له‌م سالاَنهی دواییه‌وه، ڕاگه‌یاندن و ده‌زگاكانی موخابه‌راتی له‌جیهاندا، خزمایهتییهكی باشیان په‌یدا كردووه، ئه‌مه زۆر هۆكار ولایه‌نی هه‌یه،لابهشێكی بۆ ئامرازه‌كانی پۆستمۆدێرنهو ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانی نوێ و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی كردن و سانسۆركردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه، لایه‌نی دیكه‌شی وه‌ك جه‌نگی ده‌روونی و ئیختراقكردنی نه‌رم ، كارتێكردنی ئایدۆلۆژیی و گۆڕینی ڕای بهرامبهرو شریتی جیاواز جیاوازی تر.
- له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی ئه‌رده‌ن له (2013) وێستگه‌ی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریی ،ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانی " شێخ حه‌مد بن خه‌لیفه" ی ئه‌میری ده‌وله‌ی قه‌ته‌ر، به‌هه‌ماهه‌نگی و گه‌مه‌یه‌كی هه‌والگریی بۆ لێدان له‌پیاوه لیبراڵه‌كانی ئه‌رده‌ن له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا، چه‌ند فه‌زیحه‌و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌یوتیوب بلاَوئهكهنهوه .
- جه‌نگی سارد،به‌درێژایی زیاد له (40) ساڵ ڕۆڵ بریتی بو له‌ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده دژی یه‌كدیی،جه‌نگی ده‌رونی و ده‌ستشكانه‌وه‌ی یه‌كدیی بوو..ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكی سه‌ركه‌وتو بو له‌وه‌ی ڕوویه‌كی گه‌ش بدا به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،هاونیشتمانیه‌كانی خۆشی له‌مه‌ترسییه‌كانی بیری سۆشیالیزم بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ئاگادار بكاته‌وه،وه‌ك چۆن له‌قۆناغی دوای (11) ی سێپته‌مبه‌ردا له كاره‌سات و فكره‌ی تیرۆریزم سوپاكه‌ی خۆیان حاڵی كرد .
ڕاگه‌یاندن،له‌كوردوستان، له‌هه‌موو شته‌كانی تر خه‌ته‌رتره ،ئه‌بینم زۆركه‌س و هاوڕێ هه‌رله‌خۆیانه‌وه، ناوی خۆیان ناوه ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی،یان به‌په‌یوه‌ندیی شه‌خسی كه‌ناڵه‌كان بۆیان ئه‌نوسن، به‌م ئه‌زمونه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم " كۆنه جاش، پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، چایچی، خوێنه‌وارێكی هاكه‌زایی، خوێندكارێكی ئاسایی زانكۆ ،بێ ئیشوكارم بینیوه، باجی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تی شیان هه‌ر بۆ دیعایه خستۆته گیرفانیان !!.بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له‌ژیانیاندا هه‌واڵێكیان داڕشتبێت، تهحلیلێكی زانستی و توێژینه‌وه‌یه‌ك، یان خولێك، یان بڕوانامه‌یه‌كی ئه‌كادیمییان هه‌بێت !!.یان هه‌یانه حزبێك، كوتله‌یه‌ك، گۆڤارێك، په‌یجێكی به‌ناوێكه‌وه بۆ داناوه‌و، شته‌كانی بۆئهنێرێت، ئه‌میش بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه، ئه‌یخاته پێش چاوی خه‌ڵك ..سه‌رئه‌نجام ئه‌بێت كێ باجی ئه‌مانه بدا ؟؟.
