وته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، "يه‌په‌گه"، باس له ڕوبهڕوبوونهوهكانيان ده‌كات دژى چه‌كدارانى "داعش" و له‌و باره‌يه‌وه ڕايدهگهيهنێت، شه‌ڕی داعش زۆر جیاوازه‌و قورسه.
ڕاێدار خه‌ليل، له‌باره‌ى شاره‌زايى هێزه‌كانى يهپهكه له ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى "داعش دا ڕايدهگهيهنێت،"ئێمه ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ین، شه‌ڕی داعش زۆر جیاوازه‌و قورسه، پێشمه‌رگه‌ش ئازایانه شه‌ڕ ده‌كات".
رێدار هۆكارى قورسى شه‌ڕى "داعش"ى بۆ بزاڤـ ئاشكرا كردووه و ڕايدهگهيهنێت،"داعش‌و هه‌ر گروپێكی توندڕه‌وی تر جیاواز شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌وان شێوازێكی زۆر خراپ به‌كارده‌هێنن له‌شه‌ڕدا كه زۆرجار هاوڵاتی وه‌ك پشتێنه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هێزانه هه‌موو شێوازێكی دڕنده‌یی به‌كارده‌هێنن، ترس‌و تۆقاندن‌و هه‌ڕه‌شه بووه‌ته كاری بهردهوامیانو گوێ به‌هاوڵاتی سڤیل ناده‌ن، هه‌ركه‌سێكیان ده‌ستبكه‌وێت ده‌یكوژن، بۆیه پێویسته به‌شێوازێكی تر شه‌ری ئه‌و گروپانه بكرێت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش ئازایانه رووبه‌رووی ئه‌وانه ده‌بنه‌وه كه چاویان بڕیوه‌ته خاكی كوردستان".
وتهبێژهكهى "يه‌په‌گه" ئاشكراى ده‌كات، چه‌كدارانى "داعش"، نه‌يانتوانيوه تائێستا زيان له يه‌كينه‌كان بگه‌يه‌نن و ڕايدهگهيهنێت،"ئه‌و گروپه هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانی داگیربكات، به‌لام شكستیهێناو كشایه‌وه، به‌پشتیوانی شه‌ڕڤانه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی داعش پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێناگه‌ڕێین به‌و جۆره سته‌م به‌رامبه‌ر كورده‌كان بكهنو وه‌لامی توندمان بۆیان ده‌بێت، هیچ كات نه‌یانتوانیوه زیان به یه‌كینه‌كان بگه‌یه‌نن".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى ديداره‌كه، ته‌ماشاى ژماره 8ى گۆڤارى بزاڤـ بكه ێستا له‌كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.