05/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره 8ی گۆڤاری بزاڤ لهچاپدایه
ژماره 8ی گۆڤاری بزاڤ لهچاپدایهو سبه‌ینێ چوار شه‌ممه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سبه‌ینێ چوار شه‌ممه، ژماره 8ی گۆڤاری بزاڤ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، كه چه‌ندان بابهتو راپۆرت‌و دیداری گرنگی له‌خۆگرتووه.
دیداری سه‌ره‌كی ئه‌مجاره‌ی گۆڤاره‌كه له‌گه‌ڵ موسه‌وی راوێژكاری مالیكی ئه‌نجامدراوه كه باس له‌وه ده‌كات بارزانی سه‌رۆكێكی باش نییه بۆ كورد.
هه‌روه‌ها دیدارێك له‌گه‌ڵ وته‌بێژی یه‌په‌گه ئه‌نجامدراوه‌و له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی داعشه‌وه زانیاری ئهداتو هۆكاری كشانهووهی پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئهمدارهی بزاڤ، چه‌ندان راپۆرتی گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی له‌خۆگرتووه، له‌وانه هه‌وڵێكی پاراستن بۆ تێوه‌گلانی به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ له‌كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی هه‌ولێری ئه‌و حزبه.
حگهلهوهش راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر دۆخی پێشمه‌رگه‌و دووبه‌ره‌كی یهكێتیو پارتی له‌پرسی پێشمه‌رگه خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌مه‌و چه‌ندین راپۆرت‌و دیداری تر كه تایبه‌تن به‌دۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه.
د.ع