06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بارزانی ده‌وێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌مال ره‌حیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی زاگرۆس تیڤی ووتی : كه سێك كه ژیانی خۆی و خانهوهادهكهی له دژی دیكتاتۆریه‌ت و چه‌وسانه‌وه سه‌رف كردبێت شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌و ووتیشی: من قه‌ناعه‌تم وایه ، له ئێستادا كه‌سێكی تر له كاك مه‌سعود بارزانی شیاو تر نیه تا بتوانێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌به‌ر دوو هۆ ئه‌وانیش"به هۆی ئه‌و باكگراوهندهی كه هه‌یه‌تی له خه‌باتی كوردیدا و هه‌روه‌ها هێزی ته‌نفیزی كوردستانی به ده‌سته".
له كۆتاییدا ووتی:بۆیه هه‌ر كه‌سێك كه ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێویسته هێزی ته‌نفیزی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گوێ ی لێ‌بگرن .