01/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە کوردستانەوە بـــۆ غـــززە
وەڵامیک بۆ ئەوانەیی کە دەڵین مسوڵمانانی جیهان بئ هەڵویستن بەرامبەر بە کورد پشتیوان محمد جەباری غززە و کوردستان کوڕی یەک دایکن ، دایکێک کە ساڵانێکە زۆرە لە پێناو پاراستنى رۆڵەکانى قوربانى ئەدات ئەو دایکەش بۆ هەردووکیان نیشتمانە ، کە یەک بست سازشی لەسەر ناکەن، ساڵانێکى دوروو دریژە ئەم دوو کۆرپەییە لە پێناو مانەوەیی نیشتمانیان رووبەڕویی مرۆڤ کوژەکان ئەبنەوە ، تەنها هەر ئەم دوانە ئەزانن ئازاریی نیشتمان و برینى رۆڵەکانیان چەند بە سێوییە، تەنها هەر بۆ ئەم دوانە لەبن نەهاتووە سەربەخۆیی و ژیانێکى ئاسودە بۆ ڕۆڵەکانیان بڤەیە ، ئەوەیی لەم ووتارە کورتە ئەمەوێت ئاماژەیی پێبکەین هاوخەمى و هاودەمی برایانمانە لە غززەیی وێران کرواو هەم لەڕووی ئاینى و هەم لە ڕووی نیشتمانییەوە ئاماژەیی پێبکەین .
لە ڕووە ئایینیەکەوە مسوڵمان دەبێت نەک بۆ غززە بەڵکو بۆ هەر مسوڵمانێک لە هەر کویی جیهاندابن دڕکێک بچێتە پێیان ئەبێت هاوخەمبین بۆیان ، چونکە مسوڵمان هەموویان وەک یەک شانەو و وەک یەک درەختى پتەو وان بەشکاندنى هەر لقێکیان ئەویی تریان ئازاریان پێدەگات ، تەبیعاتى ئەم ئیسلامەش وایە هەتا پیدابکێشى و ئازاریی شوینکەوتووەکانیان بدەیت زیاتر کشی دیت و زیاتر فراوان ئەبێت ، وەپێویستیەکى هەنووکەییە ئەبیت بانگخوازان و شارەزاییانى ئاین جارێکى تر عەقیدە وبیروباوەڕیکى تر بۆ ئەوخەڵکە ڕاست بکەنەوە کە زۆرجار بەر گوێمان ئەکەوێت بە هۆیی شارەزا نەبوونمانەوە لەئایینى ئیسلامەوە دەڵێین : بابە نەک غززە بەڵکو هەر عرەب و غەییرە کوردیک کاتیک زوڵمیان لێدەکرێ مافی خۆیانە ، چونکە کاتێک کورد ئەنفال و کیمیاباران کرا کەسێ شیوەنى بۆ نەکرد ، کە زۆر جار لەلایەن هەندى بەناو ڕوشنبیرو نووسەروە ئەم قسەیەمان پێدەفرۆشنەوە ، بەڵام ئەوان وهاوفکرەکانیان کە ئەو جۆرەقسانە دەکەن نەک نووسەرنین بەڵکو خویێنەریش نین ، چونکە کاتیک کورد ئەو زوڵم و ستەمەیی لێکرا هەر لە کارەساتى بەناو ئەنفال و کیمیابارانەوە ، بەتاکید لە ناو عەرەبیش کۆمەڵە کەسانێکى بە ویژدان و هەست کردن بە ئازاریی براکانیان بوونیان هەبووە ، بەڵگەش بۆ قسەکەمان ئەوەتا لە ساڵى 1988 ((شیخ عبدالحمیدى کوشک)) ووتاربیژیی مزگەووتى گەورەیی قاهرە ، ووتاریکى تایبەت کرد بە گەلى کورد لەسەر کارەساتى ئەنفال و کیمیباران کە تیدا دژایەتى خۆى دووپات کردوە بۆ ێدام و بەعسییەکان لە بەرامبەر ئەو ستەمەیی لە گەلى کورد ئەکرێ، تەنانەت لەسەر ئەو ووتارەش هیندەیان لێدا هەر دووچاویی لەدەست دا ، بەکوێرى جارێکى تر هاتووە سەر میمبەر .
