سكرتێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ڕايگه‌ياندووه، بۆردومانكردنی قوتابخانه‌ی ئۆنروا كه ئاواره‌كانی تێدا نیشته‌جێبوون و بووه هۆی كوژرانی 10 كه‌س له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كارێكی تاوانكارانه‌یه.
بان كی مۆن، رایگه‌یاند،"بۆردومانكردنی قوتابخانه‌ی ئۆنروا كه ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌ی تێدا بوو، له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه و 10 كه‌سی تێدا كوژران دووره له ئه‌خلاقه‌وه و جێی شه‌رمه، هه‌روه‌ها كارێكی تاوانكارانه‌یه".
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند كه پێویسته به‌رپرسانی ئه‌و كاره لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه ئه‌و كاره پێشێلكردنی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
سكرتێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان داواشی له ئیسرائیل و حه‌ماسیش كرد كه شه‌ڕ راگرن و رێكبكه‌ون، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی قاهیره.