ڕاپەڕین:ئامارى رووداوەکانى جەژن
31/07/2014 نوسەر: bzavpress

ڕاپەڕین:ئامارى رووداوەکانى جەژن


بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین رایگەیاند ئەمرۆ تەرمى هاوڵاتیەکیان دۆزیوەتەوەو ئامارى رووداوەکانى سێ رۆژى جەژن ئاشکرا دەکات

بەڕیوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین رایگەیاند دواى ئەوەى هاوڵاتیەکى چوارقورنە ماوەى دوو رۆژە لەماڵەوە دەرچووەو نەگەراوەتەوە ئەمرۆ کاتژمێر 11:30 خولەک تەرەمەکەیان لە نزیک ناوچەى پیشە سازى چوارقورنە دۆزیوەتەوە وتیشى ئەو کەسە نەخۆشى دەروونى هەبووەو تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لە هۆکارى مردنەکەى 
 ئاشکراى دەکات له‌ سێ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین 22 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆماركراوه‌ کۆى رووداوەکانیش بەم شێوەیەیە

1- ڕووداوێكی كوشتن 
2-  یه‌ك حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی
3- یه‌ك حاڵه‌تی سووتان
4- سێ سووتانی شوێن
5- سێ شه‌ڕكردن
6- پێنج حاڵه‌تی كه‌وتن و به‌ربونه‌وه‌
7- یه‌ك حاڵه‌تی بریندار بوون
8- یه‌ك حاڵه‌تی حه‌ب خواردن
9-سێ ڕووداوی هاتووچۆ 
10- سێ حاڵەتى دزی كردن