04/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵوێستێك لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییە کوردستان وداعش و مالکی..
زۆرێك لە هاوڕێیان و ئازیزانی ناو تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە سەدان جار ئەم
پرسیارە لە من کراوە ئایا من هەڵوێستم چیە لەمەڕ ئەم رووداوانەی دوایی کە
لەناوچەکەدا روویداوە؟
ئاشکرایە کە من و هاوکارەکانم بە
دڵنیایەوە لە هیچ گروپ و ڕێکخراوێکی سیاسیدا کار ناکەین تا هیچ کەس و
لایەنێك ئاراستەمان بکات..
ئەوەی کە دەیڵێین بەدڵنیایەوە
هەڵوێستی خۆمانە؛ منیش وەك سەرپەرشتیاری گشتی حیزبم نیە تا بە
هاوکارەکانم بڵێم بە سیاسەتی من و حیزبەکەم بیر بکەنەوە.. ستراتیژی ئێمە کە
دامانڕشتوە لە گۆڤارەکەماندا و لە سیتەکەماندا بڵاوکراوتەوە لەسەر ئەو
مەنهەجی کارە ڕێدەکەین ، کە تەنها ئاتییکی ڕۆژنامەوانیە و بە بیرێکی
موسڵمانانە زیاتر کارمان کردوە ئەوەی لەگەڵ بزاڤدا کاری کردوە هەموو
هەڵوێستێکی موسڵمانانەمان هەبوو لەوە زیاتر ئاراستەی ئایدۆلۆژی و حیزبیمان
لەگەڵ کەس پیادە نەکردوە ، ئینجا من بۆخۆشم بروام بەوە نیە ..کەدەبێت
هاوکارەکانم وەك من بیر بکەنەوە، هەر کەسە ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام
بە گشتی ئەمە هەڵوێستی منە هیودارم هاورێکانیشم هاوکارم بن ، خۆ ئەگەر
هەڵە بووم ڕاستم بکەنەوە ئەگەر راستیش بووم بەیکەوە ئەم بۆچونە بکەینە
وەحەدەتی کارکردنمان زیاتر بۆ لێك نزیك بونەوەمان بێت.
رووداوەکانی ئەم دوایە بە جەنگی نێوان سوونیەکانی عێراق شیعەی عێراقی
دەزانم ، لە نێوانی خۆیاندا بۆ دەسەڵات و کورسی هەریەك لەمانە شۆرشیان دژی
یەك بەرپاکردوە، لە هەمانکاتدا من هاوسۆزترم لەگەڵ سوننیەکانە نەك بۆ
شیعە کوشتن تەنها لەبەر ئەوەی شیعەیە،نا- بەڵکو- زۆرترین زوڵم لە دوای
روخاندنی حیزبی بەعس لە ئەهلی سونەی عێراق کراوە چۆن کە سەدام رووبەروی
شیعەی عێراق بوویەوە بە ئاگرو ئاسن ، شیعەکانیش زۆر بەزیادەوە تۆڵەی خۆیان
کردوە، جالێرەوە من دەمەوێت ئەو ڕابگەیەنم ، کە ئەم وەرەقەو کاغەزو
دۆسیانە لەگەڵ کورد تێکەڵ نەکرێت، چونکە لە ناو کوردا ئێمە هیچ کێشەی
مەزهەبیمان نیە، وەك ئاین بڵاوکردنەوەش من زۆر بە راستگۆیانە دەڵێم ئەوەی
وویستومە لە کوردستاندا بە ئاشکرا بڵاومکردۆتەوە هیچ کەس لە گوڵ کاڵتری
پێنەووتوم و لە دەسەڵاتی منیشدا نیە کە خەڵك وەك ئەوەی من دەمەوێت
بیرناکاتەوە بەزۆر بیرو بۆچونی خۆم ناسەپێنم و لە کەناڵ و ڕاگەیاندنەوە
ئەوەی وویستومە ووتومەوە لە هیچ جێگاو تەلەڤزیۆنیکدا کەس بە منی نەوتوە
دەبێت وەك ئێمە قسە بکەیت وەك ماکوان کەریم قسەم کردوە قسەکانی منیش دیارە.
کەواتە لێرەوە دەڵێم کێشەی کورد وەك کێشەی مالیکی و دەوڵەتی ئیسلامی نیە
؛لەسەر مەزهەب شەربکەن، کێشەکی کورد کێشەی رەوای خۆیەتی پێویستە موسڵمان و
کافرو تورك و عەرەب و یەزیدو مەسیحی بڕاویان بە دۆز و کێشەی گەلی کورد
هەبێت، پێویستە بەرگری لە مافی نەتەوەی بکرێت.
ئەگەر مەبەست لەوەیە
کە موسڵمانان کۆکرێتەوە لە ساییەی خیلافەتێکدا ، پێویستە لە سوریاو بەشەر
تەوابکرێت و پاشان ئەردەنو دەیان ووڵاتی تر لە پێشتر کە ماوەی چەندین ساڵە
لەساییەی دەوڵەتو دەسەڵاتی خۆیاندا پیادەی حوکومداری دەکەن .. ئیمەی کورد
هەموو ٢٠ ساڵێکە کە لەژێر چەتری خۆییەتیدا ئەومافە بە نیوە وناچڵ پیادە
دەکەین.. کەواتە کێشەی رەوای خۆمان پێ گرنگە و بە دڵنیایە بێ دوو دڵی
پشتگیری دەکەین، نە موزایەدە دەکەین مافی خۆمانە نە قوبوڵیشمانە کەس
موزایەدەمان بەسەردا بکات..
کوتایی پەیامم ئەوەیە ئێمە وەك بزاڤ
و رۆژنامە وس کار دەکەین پێویست ناکات لەبەر خاتری ئەم حیزب و ئەو
دەسەڵاتو ئەو تایفە جنێو بەلایەکی تر بدەین ببینە تەرەفی لەیەك،
بەدڵنیایەوە ئەوە کاری ئێمە نیە، ئێمە لە کوردستان کار دەکەین و کێشەی
رەوای میللەتەکەی خۆمان پێگەورەترە لە حیزبو دەسەڵاتەکانی تری چواردەور،
من بۆخۆشم ئەوەم بۆ روون بۆتەوە عەرەبی سوننە لەعێراق وەك بەعسیەکان
تەماشای کورد دەکەن و شیعەکانیش کورد بە جنۆکە دەزانن، ئەویش بەمافی خۆمان
دەزانم کە کورد خۆی خاوەنی دەسەڵاتی خۆی بێت، بە دڵنایەو بێ پاردە پشتگیری
لەو پرۆسەیە دەکەین کە کورد سەربەخۆ بێت خۆی خاوەنی خۆی بێت.