جگە لەویش شاعیرى گەورەیی فلێگین ((محمود دەرویش ))چەندین قێیدەیی هەیە لەسەر مەزڵوومێتى گەلى کورد ، ئەگەر ئەمە دوو نموونەیی جوانبێ بەئێمە گەشتبێ ، بەتاکید دەیان کەسى ترى ویژدان زیندوو هەبووە هەر کەسەو لە بواریی خۆیدا هاوخەمى دەربڕییوە بۆ میلەتى کورد ، بەڵام لەوەدەچیت ئێمە خوێنەر و بیسەر و بینەریکى باش نەبووبین ، وەیەکێکى تر لەو نموونە زیندوانەیی کەئەم ساڵ لە بەرنامەیەکى ڕاستەوخۆیی کەنالى ڕووداو لەگەڵ یەکێک لەسەر کردەکانى دەسەڵاتى فلێگین ئەنجامى دا سەبارەت بە چەند پرسێکى کورد ، ئەو بەر پرسەیی فلێگین زور بەڕاشکاوەنە ئەوەیی ووت کە فلێگین و کورد دوو میلەتى ستەم لێکراون هەر ئەبیت رۆژیک بە سەر بەخۆیی خۆیان شادبن ، ئەوەشی راِگەیاند کە ئەوان و کورد دوومیلەتى ستەم لیکراون لە ڕابردوو ئیستاشدا هەستیان بە ئازاریی کورد کردوە ، لەگەل هەموو ئەمانەشدا کەسی رۆشنبیر ئەبیت دووشت لەیەک جودا بکاتەوە دەسەڵات لەگەڵ مییلەت دووشتى جیاوازن ، زور جار ئەوەیی دەسەڵات ئەیکات لەبەرامبەر هەر میلەت و دەوڵەتیکدا بۆ چەوساندنەوەیان ،میلەت هەرگیز پێی ڕازیی نیە .
ئەم بەڵگانە بۆ ئەو کەسانەبوون کە هەمیشە کورداییەتیمان پێ ئەفرۆشنەوە ، کەچى خۆیان و هاوفکرەکانیان تەیدى کەسانى وەک عبدالفتاح سیسى ئەکەن کاتێک کودەتا دەکاتە سەر دەسەڵاتى شەرعییەتى مێر ئەوان لە ڕاگەیاندنەکانیانەوە شرینیان ئەبەخشیەوە ، کەچى بنیمان سیسى چۆن دژایەتى خۆى دووپات کردوە سەبارەت بە دەوڵەتى کوردى ، نەک تەنها دژایەتى بەڵکو درووست بونى دەوڵەتى کوردیی بەکارەسات ناوبرد ، هەروەک چۆن ئیستاش دژایەتى غززە دەکەن ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا مسوڵمانان ئەو ڕاستییە ئەزان کەزۆربەیی دەوڵەتانى عەربی پیاویی جوولەکەن و جوولەکە هەموویانى کڕیوە هەموویان سەر شۆڕوو زەلیلى بەردەم خۆیی کردوە ،وە ئێمەى کورد ئەو ڕاستیەش ئەزانین کاتێک کورد ستەمى لێ ئەکرا دەوڵاتانى عەربی هیچ موقیفیکیان نەبوو وەک دەوڵەت ، نەک وەک شەخێ ، وەناشبێ گلەییان لێبکرێ ، چونکە گلەیی و گازندە لەپیاوى بێ غیرەت ناکرێ ، هەر وەک چۆن ئەیبنین ئەمرۆ هەرچى دەوڵەتى عەرەبی هەیە سەریان شۆڕکردوە لەبەرامبەر ستەمەکانى ئیسرائیل و جوولەکە ، ئەوان تەنانەت وەک مرۆڤیش ئەوغیرەتەیان نیە چ جایی وەک مسوڵمانێک یان هاونەتەوەیەک یان هاوزمانیکى خۆیان، تەنانەت بەقەد سەرۆکى ئەرجەنتینیان پێنەکرا ، کەبڕیاریی دا هەرچى جوولەکەییە لەو ڵاتەکەى ناسنامەیی ئەرجەنتینیان لێبسەنێتەوە ،لە بەرامبەر ئەو ڕەشە کوژییەیی کە دەر هەق بە کەرامەتى مرۆڤ ئەکرێ لە غززە . هەر بۆیە دەسەڵاتى کوردیی و هاونیشتمانانیی کورد ئەبیت وردتر بیربکەنەوە لە هەڵبژاردنى هاوپەیمان و دۆستاییەتى وڵاتان ، بە دەهۆڵ زوڕنایی هیچ کەسێکیش هەلنەپەڕین ، وەکو گەلێکى مسوڵمان هیچ کات شەرم نەکەین لە پشتیوانى وپشگیرى هاوبیرەکانمان لە هەرکوێیەکى دوونیادا بن کاتێک کەزوڵمیان لێدەکرێ ، وە دەبێت باش لەوەبگەین جوولەکە و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان هیچ کات کچى خۆیان بە قوربانى کوڕی کەس ناکەن ئەگەر بەرژەوەندى خۆیان تێدا بەدى نەکەن . زۆر جار هەر ئەوان هاوفکرەکانیانن بەناوى مافی مرۆڤ وئازادییەوە، کەرامەتى مرۆڤ ئەشکیینن لە بەرچاوى هەمووى دنیا هەر وەک چۆن ئیستا دەبینین لەغززە روودەدات .