تائێستا لايه‌نه‌براوه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێكوتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ئه‌و پارێزگايه و ئه‌ندامێكى وه‌فدى دانوستانكارى يه‌كێتيش، ڕيگه‌ياندووه، باكه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكار و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به NRT راگه‌یاند" پێمان باشه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت".
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ به‌دووساڵ وتی،" تا ئێستا له‌گفتوگۆدان زه‌مینه‌یه‌كی وا ره‌خسابوو خۆیان به‌دوور بگرن له مه‌رج و مه‌رجكاری".
لێدوانى ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى يه‌كێتى له‌كاتێكدايه، دوێنێ يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئيسلامى پێشنيارێكيان بۆ به‌ڕێوه بردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى خسته ڕوو بۆ ئه‌ومه‌به‌سته سه‌ردانى هه‌ريه‌كه له يه‌كێتى نيشتيمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لاى خۆيه‌وه قايل بووه به‌پێشنياره‌كه‌ى وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ى يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ، كه به‌دووساڵ به‌دوساڵ پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ڕێوه ببرێت.
له‌و باره‌يه‌وه ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ريم، به‌رپرسی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕايگه‌ياند،"هه‌رچه‌نده وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگاری سلێمانی به ئیستحقاقی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ین، ئه‌و داواكارییه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوومان قبوڵه".
وتیشی، "به‌ڵام ده‌بێت دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت و كاندیدی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته ته‌نها د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌بێت".
يه‌كێتى نيشتيمانى تائێستا به‌فه‌رمى له‌و باره‌يه‌وه هيچى ڕانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام هه‌ر دوێنێ له‌يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا، به‌رپرسێكى يه‌كێتى ڕايگه‌ياندووه، "هه‌بونى مه‌رج له‌لايه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه كاره‌كه‌ى هێناه‌ته‌وه خاڵى ده‌ستپێك".