په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ڕێگه‌ى دیوانی په‌رله‌مانه‌وه ئاو‌و خۆراكێكی زۆری دابین كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه به‌فڕۆكه دهگهيهنرێته ئاواره‌كانى شه‌نگال.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ڕايگه‌ياندووه،" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌وڵی جدیدا بوین بۆ گه‌یاندنی هه‌ندێك خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی شنگال كه‌له شاخی شنگال گه‌مارۆدراون و هیچ جۆره خۆراك و ئاوێكیان لانییه".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياند،"توانرا فڕۆكه‌یه‌ك دابین بكرێت و ئێسته له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ئاو‌و به‌تانی و خۆراك هه‌ڵده‌گرێ كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دیوانی په‌رله‌مانه‌وه ئاو‌و خۆراكێكی زۆری دابین كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وه له‌ئاسمانه‌وه به‌رده‌درێته‌وه بۆ ئاواره‌كان".
دوو ڕۆژه، ناوچه‌ى شه‌نگال كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى "داعش" و زۆرێك له دانيشتوانه‌كه‌ى ئاواره‌بوون و لهڕهوشێكى ناله‌باردا ژيان دهگوهزهرێنن.