01/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌سه‌ڵاتێك گه‌له‌كه‌ی فێری دزی و مشه‌خۆری و به‌لاشخۆری ده‌كات!
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی ئێمه كه هه‌میشه یه‌كه‌مین كار‌و ئه‌ركی ده‌بێته دابینكردنی ره‌فاهیه‌ت و قه‌ڵه‌وكردنی به‌رپرسه باڵاكان له‌سه‌ر حسابی ژیان و جه‌سته‌ی لاوازی گه‌له داماوه‌كه‌ی.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌جیاتی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی دێت به‌رپرسه‌كان و گه‌له‌كه‌شی فێری دزی و مشه‌خۆری و به‌لاشخۆری ده‌كات.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كهقهیرانی دارایی و ده‌رامه‌تی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی موچه به‌رۆكی گه‌له‌كه‌ی گرتووه‌و ته‌نانه‌ت به‌سیمای ئه‌م جه‌ژنه‌ی كوردستانیشه‌وه دیاربوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر ره‌فتاری نامۆ ده‌نوێنێت و كه‌مترین حساب بۆ شعورو باخه‌ڵی خاڵی و رووتی هاووڵاتییه‌كانی ناكات.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌هه‌ر چوارلاوه سنووره به‌رته‌سكه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌جه‌نگ و كاولكاری و ناسه‌قامگیری و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌وره دراوه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر لهزهوقی نامه‌سئولانه‌ی خۆی ناكه‌وێت و باس لهتڕو تفاقی ژێر‌و سه‌ری به‌رپرسه باڵاكانی ده‌كات.. من نازانم له‌وه‌تی هه‌ین داخ ده‌خۆین و داخ به‌هه‌واو به‌گوێی ئه‌واندا ده‌ده‌ین و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك خۆیانن...
سه‌یره له‌م بارودۆخه دژواره‌دا كه هه‌موو كورد له‌نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێدا ده‌ژین و ئایینده‌ی خۆیان به‌نادیار دێته‌پێش چاویان و نازانن له‌كۆتاییدا داعش په‌لامارمان ده‌دات یامیلیشیاو عهسائیبهكانی مالیكی یان ده‌رودراوسێ ئابڵوقه‌مان له‌سه‌ر توند ده‌كه‌نه‌وه یان پیلانێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تی بهریَوهیه ده‌سه‌ڵاتێك گه‌له‌كه‌ی فێری دزی و مشه‌خۆری و به‌لاشخۆری ده‌كات..
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌ی ئێمه كه هه‌میشه یه‌كه‌مین كار‌و ئه‌ركی دهبیَته دابینكردنی ره‌فاهیه‌ت و قه‌ڵه‌وكردنی به‌رپرسه باڵاكان له‌سه‌ر حسابی ژیان و جه‌سته‌ی لاوازی گه‌له داماوه‌كه‌ی.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌جیاتی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی به‌رپرسه‌كان و گه‌له‌كه‌شی فێری دزی و مشه‌خۆری و به‌لاشخۆری ده‌كات.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كهقهیرانی دارایی و ده‌رامه‌تی خه‌ڵك دواكه‌وتنی موچه به‌رۆكی گه‌له‌كه‌ی گرتووه‌و ته‌نانه‌ت به‌سیمای ئه‌م جه‌ژنه‌ی كوردستانیشه‌وه دیاربوو به‌ڵام ئه‌و وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر ره‌فتار ده‌كات و كه‌مترین حساب بۆ شعورو باخه‌ڵی خاڵی و رووتی هاووڵاتییه‌كانی ناكات.. به‌داخه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌هه‌ر چوارلاوه سنووره به‌رته‌سكه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌جه‌نگ و كاولكاری و ناسه‌قامگیری و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌وره دراوه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر لهزهوقی نامه‌سئولانه‌ی خۆی ناكه‌وێت و باس لهتڕو تفاقیژێرو سه‌ری خۆی ده‌كات.. من نازانم له‌وه‌تی هه‌ین داخ ده‌خۆین و داخ به‌هه‌واو به‌گوێی ئه‌واندا ده‌ده‌ین و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك خۆیانن...
سه‌یره له‌م بارودۆخه دژواره‌دا كه هه‌موو كورد له‌نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێدا ده‌ژین و ئایینده‌ی خۆیان به‌نادیار دێته‌پێش چاویان و نازانن له‌كۆتاییدا داعش په‌لامارمان ده‌دات یان میلیشیاو عهسائیبهكانی مالیكی یان ده‌رودراوسێ ئابڵوقه‌مان له‌سه‌ر توند ده‌كه‌نه‌وه یان له‌به‌رچاوی كاڵی یه‌كێك له‌جه‌مسه‌ره نه‌یاره‌كانی ده‌وروبه‌رمان پیلانێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تی بهریَوهیه، له‌م كاته‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه له‌خه‌می ره‌فاهیه‌تی ناوماڵی وهزیرهكانیدایهو له‌جیاتی سكی خاڵی زۆرێك له‌هاوڵاتییه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی و باشكردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌كانیان ماڵی ئاوه‌دانی به‌رپرسه‌كان ئاوه‌دانتر ده‌كه‌نه‌وه.. بۆچی ئه‌وانه تائێستا ماڵ و حاڵ و تفاقیان نه‌بووه؟.
تا ئێستا باس له‌ئاواره‌كان كراوه كه ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه‌و پێویستیان به‌كه‌ل و په‌لی ناوماڵه، به‌ڵام ئێستا وه‌زیرو گزیره‌كان داماون بۆ كه‌ل و په‌لی ناوماڵ، سه‌یره ئه‌م پێداویستیه چۆن له‌خوارترین چینی كۆمه‌ڵگه‌وه بوویه پێداویستی هه‌نووكه‌یی باڵاترین چینی ئه‌شراف و نوبهلاكان كه وه‌زیره‌كانمانه؟!..
تاكه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی ره‌وشی خوڵقێنراوی چینایه‌تی ده‌كات له‌م وڵاته‌داو ئه‌و پانتاییه زۆره‌ی له‌نێوان چینه مووچهنزمهكان و بێدهرامهتهكان و چینه خاوه‌ن ره‌فاهیه‌ت و مووچه به‌رزه‌كاندا هه‌یه فراوانتری ده‌كات؟.. ئایا ئه‌م جۆره بریارو ره‌فتارو هه‌نگاوه ناپێویستانه زه‌مینه‌كه خۆشتر ناكات بۆ گه‌نده‌ڵی زیاتر‌و به‌رپرسه‌كان فیَری مشه‌خۆری و به‌لاشخۆری و دزی و فزی ناكات؟ دواجار ئه‌مه نابێته كلتور‌و نه‌ریتێكی خراپ و مه‌سئوله‌كانمان نابنه پێشه‌نگی خراپ بۆ گه‌له‌كه‌مان كه‌دواجار هه‌ریه‌كه‌و له‌شوێنی خۆیه‌وه هه‌وڵ بۆ بهزایهدانی ماڵ و داهاتی وڵات بدات؟.
من پێم وایه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا خه‌مخۆری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كوردستان له تفاق و ماڵ و حاڵی وه‌زیره‌كان گه‌وره‌ترین سوكایه‌تییه به‌ژیان و شعوری خه‌ڵكی كوردستان و خۆدزینه‌وه‌یه له‌كێشه حه‌قیقییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته..