په‌رله‌مانتارێكى پارتى ديموكرات له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست له‌كارى په‌رله‌مانتارى ه‌كێشێته‌وه و داواى پۆستى سه‌ربازى له‌بارزانى ده‌كات.
ئارى هه‌رسين، په‌رله‌مانتارى پارتى ديموكراتى كوردستان، داواى له‌سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه، پله‌يه‌كى سه‌ربازى له‌هێزه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه يان زێڕه‌ڤانى پێببه‌خشرێت و له‌به‌رامبه‌ردا دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كات، له‌كارى په‌رله‌مانتارى.
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه، له‌ئه‌گه‌رى ڕ‌ازى نه‌بووى سه‌رۆكى كوردستان به‌و داوايه‌يى، ئه‌وا وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌چێته سه‌نگه‌ر له‌ناوچه‌كانى شه‌نگال تا خانه‌قين.
ئارى هه‌رسين، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و شەهید و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسييه لە په‌رلەمانی کوردستان، ئه‌و داوايه‌يى له لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه.