عەشقی تۆ
06/07/2013 نوسەر: bzavpress

عەشقی تۆ


لە عیشقی تۆ مەست و خەندانم ئەی پێغەمبەر
لە دووری تۆ دیدە گریانم ئەی پێغەمبەر
کەیادی تۆ یادی ئیمانی عاشقانا
ئە من بۆتۆ مەست حيرانم ئەی محمد
ئەمن بۆ تۆ وێڵ و ویلانم ئەی محمد

پەرێشانە کە حاڵم چۆن نەناڵم
شکاوە پەڕ وباڵم چۆن نەناڵم
خەڵك ئێژن فڵان بەسیە ناڵین
کەتۆ دێیە خەیاڵم چۆن نەناڵم.. ئەی پێغەمبەرم

گوڵستان جێگاتە ئەی نازەنینم
لەگوڵ خەندان لە خاکستان نیشینم
چ گوڵشەن بێت چ گوڵ خەن بێت چ سەحرا
کە دەڕوانم ئەمن هەر تۆ دەبینم ئەی پێغەمبەرم

لە رووی تۆ دا هەتاو بێ نور و تارە
لە ئەبرۆ ت مانگی یەك شەو شەرمەزارە
لە چۆڵ و ئاوەدانی هەرچیم دی
ئەوەی دڵ گەرمە ناوی تۆ لە زارە ئەی محمد

لە عیشقی تۆ مەست و خەندانم ئەی پێغەمبەر
لە دووری تۆ دیدە گریانم ئەی پێغەمەبەر
کەیادی تۆ یادی ئیمانی عاشقانا
ئە من بۆتۆ مەست حيرانم ئەی محمد
ئەمن بۆ تۆ وێڵ و ویلانم ئەی محمد