ئه‌گه‌ر ڕێك نه‌كه‌ون، يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ يه‌كلايى ده‌كه‌نه‌وه‌
03/08/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌گه‌ر ڕێك نه‌كه‌ون، يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ يه‌كلايى ده‌كه‌نه‌وه‌


فراکسیۆنی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاری ئەوەدەخاتە روو  پۆستی پارێزگاری سلێمانی دووساڵ بە دووساڵ لە لایەن یەکێتی و گۆِرانەوە بەرێوە ببرێت. به‌وته‌ى ئه‌ندامێكى وه‌فدى دانسوكارى فراكسيۆنى "خزمه‌ت"يش، گه‌ر ئه‌و دوو لايه‌نه‌ نه‌گه‌شتنه‌ ڕێككه‌وتن، ئه‌وا فراكسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان سه‌رپشكه‌ له‌ گفتوگۆكردن و كۆتایی‌ هێنان به‌كێشه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان.

ئەمرۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی ئەندامانی لیژنەی دانوستانی  فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی خزمەت لەشاری سلێمانی کۆبونەوە دوابەدوای کۆبونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، محەمەد حەکیم ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری فراکسیۆنی خزمەت رایگەیاندووه‌،  فراکسیۆنەکەیان  پێشنیارو پرۆژەی خۆیان خستۆتە بەردەم لیژنەی دانوستانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تەئکیدیشی کردەوە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کە دوو ساڵ بەدووساڵ پۆستی پارێزگار بدرێت بە یەکَێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران،

محمد حه‌كيم وتيشى،" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ و گۆڕان به‌ پێشنیازه‌كه‌یان ڕازی‌ نه‌بن، ئه‌وا فراكسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رپشكه‌ له‌ گفتوگۆكردن و كۆتایی‌ هێنان به‌كێشه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌".

لەتیف شێخ عومەر ئەندامی لیژنەی دانوستانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە بارەی ئەو پرۆژەو پێشنیارەی فراکسیۆنی خزمەتەوە ڕايگه‌ياندووه‌، مەکتەبی سیاسی حيزبه‌كه‌ى گفتوگۆلەبارەی ئەو پرۆژەیەوە دەکات و دواتر وەڵامیان ئەدرێتەوە.

بوابڕياره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ  وه‌فدی‌ فراكسيۆنى "خزمه‌ت"ی‌ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆببنه‌وه‌و پێشنیازه‌كه‌يان به‌ فه‌رمی‌ ئاراسته‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بكه‌ن.