06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت ،دووڕیانی لێكجیابوونەوە ٤
به‌شی دووه‌م
به‌شی دوووه‌م: ئه‌و هوَكارانهی ڕێخوَشكهربوون بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت
باسی یه‌كه‌م : لادان و ده‌سكاریكردن له ئایندا ...
باسی دووه‌م : سه‌ركێشیی و لهسنووردهرچونی كڵێسا ...
باسی سێهه‌م : شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی ...
باسی چواره‌م : تیوَری په‌ره‌سه‌ندن(داروینیزم) ...
باسی یه‌كه‌م: لادان و ده‌سكاریكردن له‌ئایندا
ئه‌وروپا ئه‌و ئایینه‌ی كه له لایه‌ن خوداوه دابه‌زیبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاسته‌قینه‌یی خۆی، نه‌یان ناسیبوو، به‌ڵكو ته‌نیا وێنه‌یه‌كی شێواویان ناسیبوو، كه ده‌ستكردی كڵێسای ئه‌وروپیی بوو، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و ده‌قه ئه‌سڵیانه‌وه نه‌بوو، كه مه‌سیحی پێ نێردرابوو، تاكو بیگه‌یه‌نێت به نه‌وه‌كانی ئیسرائیل،وه‌كو خودای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (وَرَسُولًا إِڵی بَنِی إِسْرَائِیڵ أَنِّی قَدْ جِئْتُكُمْ بِێێهٍ مِنْ رَبِّكُمْ (ال عمران:49).
ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكی كه‌م، له‌و ڕاستیه ههلاَوێرین، به‌درێژایی مێژووی مه‌سیحییه‌ت، هه‌ر له ناردنی عیساوه ـ سه‌ڵات وسه‌لامی خودای لێبێت ـ تاكو ناردنی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ـ سهلاَت و سه‌لامی خودای لێبێت ـ ئه‌وا جه‌ماوه‌ری ئه‌وروپیی، هه‌روا مابووه‌وه و، ئایینی له پیاوانی ئاینه‌وه، كه بریتی بوون له پاپا و كاردیناڵه‌كان، وه‌رده‌گرت، هه‌روه‌ك له‌و ئینجیله پیرۆزكراوانه و ڕاڤه شێوێنراوهكانیهوه، ئاینیان وه‌رده‌گرت و وایان دانابوو، كه ئه‌وانه سه‌رچاوه‌یه‌كن و هیچ گومانێك له ئاستیاندا نیه و، دروست نیه گوتوبێژیان له‌سه‌ر بكرێت، بۆیه هه‌ر به ڕاستی، پاپا و كاردیناڵهكانیان كردبووه خودای خوَیان: (اتَّخَژُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دوونِ اللَّهِ وَالْمَسِیحَ ابْنَ مَرْێمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِێعْبُدووا إِڵهًا وَاحِدًا ڵا إِڵهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا یُشْڕكُونَ)(سوره التوبه:31)
له‌سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می له‌دایكبوونی مه‌سیحه‌وه، پاتریاركهكان بتپه‌رستبوون و، بڕوایان به‌ئاینێكی ئاسمانی نه‌بوو، ئه‌وان، گاوره‌كانیان ده‌چه‌وسانده‌وه، گه‌رچی له دڵی خوَیاندا بڕوایان به ڕاستێتی مه‌سیحییه‌ت هه‌بوو، جا هه‌ر كه‌سێك، له دینی پاتریاركهكان لایبدایه، ئه‌وپه‌ڕی سزای توندیان ده‌دا، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كرد، تاكو زوَرێك له‌و چه‌وساوانه، دێر و په‌ناگه‌یان له‌ژێر زه‌ویدا دروست ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له سزا‌و ئازاردان به دووربن .
بهلاَم، له سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی‌دا، باره‌كه گوَڕا و (قوسته‌نتین) ی ئیمپراتوَر، بڕوای به مه‌سیحییه‌ت هێنا و، بووه یه‌كێك له هه‌ڵگرانی و، به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیمپراتوَریهتهكهیدا سه‌پاندی، وه‌لێ ئه‌و ئاینه‌ی كه قوسته‌نتین سه‌پاندی، به دانپێدانانی مێژوونووس و هزرڤانه ڕۆژئاواییه‌كان خوَیان، شتێكی‌تر بوو، جودا بوو له‌و ئاینه‌ی، كه مه‌سیح بۆی هێنابوون.
ئه‌وه‌تا، مێژوونووسی ئه‌مریكی(درابه‌ر) له كتێبه‌كه‌یدا(مێژووی ململانێی نێوان ئاین و زانست) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:( بتپه‌رستی و هاوبه‌شپه‌یداكردن، بههوَی كاریگه‌ری ئه‌و دووڕووانهوه، كه كاروباری گرنگ و پێگه و پله‌ی به‌رزیان له ده‌وڵه‌تی ڕۆمدا په‌یدا كردبوو، هاتنه نێو نهسرانیهتهوه، ئه‌وانه‌ی خوَیان به گاور نیشان ده‌دا، ڕۆژێك له ڕۆژان، هیچ كارێكی ئاینییان پێوه‌دیار نه‌بوو، ته‌نیا ڕۆژێك دڵسوَزی ئاین نه‌بوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش، قوسته‌نتین، ژینی خوَی له‌سته‌م و خراپه‌كاریدا به‌سه‌ر بردبوو، كه‌مێك لهكوَتایی ژینیدا نه‌بێت، كه بریتی بوو له ساڵی (337)زاینی، خوَی به فه‌رمانه‌كانی كڵێساوه وابه‌سته نه‌كردبوو).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:( ئه‌و ئیمپراتۆره‌ی، كه كۆیله‌ی دنیا بوو، بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كانی هیچ نه‌بوون، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خوَی و، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو پارته‌ی كه ململانێ‌یان ده‌كرد ـ گاوره‌كان و بتپه‌رسته‌كان ـ ویستی یه‌كیان بخات و، خوَشهویستی له‌نێوانیاندا دروست بكات، هه‌تاكو گاوره ئیمان پتهوهكانیش، ئه‌و پیلانه‌یان نكوڵیی نه‌ده‌كرد، له‌وانه‌شه بههوَی ئه‌وه‌وه بووبێ، بڕوایان وابوو، ئه‌م ئاینه تازه‌یه، گه‌ر موتوربه بكرێت به بیروباوه‌ڕه بتپه‌رستیه كوَنهكان، زیاتر گه‌شه ده‌كات و دواتریش، ئایینی نه‌سرانی، له پیسی و چه‌په‌ڵیی و پوَخڵهواتی بتپه‌رستی، ڕزگاری ده‌بێت).
ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و گوَڕینهی، ڕوویان كرده ئینجیل و ڕێنماییه‌كانی، زوَربهیان بۆ تێكدان و دوورخستنه‌وه‌ی بوون، له مانا ڕاسته‌قینه‌كانی، كه له‌لایه‌ن خوداوه دابه‌زیبوو، ته‌نانه‌ت گوَڕینی بنچینه‌ی خودایه‌تی، له یه‌كتاپه‌رستیه‌وه، بۆ (سیانه‌یی ـ تَپلیپ) هه‌ر له خوَیانهوه كردیان و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشیان به ده‌سته‌وه نه‌بوو، بۆیه، ئه‌م دهسكاریكردنانه، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئایینی مه‌سیحییان شێواند و، توێژێكی گه‌وره‌ی تاریكییان به‌سه‌ردا دا، ئه‌وه‌تا (ڕینان)ی فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت:( بێگومان، پێویسته بۆ تێگه‌یشتنی ڕێنماییه‌كانی (یه‌سوع ـ مه‌سیح) هه‌روه‌كو كه خوَی لێیان تێگه‌یشتبوو، بگه‌ڕێین به دوای ئه‌و ڕاڤه و لێكدانه‌وه دروَیینانهی، كه ڕووی ڕێنماییه‌كانی مه‌سیحیان شێواند و، له ژێر تارمایی چینێكی زوَر و تاریكدا، له‌به‌ر چاوان ونیان كردن، لێكوَڵینهوهكهشمان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌و(پوَڵس)هی، كه له ڕێنماییه‌كانی مه‌سیح تێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵكو واتاكانی به‌ره‌و ڕوویهكیتر بردبوو، پاشان تێكه‌ڵی كردبوو له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی فه‌ریسیه‌كان، و ڕێنماییه‌كانی سه‌رده‌می كوَندا، ئه‌م پوَڵسه، هه‌روه‌كو شاراوه نیه، نێردراوی نه‌ته‌وه‌كان بوو، یان په‌یامبه‌ری ده‌مه‌ده‌مێ و ناكوَكیه ئاینییه‌كان بوو، هه‌روه‌ها حه‌زی به دیارده ڕوكهشهكانی دینداریی هه‌بوو، وه‌كو خه‌ته‌نه‌كردن و شتی‌تر، دواتریش حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی خوَی ئاخنیه ناو ئه‌م دینه‌وه و تێكیدا، له‌سه‌رده‌می ئهمدابوو، ئه‌و(تلموده) ی، كه به ڕێنماییه‌كانی كڵێساكان ناسراوه، ده‌ركه‌وت، بهلاَم هه‌رچی ڕێنماییه ئه‌سڵیه‌كانی مه‌سیح بوو، سیفه‌تی خوداییبوون و كامڵێتیان له‌ده‌سدا، ته‌نانه‌ت، ئه‌و ڕاڤه‌كار و كۆڵیارانهی مه‌سیح به خودا داده‌نێن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نیه، له قسه‌كانیاندا، پشت به‌و قسه و باسانه ده‌به‌ستن، كه له پێنج سیفرهكهدا هاتوه:(مو‌سا، زه‌بوور، كاره‌كانی پێغه‌مبه‌ران، نامه و په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، نوسراو و دانراوه‌كانی پاپای كڵێساكان)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌م قسهڵوَكانه، كه‌مترین بهڵگهنمایان نییه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌سیح خودابێ).
ئه‌وه‌ی به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یه، كه (ڕینان) جه‌ختی له‌سه‌ر خاڵی سه‌ره‌كیی خراپبوونی ڕێنماییه‌كانی كڵێسا كرده‌وه، كه بریتیه له به‌خوداكردنی مه‌سیح، كه‌چی مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی تێكه‌ڵ كرد، ئه‌وه‌ی كه ناویناون:(دیارده ڕووكهشهكان)، بهلاَم له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بوو، كه كڵێسا نه‌یتوانی جێبه‌جێی بكات، تا ببێته هوَكاری سه‌ره‌كی تێكچون و خراپبوونی مه‌سیحییه‌ت، چونكی، خه‌ته‌نه‌كردن له ڕێنماییه‌كانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بوو ـ سه‌ڵات وسه‌لامی خودای لێبێت ـ كه له وه‌حیه‌وه وه‌ریگرتبوو، به‌ڵكو به ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی سێخودایی و به‌خودا زانینی مه‌سیح بوو، ببوونه هوَكاری سه‌ره‌كی تێكدان و خراپبوونی مه‌سیحییه‌ت.
