31/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چەمچەماڵ : دووکەس بە فیشەک بریندار دەبن کە یەکێکیان پۆلیسە
نەقیب جەلال محمد وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ لەوبارەیەوە بە بزاڤ پرێسى ڕاگەیاند : ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەمە لەسەر ڕێگەى سەرەکى سلێمانى چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێل بە یەکدا دەدەن و بەو هۆیەشەوە یەکێک لە شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکان دەست دەداتە دەمانچە و کەسێک لە ئۆتۆمبێلى بەرامبەر بریندار دەکات و دواتریش پۆلیسێک بریندار دەکات
وتیشى : لە ئێستادا هەردوو شۆفێرەکە بە بڕیارى دادوەر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە