30/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد معصوم: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه
لهپهيوهندييهكى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بهوهزيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى ڕاگه‌ياندووه، عێراق ڕوبه‌ڕوى هێرشى توندى تيرۆرستان بوه‌ته‌وه و بهڤايرۆس، ناوى بردووه، وهۆشداريشى داوه له‌باره‌ى مهترسيهكانيهوه.
به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌ك كهسهرۆكايهتى كۆمار بڵاوى كردوه‌ته‌وه، ڕۆژى سێشه‌ممه فوئاد مه‌عصوم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پێگه‌یشتووه و تێیدا ئۆغلۆ پیرۆزبایی لێكردووه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق و هاوكات هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانى پيرۆز.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئۆغلۆ دوپاتیكردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاریكاری له‌گه‌ڵ عێراق بكات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
هاوكات فوئاد مه‌عسوم سوپاسی ئۆغلۆی كردووه‌و ڕايگه‌ياندووه،" توركیا وڵاتێكی گرنگ و ستراتیژییه به‌لای عێراقه‌وه".
هه‌روه‌ها مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "عێراق روبه‌ڕووی هێرشێكی توند بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه به‌خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه".