01/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئيسرائيل، ئاگربه‌ستى شكاند
سوپاى ئيسرائيلى ئاگربه‌ستى شكاند و بۆمببارانى بۆسه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
سوپای ئیسرائیل دوای دوو كاتژمێر ئاگربه‌ستی نێوان وڵاته‌كه‌ی و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستنی، ئاگر به‌ستى شكاند و هێرشی كرده سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌و هۆيه‌شه‌وه 40 كوژراو و 200 بريندارى لێكهوتهوه.
به‌و هۆيه‌شه‌وه ژماره‌ى كوژراون 1490ى تێپه‌ڕاندووه و، بريندارانيش، 8350 كه‌سن.
بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له دوای ئه‌وه دێت به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل ئاگر به‌ستی مه‌ده‌نیان راگه‌یاند و تێدا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ئاگربه‌سته‌كه كردبووه‌وه. وبۆ رێككه‌وتنی زیاتر وه‌فدێكی هه‌ردوو وڵاته به‌ره‌و قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌رێكه‌وتن.