ  ئــه‌ڕزی    لـه‌  نـاخــی  زه‌وی

ئـه‌تبـینـم چـه‌شــنی  گــوڵـی  ژاكـاوی
نـه‌خــۆش و غـه‌مـگـین بێـهێـز دامـاوی
ئــه‌ویـنـی دنـیا  پـه‌شـێــوی كـــردی
خــه‌یاڵـی پـوچـت  بـه‌م ده‌رده‌ی  بـردی

تـاكــه‌ی تــۆ خـولیـای شــه‌وانی تـاری  
تـاكــه‌ی  هـاوده‌مـی شــه‌قامی شــاری
نـازانــی تـه‌مـه‌ن  ده‌ڕوا  لـه‌  ده‌سـتـت
نامیـَنێ لاویـت كــوانـێ تــۆ هـه‌ستـت ؟

خیـَراكـه‌  هـه‌ڵـسـه‌  تـۆ له‌  نیـَو خـه‌ودا
دڵـت شـه‌یـدا كـه‌  بـۆ عـه‌شـقـی خـودا
ئه‌گـه‌ر تـۆ  هـه‌تبـێ  ڕۆشــنایــی بـڕوا
بێشـك هـه‌ر ده‌گـه‌ی  بـه‌ لوتـكه‌ی  هـیوا