(پوَلس) له‌پێگه‌كانی پێشه‌وه‌ی دیانه‌تی مه‌سیحیدا، جێگه‌یه‌كی دیاری هه‌بوو، چیروَكی ژینی ئه‌و، له‌تێكدان و ده‌سكاریكردنی مه‌سیحییه‌ت و شێواندنیدا، چیروَكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، ئه‌و خۆی كه‌سێكی ته‌رتوسی جوله‌كه بوو، نه عیسای بینیی بوو، نه ئه‌وه‌شی بیستبوو، كه عیسا بانگی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ لای ئایینی خودا، ئه‌مه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی، له ده‌سپێكی ژینیدا، له سه‌روه‌ختی عیسادا ژیابوو، وه‌لێ دواتر، گه‌وره‌ترین و سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئه‌و كه‌سانه بوو، كه بڕوایان به‌عیسا هێنابوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، چه‌ندین جوَر سزا و كوشتنی له‌سه‌ر ئه‌وان تاقیده‌كرده‌وه، بۆیه، ئیسحاحی نوَیهمی (اعمال الرسل )، ئاماژه به‌و ڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت:(هه‌رچی شاوڵه، به‌رده‌وام خه‌ریكی هه‌ڕه‌شه‌كردن و كوشتنی قوتابیه‌كانی خودایه ). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:(له كاتی ڕۆیشتنی شاوڵ و نزیكبوونه‌وه‌ی له دیمه‌شق، شتێك ڕوویدا، له ناكاو، به چوارده‌وریدا، ڕووناكیه‌ك له ئاسمانه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌ده‌مدا كه‌وت و گوێی لێ‌بوو ده‌نگێك پێی وت: شاوڵ، شاوڵ، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ئه‌ویش به ترس و لهرزێكهوه وتی: ئه‌ی خودا ده‌ته‌وێ من چیبكه‌م؟ خودا‌ش پێی وت: هه‌سته و بچوَ شاره‌كه‌وه، دواتر پێت ده‌وترێت پێویسته چی بكه‌یت، چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا له دیمه‌شق مایه‌وه، دواتر له كوَڕ و كوَبوونهوهكاندا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، عیسای مه‌سیح كوڕی خودایه، به‌وه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی، كه گوێیان له‌و قسه‌یه بوو، وتیان: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی توَ ده‌ڵێیت: كوڕی خودایه، له ئوَرشهلیم نه‌مردووه؟) .
به‌و شێوه‌یه، بیروَكهی(عیسا كوڕی خودایه)، له پێش (پوَڵس) شاوڵدا، نه‌ناسرابوو، بهلاَم دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه دووڕووه هاته نێو ئایینی مه‌سیحییه‌ت و، دواتریش بوو به یه‌كه‌م ماموَستا، ته‌نانه‌ت (لوَقا) كه نوسه‌ری یه‌كێك له ئینجیله‌كان بوو، كه‌وته داوی ئه‌م پیاوه‌وه و بوو به قوتابی ئه‌و، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا ده‌مایه‌وه، پاش ئه‌و ده‌سه تێكدهرییهی كه گێڕای بۆ شێواندنی ڕێنماییه‌كانی عیسا، له كوشتوبڕه‌كانی (نیروَن)، له‌ساڵی 66یا67 زاینی‌دا كوژرا.
دیاره، دوای ئه‌وه‌ی (قوسته‌نتینی گه‌وره‌ی یه‌كه‌م) به هوَی هاوكاری و فیداكاریی هه‌زاران له‌و مه‌سیحیانه‌ی، كه به‌و هیوایه بوون، بههوَی ئه‌مه‌وه له چه‌وساندنه‌وه ڕزگاریان بێت، هاته نێو ئایینی مه‌سیحییه‌ته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا، قوسته‌نتین هێشتا به ته‌واوی، له‌و بتپه‌رستیه‌ی كه ڕۆمانییه‌كان دایان هێنابوو، خوَی دانهڕنیبوو، كه خۆی له بیروباوه‌ڕی (سیانه‌یی،سێخودایی) دا ده‌بینیه‌وه، دواتریش، فه‌رمانێكی ده‌ركرد، به‌وه‌ی ئاینی ده‌وڵه‌ت مه‌سیحییه‌ته و، ڕێگه‌یدا به هاولاَتیان، په‌رستش و سروتهكانیان به ئازادی ئه‌نجام بده‌ن، هوَكاری ئه‌و ڕێگه پێدانه‌ش، ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌سیحیه‌ی، كه سه‌رباری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه زوَرهكانیش، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، هه‌ر زیادیان ده‌كرد، چوارده‌وری ئیمپراتوَریهتهكهی به‌و هه‌موو مه‌سیحیه ته‌نرا بوو، بۆیه ئه‌میش، له ترسی لهدهسنهدانی كورسیه‌كه‌ی، هه‌موویانی ئازاد كردبوو، له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی په‌رستشه‌كانیاندا و سه‌رپشكی كردبوون.
