كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دواخڕياره يه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆبويه‌وه ، به‌ڵام به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى لايه‌نه‌كان بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى پارێزگار كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
دواخستى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، پاش داوايه‌كى فراكسۆنى يه‌كێتى هات بۆتاوتوێ كردنى پرسى دانانى پارێزگار به‌هاوبه‌شى، له‌گه‌ڵ گۆڕان، به‌دووساڵ به‌دووساڵ، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حيزبه.
دوێنێ يه‌كگرتو وكۆمه‌ڵى ئيسلامى بۆ تاوتوێی یەکلایی کردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی‌و حکومەتی خۆجێی، پێشنیازیان بۆ یەکێتی‌و گۆڕان خسته‌ڕوو لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە بەشێوەی دوو ساڵ بەدوو ساڵ رێکبکەون دووساڵی یەکەمیش بۆ گۆڕان بێت، دواتریش گۆڕان بەپێشنیازی لایەنە ئیسلامییەکان قایل بوو بەو مەرجەی دوو ساڵی یەکەمی پۆستی پارێزگار بۆ ئەوان بێت، لەبەرامبەریشدا یەکێتی بە پێشنیازەکە رازی نەبوو و راگەیاند، دانانی مەرج لەلایەن گۆڕانەوە قبوڵ ناکرێت‌و گەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.