ئامارى قوربانيانى ئه‌مڕۆى غه‌ززه‌
30/07/2014 نوسەر: bzavpress

ئامارى قوربانيانى ئه‌مڕۆى غه‌ززه‌


شه‌ڕى نێوان، حه‌ماس و ئيسرائيل به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش، زياد له‌200 كه‌س بووه‌ قوربانى.

له‌هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆشدا، 60 كه‌س كوژراوه‌ 170 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون، كه‌له‌نێوياندا ژن ومنداڵ هه‌يه‌.

سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستييه‌كان ڕايانگه‌ياندووه‌، 7 كه‌س له‌كوژراوانى ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌يه‌ك خێزان بوون.

ماوه‌ى زياتر له‌ سێ هه‌فته‌يه‌، هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ركه‌رتى غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌، وبه‌وته‌ى وەزارەتی تەندروستی لە كەرتی غەزە  تاوەكو ئێستا ژمارەی كوژراوەكان 1285 كەسن و بریندارەكانیش 7170 كەسن.