02/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رانیە: ژنێک کوژرا ..کەمێک بەرلە ئێستە ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە لەناو بازارى رانیە کوژرا
کەمێک بەر لە ئێستە لەناو بازارى رانیە ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە دەکوژرێت
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین رایگەیاند کەمێک بەر لە ئێستە ژنێک لەناو
بازارى رانیە کوژراوە وتیشى دواى رووداوەکە هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە
شوێنى رووداوەکە و دەرکەوتووە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە
وتیشى لە ئێستەدا تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ پزیشکى داوەرى رانیەو
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بێ ئەوەى ئاماژە بەوە بکات بکوژەکە
دەستگیر کراوە یان نا.