سه‌یر نییه، گوێمان لێیه، زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردیی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن،هاتنی داعش و چالاكییه‌كانیان به‌مجۆره "چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو !!" وه‌زیفه‌ی توێژه‌رو ڕۆژنامه‌وانێكی به‌ئه‌زمون و تهعقیبكهرێكی باش،له‌پاڵ ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌یگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه،بزانێت ساڵێكی تر چی ڕووئه‌دات ؟.خاڵ و دێره‌كانی ئه‌ودیو نوسینه‌كان بخوێنێته‌وه،خۆئه‌گه‌ر ئه‌ویش هه‌رته‌نها سه‌یری ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن بكا،چ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌رگر (هاولاَتیانی ئاسایی) هه‌یه ؟. چۆن ئه‌بێت 3ساڵه داعش و به‌ره‌ی نوسره له‌پاڵ ئێمه‌دا گرمه‌یان دێ ،میدیا كاتژمێرێك به‌رنامه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كردبێت ؟.چۆن ده‌كرێت داعش پێش گرتنی موسڵ به 8 مانگ په‌لاماری زیندانی ئه‌بوغرێبی دا‌و،سه‌دان زیندانی بهڕهلاَكردو،سه‌دانی كوشت،ئێمه له‌مه‌ترسییه‌كانی نه‌گه‌ین ؟.چۆن ده‌بێت داعش به‌ته‌نها 6 چه‌كداره‌وه له‌سه‌ری ساڵی (2014) ه دا،بۆ 11 كاتژمێر كه‌ركوك و باره‌گای هه‌واڵگریی عێراقیان گرت،ئێمه ئه‌مه نه‌خوێنینه‌وه ؟.چه‌ندین ههواڵهێن و سه‌رچاوه‌یان تیا دروست نه‌كه‌ین،بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشیی ئێمه‌ش بیكات،میدیای نیشتمانی (كه‌نیمانه) ئه‌یتوانی ئیختراق و په‌رت په‌رتیان بكات !!.سه‌یر نییه كورد به‌م هه‌موو كه‌ناڵه‌وه،هه‌ر خه‌ریكی شیكاری بێنه‌و به‌ره‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و ناوخۆییه،بۆ بازاڕخۆشكردنی كه‌سانێك،كه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌ژین،نه‌یتوانیوه تائێستا قسه له‌سه‌ر كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌نفال بكات !!.چه‌ند هاولاَتی و نه‌وه‌ی نوێ به‌باشی له‌ئه‌نفال و لێكه‌وته‌كانی تێگه‌یشتون ؟؟ ئه‌ی چه‌ند كه‌س بیروباوه‌ڕو ئامانج و نه‌خشه‌و مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌زانن ؟.
ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن، كه‌له‌پاڵ ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردوستان، ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی و میدیای نیشتمانی نه‌خه‌مڵیون. ئه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردیش به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، حه‌وت هه‌شت هه‌زار ڕۆژنامه‌نووسی بێده‌نگكراو، ناخوێننه‌وه، زمان نازانن، ناگه‌ڕێن، هێلێكیان نییه لێوه‌ی تیشك بگرنه زاویهكانی تر. هه‌ر بۆ ناو و هاتو هه‌را، تا شتێك وه‌ربگرن، بونه به‌ڕۆژنامه‌نووس..بۆیه به‌په‌له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌گه‌ر هه‌یه،با به‌په‌له (2) شت بكات :
یه‌كه‌م: كار بۆ داخستنی ئامرازه‌كانی میدیای سه‌له‌فییه‌كان،به‌تایبه‌ت كه‌ناڵێك به‌ناوی ئامۆژگاریی و له‌چه‌ندین قۆڵی دیكه‌وه،خه‌ڵكی ئێمه‌یان داخستووه‌و،دۆگمایان كردووه،به‌هێمنی مێشكی زۆربه‌ی دایكان و باوكانیان داگیركردووه..له‌ڕووی فكر‌و كاره‌وه،یه‌ك تاقه جیاوازیی له‌نێوان سه‌له‌فییه‌ت و داعشدا نییه ..
دووه‌م: دوور له‌كاریگه‌ریی و ده‌ست تێخستنی حزب،پاك‌و پیسێك له‌ناو سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووساندا بكه‌ن .خه‌ڵك له‌خۆیه‌وه هه‌ڵنه‌سێت،وه‌كو مودیرعام خۆی بگۆڕێ و بۆنی خۆش له‌خۆی بات،ڕۆژنامه‌نووسی بندیوار بێت،به‌ڵكو له (5) ڕێسا جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی كه مه‌رجه له‌هه‌ر په‌یامێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌بێت ( بیروباوه‌ڕ،سه‌ربه‌خۆیی،ڕاستگۆیی،بابه‌تی بون، نه‌زاهه‌ت " ڕه‌چاوبكرێت .
سێهه‌م: ژووری ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش بۆ پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه،تا ته‌نها له‌وێوه زانیاریی و په‌یامه‌كان بنێررێن .دیسان ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی ئه‌حمه‌ق و بێ ئاگا نابێت به‌ڕێوه‌ی ببا،چونكه هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یامێك،دوژمنان لێی ئاگادارئهبن،به‌دڵنیاییه‌وه نوسینهكانیشمان ته‌رجه‌مه ئه‌كه‌ن و ئه‌یخوێننه‌وه..بۆیه باشترین به‌رگریی لێره ده‌بێته هێرشكردن و په‌رتكردنی به‌رامبه‌ر .
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه،باعیزی ئه‌وه‌ن، تائێستا ڕێگه نه‌دراوه 2 ده‌زگای توێژینه‌وه‌و دیراساتی ستراتیجی و ڕاپرسی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت .