وتەبێژی كۆشكی سپی، پشتگيرى وڵاتهكهى بۆ هێزهكانى پێشمهرگهى كوردستان ڕاگهيان، و دهشڵێت، پێویستە بەغدا و ھەولێریش پەرە بە ھەماھەنگی و ھاوكاریی نێوان خۆیان بدەن بۆ درووخستنەوەی داعش لە ناوچەكە.
لهميانهى لێدوانێكيدا، وتهبێژى كۆشكى سپى، جۆس ئەرنەست، ڕايگهياند،"ئەمریكا پشتگیری لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات كە لە دژی داعش بەرگری لە ناوچە جیاجیاكان دەكەن".
لهبارهى ههڵوێستهكهى حكومهتى عێراقى بۆ ناردنى هاوكارى هێزى ئاسمانى بۆ پێشمهرگه، ئهو بهرپرسه ئهمريكييه ڕايگهياندووه،" ئێمە بە گهرمی پێشوازی لە بڕیاری كاربەدەستانی عێراق بۆ پشتگیری كردنی ھێزی پێشمەرگە لە لایەن فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای عێراقەوە لە دژی داعش دەكەین".
لهبارهى ڕۆڵى پێشمهرگهى كوردستانيشهوه ئهرنهشت ڕايگهياند،" پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی داعش لە ناوچەكەدا رۆلێكی سەرەكیی ھەیە و پێویستە بەغدا و ھەولێریش پەرە بە ھەماھەنگی و ھاوكاریی نێوان خۆیان بدەن بۆ درووخستنەوەی داعش لە ناوچەكە".
ئەرنەست جەختی لەوە كردەوە كە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بارودۆخی مرۆیی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش، كاربەدەستانی ئەمریكا لە بەغدا و واشینتۆن بە ھاوبەشی كار دەكەن و لە پەیوەندیی بەردەوامدان.
وتیشی پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی ھاوكاریی مرۆیی ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی دیكەدا بكەن.