30/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق، به‌بڕى 700 مليۆن دۆلار، چه‌ك له‌ئه‌مريكا ده‌كڕێت
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، حكومه‌تى عێراق به بڕى 700 مليۆن دۆلار موشه‌كى ئه‌مريكى كڕى.
به‌رپرسانى ئءهمريكا ڕايانگه‌ياندووه، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، لهبهرنامهيدا هه‌يه پێنج هه‌زار موشه‌ك له جۆرى "هێڵيفايهر" بفرۆشێت به‌عێراق، به‌بڕى 700 مليۆن دۆلار، بۆ هاوكارى كردنى به‌غداد له‌جه‌نگى دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه بۆ فرۆشتنى ئه‌و بڕه زۆره لهموشهكهكه، و چاوه‌ڕوانى كۆنگرێسى ئه‌و وڵاته ده‌كرێت ده‌كرێت بۆ ده‌ربڕينى ڕه‌زامه‌ندى.
ئاژانسى هاريكارى له‌بوارى ئه‌منى و به‌گرى ئه‌مريكى، ڕايگه‌ياندووه، ژماره‌ى موشه‌كه‌كان 5 ههزارموشهكه، كههاوكارى هێزه ئه‌منيه‌كانى عێراق ده‌كات لههێرشهكانياندا.
پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى پارێزگاى موسڵ و شكستى سوپاى عێراقى له‌و ناو چهيه و به‌رده‌وامى شه‌ڕ، ئه‌مريكا خۆى له‌ناردنى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى بۆعێراق پاراستووه، به‌ڵام بۆ هاوكارى كردنى سوپا وبونيادنانهوهى كۆمه‌ڵێك ڕاوێژكارى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى به‌غداد كردووه، و جگه‌له‌وه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى ڕهونهى عێراق ده‌كات.
وته‌بێژێك به‌ناوى په‌نتاگۆن، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، كۆڵۆنێڵ جۆن كيربى، ڕايگه‌ياندووه، پێشوتريش، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان 466 موشه‌كى "هێڵيفايهر" و780 موشه‌كى تر‌ى داوه‌ته عێراق.