بزتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌داواكه‌ى هه‌ريه‌كه له كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوى ئيسلامى بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى ڕازيبوو.
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شاری سلێمانی، وه‌فدی دانوستانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن ئاشكرا كرا.
سه‌ره‌تا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی و نیشتمانی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی و بنه‌ڕه‌تیمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی خسته‌ڕوو كه دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت و دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێت.
لای خۆیه‌وه ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی، "هه‌رچه‌نده وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگاری سلێمانی به ئیستحقاقی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ین، ئه‌و داواكارییه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوومان قبوڵه".
ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ریم وتیشی، "به‌ڵام ده‌بێت دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت و كاندیدی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته ته‌نها د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌بێت".
پێشتر، كۆمه‌ڵ ويكگرتوو له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان كۆبوونه‌وه ، و يه‌كێتيش ڕايگه‌ياندووه، دواتر وه‌ڵامى داواكه‌ى يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه.