فەرمودەیەکی پێغەمبەر(ﷺ) دەست پێدەکەم و دەرگای پرۆژەکەی پێدەکەمەوە..
سيأتي على الناس زمان سنوات خداعات: يصدق فيها الكاذب ويكذب فيها الصادق، ويؤتمن فيها الخائن ويخون فيها الأمين، وينطق فيها الرويبضة. قيل يا رسول الله وما الرويبضة؟ قال: الرجل التافه ينطق في أمر العامة.
پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: رۆژانێك دێت بەسەر خەڵکیدا رۆژانی چەواشەیە: ئەو کاتە درۆزن بە ڕاستگۆ لە قەڵەم ئەدرێت وە بە پێچەوانەوە ڕاستگۆ دەبێتە درۆزن، خەڵکی خائین لەو رۆژانەدا بە دەست پاك و سالارو سەنگین ناو دەبرێت، ئەوەیشی پاو چاك و دەست پاك سەر راستە دەبێتە خائین خەڵکی بە خراپەکار ناوزەدی دەکەن، خەڵکێکی رویبچە لێدوان ئەدات لەسەر رەوشی موسڵمانان، هەوەڵان – ڕەزمەندی خوایان لێبێت- نەیاندەزانی رویبچە کێین؟ پێغەمبەر(ﷺ) بۆی رونکردنەوە کە پیاوێکی هیچو پوچ و سەرسەری لە سەر ژیانی موسڵمانان و خەڵکی بە گشتی ئەدوێت ئەو دەبێتە خاوەن پلان و بەرنامە بۆیان.
ئەم هۆکارە چیە-؟ کە خەڵکێکی تافیهو و هیچو پوچ لە کارو فەرمانی موسڵمانان قسە بکەن ئەوان پلاندانەری کاری خەڵکی بن بە گشتی، ئەم فەرمودەیە کە باسی ئەو رەوشەمان بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە بانگخوازان و زانایانی ئاینی خۆیان بەدوور دەگرن لە ووتنی راستیەکان بۆیە “رویبچە” بە پێی پەتی تێکەوتون ئەوان کارو فەرمانی موسڵمان دەبەن بە رێگاوە چەندە نەنگیە مامۆستایەکی ئاینی و مەلا بەڕێزەکان بچەنە بەردەم بەرپرسەکان زەلیل بن، یاخود وەك مەدخەلیەکان کە بونتە شەرەمەزاری بۆ موسڵمانان دەڵێن: کاروباری دنیامان بەدەست عەلمانیەکانە کە ئەوان بە ئەمیری خۆیانی دەزانن.