پارێزگاری نه‌ینه‌وا بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له فریای ئێزدییه‌كانی قه‌زای شنگال بكه‌ون.
ئه‌مڕۆ ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ده‌ستبه‌رداربوونی جیهان له پاراستنی ئێزدییه‌كان، ئێستا گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی ئه‌م سه‌رده‌مه له شاخی شنگال رووده‌دات.
ئه‌سیل نوجێفی نووسیویه‌تی، "دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی شنگال دا گرت، سه‌دان هه‌زار ئێزدی روویان له شاخی شنگال كردووه و نان و ئاویان پێ نییه".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، "ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ هه‌موو جیهان كه هاوكاری به‌په‌له بگه‌یه‌ننه ئێزدییه‌كان".
جه‌ختیشی له‌وه ده‌كاته‌وه كه "دوای چه‌ند سه‌عاتێكی تر ده‌یان هه‌زار ئێزدی ده‌بینین كه له تینواندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به ئێزدییه‌كان له‌ڕێی ئاسمانییه‌وه ده‌بێت.