دوای ئه‌و بارودۆخه، مه‌سیحیه‌كان هه‌ستیانكرد، ئیتر ئازادبوونه و، دهسیانكرد به موژده‌دان به ڕێباز و ڕێگه‌كانی خوَیان لهبلاَو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌تدا، ئه‌وه‌ش بۆخۆی ڕاجیایی و به‌ربه‌ره‌كانێ و ململانێی له‌نێوانیاندا خولقاند، هه‌ر لێره‌یشه‌وه، كێبه‌ركێ مهزهبیهكانیان ده‌ستیانكرد به ده‌ركه‌وتن، ئیمپراتوَریش ترسی لێ نیشت و، ویستی دهسوهرداته كاروباری كڵێسا، تاكو ڕێگر بێ له سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له مه‌زه‌به‌كان به‌سه‌ر كاروباری په‌رستش و كڵێساكاندا، بۆیه جاڕیدا، كه كوَڕبهندی كڵێسای جیهانیی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به(كوَڕبهندی مهسكوَنی) ناسرا، ئه‌م كوَڕبهنده مهسكوَنیهی یه‌كه‌م، له‌سه‌ر فه‌رمانی قوسته‌نتین و له(نیقیه) به‌سترا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵی (325) زاینی، دواتریش له‌مێژووی مه‌سیحییه‌تدا، ئه‌م كوَڕبهنده، به(كوَڕبهندی نیقیه) ناسرا.
كوَڕبهندی نیقیه
له‌شارو ناوچه جوداكانه‌وه، ئه‌و نێردراوانه‌ی هاتن بۆ كوَبوونهوهكهی نیقیه، كه قوسته‌نتین جاڕی بۆدا، (2048) پاتریارك و قه‌شه هاتن، گوتوبێژكانیش له‌سه‌ر خودی(عیسا) ده‌ستیان پێكرد، گروپێك ده‌یانوت: بێگومان مه‌سیح (سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت ) پێغه‌مبه‌ر و نێردراوێكی خوداییه، وه‌كو سه‌رجه‌م پێغهمبهرانیتر، ئه‌و كوڕی مرۆیه و، به‌نده‌یه‌كه له به‌نده‌كانی خودا و هه‌ڵیبژاردووه، به‌وه‌ی په‌یامێكی پێدا ناردووه، سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپه، (ئاریوَس) بوو، له‌وانه‌ش كه ئاماده‌ی
كوَڕبهندهكه بوون، زیاد له(700) پاتریارك و قه‌شه، هاتنه پاڵ ڕای ئه‌م.
كوَمهڵێكی تریان ده‌یانوت: بێگومان مه‌سیح له باوكه‌وه‌یه و، وه‌كو پرشنگێ له ئاگر وایه، كه له پرشنگێكیتر جودا بووبێته‌وه، پرشنگی یه‌كه‌م به جیابوونه‌وه‌ی دووه‌م لێی، كه‌می نه‌كردووه . سه‌ركرده‌ی ئه‌م كوَمهڵهیان ( سابلیوَس )بوو .
هه‌روه‌ها كوَمهڵی سێیه‌م، ده‌یانوت: بێگومان مه‌سیح خودایه، له‌مه‌شدا ده‌سیان به قسه‌كانی ( پوَڵس) شاوڵهوه گرتبوو .
ئه‌مانه و چه‌ندین مهزهبیتر، ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی له عیسادا، هێنابوونیه گوَڕێ، یا بههوَی ئه‌و گومانانه‌وه كه بۆیان دروست ببوو، چۆن عیسا به‌بێ باوك له‌دایك بووه و ته‌نیا دایكی هه‌یه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی له‌دایكبوونی باو و ناسراوه، یان گوایه له خاچدراوه، ئه‌مه‌شیان وا لێكدابووه‌وه، كه خودایه، یا به‌شێكه له خودا، یاخود كوڕی خودایه، قوستهنتنیش گوێی له هه‌موو قسه‌كانیان گرت و، به‌م ڕاجیاییه سه‌رسامبوو، بۆیه یه‌كسه‌ر فهرمانیپێكردن كه گوتووبێژ و به‌ڵگه‌كانیان بهێنن و ده‌ست به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش خانویه‌كی چوَڵ كرد، جا كاتێك ئه‌وانه‌ی كه مه‌سیحیان به خودا داده‌نا و بیروَكهی سیانهییان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بیره‌ی قوستهنتنیدا یه‌كیانگرته‌وه ـ كه‌پێشتر هه‌یبوو ـ قسه‌كه‌ی ئه‌وان هاوڕێكبوو له‌گه‌ڵ حه‌زه‌كه‌ی خوَیدا، له‌وانه‌شه ئه‌وانه‌ی كه ڕایان له‌سه‌ر سیانه‌یی بوو له‌شوێنكه‌وتوانی شاوڵ ـ كه یه‌كه‌مین لاده‌ربوون لهنهسرانییهتدا ـ كاریان كردبێته سه‌ر ئیمپراتوَر، چونكی هه‌ندێكیان ببوون به كه‌سه نزیكه‌كانی له دهسهلاَتدا، یان ببوون به‌ده‌ست و پێوه‌ند و ڕاوێژكاری، به‌وه‌ش وایانكردبوو پشت به مه‌زه‌بی هه‌ڵگرانی ڕای سێخودایی ببه‌ستێت و بیرهكهیانی بۆ ڕازاندبووه‌وه.
قوسته‌نتین ئه‌وانه‌ی ژمارد كه ده‌یانوت: بیروَكهی سێخودایی ڕاستتره، بۆی ده‌ركه‌وت كه(318) كه‌سن و، له كوَڕێكی تایبه‌تدا وه‌لیان كوَبوویهوه و له ناوهڕٍاستیاندا دانیشت، ئه‌موستیله و شمشێر و گوَچانهكهی دایه ده‌ستیان و پێی وتن: ئه‌وا ئێوه‌م كرد به دهسهلاَتدار به‌سه‌ر فهرمانڕهواییهكهمدا، تاكو ئه‌وه‌ی پێویسته له‌و شتانه‌ی كه ئاینه‌كه ڕاده‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندی بڕوادارانی تێدایه، بیكه‌ن. ئه‌و كوَمهڵه پاتریارك و قه‌شه‌یه‌ش، داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆكرد و شمشێره‌كه‌یان پێدا هه‌ڵواسیه‌وه و وتیان: (ئایینی نه‌سرانی سه‌ربخه و به‌رگری لێبكه). به‌وه‌ش فه‌رمانیكرد، ئه‌م بیروباوه‌ڕه، ببێته ئایینی گشتی.
لێره‌یشه‌وه،(كاسوَلیكییهت) وه‌كو ئاینێكی تازه، بووه ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ڕۆمانی، وشه‌ی(كاسوَلیك) یش، به واتای ئایینی گشتیی دێت.
قوسته‌نتینی ئیمپراتۆر ، هه‌ڵگرانی ئه‌م جوَره بیروباوه‌ڕه‌ی، زاڵكرد به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا، كه پێچه‌وانه‌یان بوون، بۆ زانیاریش، ڕا جوداكان، زوَربهی زوَری مه‌سیحیه‌كان بوون، ئه‌وانه بوون، كه به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كانی (پوَڵس) ههڵنهخهڵهتابوون.
ئه‌و كوَمهڵهی، كه له‌گه‌ڵ ئیمپراتوَر كوَبوونهوه و بڕوایان به سێخودایی هه‌بوو، چوار دهسنووسیان كرده به‌رنامه و دانیان پێدانا، دواتر ئه‌م چوار ده‌سنووسه، به چوار ئینجیله‌كه ناسران، سه‌دان دهسنووسیتر، كه گه‌وره پهتریاركهكان هێنابویان بۆ كوَڕهكهی نیقیه، ئیمپراتوَر به‌و بیانوه‌ی كه ده‌سنووسه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تی مهزهبهكانیانن، فه‌رمانیكرد به سوتاندنیان، هه‌رچی یهكتاپهرستهكانیش بوون كه بڕوایان وابوو عیسا به‌نده و نێردراوی خودایه، چونهپاڵ( ئاریوَس) و ناوی( ئاریوَسیهكان) یا(ئارسییهكان)یان به‌سه‌ردا دابڕا.
(ئاریوَس) زوَر به‌توندی دژی بڕیاره‌كانی كوَڕبهندی مهسكوَنی وه‌ستایه‌وه و، له‌سه‌ر ڕای خوَی سوربوو، چونكی ئه‌وان مه‌سیحیان به خودا ده‌زانی و باوه‌ڕیان بهسێخودایی هه‌بوو، یان ده‌یانوت: عیسا كوڕی خودایه، ئه‌میش ڕایگه‌یاند عیسا مرۆیه و كوڕی مرۆیشه، خودا‌ش تاك و ته‌نیایه و، هیچ هاوه‌ڵێكی نیه و، پاك و بێگه‌رد و به‌رزتره له‌وه‌ی تێكه‌ڵی كهسێكیتر بووبێ.
سوربوونی(ئاریوَس) له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه ڕاست و دروسته‌كه‌ی، پێگه‌ی ئیمپراتۆری هێنایه له‌رزه و توشی دڵه‌ڕاوكێی كرد، هه‌ربۆیه بانگه‌وازی به‌ستنی كوَڕبهندی دووه‌می مهسكوَنی ڕاگه‌یاند و، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی بانگ‌كرد كه ده‌یانوت: سێ خودا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاریوَسدا گوتوبێژ بكه‌ن، بهلاَم ئه‌م بڕواداره یهكخواناسه وه‌كو پاڵه‌وان خوَی ڕاگرت، ئه‌وانیش حوكمی كافربوون و نه‌فرین لێكردنیان بۆ ده‌ركرد. تا وای لێ هات ئه‌وه‌ی ڕای ئه‌وی قه‌بووڵ بكردایه، ئازاری توندیان ده‌دا و ئینجیل و كڵێسهكانیان ده‌سوتاندن، هه‌تاكو به زوَر خه‌ڵكیان هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ به ئاشكرا بیروباوه‌ڕی سێخوداییان پێوه ده‌ربكه‌وێ.
ڕای مێژوونووس و هزرڤانه ڕۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر سێخودایی
مێژوونووسی ئینگلیزی (وێڵز) ده‌ڵێت:(له‌و كاته‌دا ـ مه‌به‌ستی دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی عیسایه ـ ماموَستایهكی گهورهیتر ده‌ركه‌وت، زوَرێك له متمانه پێكراوه هاوچه‌رخه‌كان، به دامه‌زرێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نهسرانییهتی داده‌نێن، ئه‌ویش شاوڵی تهرتوسیه، یان پوَڵس، له كاتێكدا ئه‌و ڕایه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه به پێی له‌دایكبوون، كه‌سێكی جوله‌كه بووه، گه‌رچی هه‌ندێ له نوسه‌ره جوه‌كان نكۆڵیی له‌وه ده‌كه‌ن، بهلاَم گومان له‌وه‌دا نیه لای هه‌ندێك ماموَستای جوله‌كه فێر ببوو، چونكی ئه‌و له مه‌سه‌له‌كانی لاهوتی ئهسكهندهریی هیلینیدا وه‌كو ده‌ریایه‌ك وابوو، له‌هه‌مان كاتدا كارتێكراو بووه به ڕێگه‌كانی گوزارشتی فه‌لسه‌فیی قوتابخانه هیلینستییهكان و شێوازه‌كانی فه‌یله‌سوفه ڕیواقییهكان.
شاوڵ، پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتنی مه‌سیح ببیستێت، ماوه‌یه‌كی زوَر خاوه‌نی تیوَریایهكی ئایینی بوو، وه‌كو ماموَستایهك خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه پشتیان پێده‌به‌سترێت ئه‌وه‌یه له ڕاستیدا كارتێكراو بووه به مهپرائیهت، چونكی هه‌ندێ گوزارشتی سه‌یری به‌كارهێناوه كه زوَر له گوزارشته‌كانی مهپرائیهكان ده‌چوو، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه نامه‌كانی ده‌خوێننه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئینجیله‌كاندا، ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه زه‌ینی پڕ بووه به بیروَكهیهكی زوَر به هێز و دیار- له چاو ئه‌و ڕێنماییانه‌دا كه له مه‌سیحه‌وه گێڕدراونه‌ته‌وه- ئه‌ویش بیروَكهی كه‌سێكی قوربانیده‌ر بووه، كه قوربانی بۆ خودا كردووه بۆ سڕینه‌وه و كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی، وه‌لێ ئه‌وه‌ی كه یه‌سوع مژده‌ی پێداوه له‌دایكبوونێكی نوێ بوو بۆ گرۆی مرۆكان، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی پوَڵس زانیویه‌تی، بریتی بووه له دیانه‌ته كوَنهكه، دیانه‌تی كاهین و قوربانیكه‌ر و ڕشتنی خوێن بۆ ڕازیكردنی خوداكان).
هه‌روه‌ها(گرین برنتن) له‌كتێبه‌كه‌یدا(أفكار و رجال) ده‌ڵێت:( بێگومان ئه‌و مه‌سیحییه‌ته‌ی كه بهردهسبوو له كوَڕبهندی (نیقیه)دا و، بیروباوه‌ڕی فه‌رمی گه‌وره‌ترین ئیمپراتوَریهت بوو له جیهاندا، تا ئه‌وپه‌ڕی ڕاده جودا بوو له مه‌سیحییه‌تی مه‌سیحییه پێشوونهكان).
بۆ زانینی ڕای (درابه‌ر)یش، مێژوونووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی، له‌باره‌ی تێكدان و ده‌سكاریكردنی ئایینی مه‌سیحییه‌ته‌وه، بگه‌ڕێوه بۆ لاپه‌ڕه(35) ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ست.
هه‌روه‌ها(برنتن) پێ له‌سه‌ر جوداوازی ته‌واوی ئاینی قوسته‌نتین و ئیمپراتوَریهتهكهی، له‌گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحیه‌كانی پێش سه‌ده‌ی چواره‌مدا داده‌گرێ و ده‌ڵێت:(ئه‌گه‌ر كه‌سێك، سه‌رده‌می نوێ (العهد الجدید) به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و كوَتایی ئایینی مه‌سیحییه‌ت دابنێت، به‌ته‌واوی له‌وه‌ش ده‌رده‌چێت كه مه‌سیحییه‌تی سه‌ده‌ی چواره‌م، نه‌ك هه‌ر جودایه له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌تی پێش خوَیدا، به‌ڵكو ده‌گاته ئه‌و ڕاستیه‌ی به هیچ كلوَجێك مه‌سیحییه‌ت نییه).