29/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆمەڵ هۆشداری دەدات
له‌سه‌ر پرسى بێژه‌ره‌كه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى پهيمام، كۆمه‌ڵى ئيسلامى هۆشدارى ده‌دات.
دوای ئەوەی لەشەوی جەژنی رەمەزاندا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر "ئەیهان سەعید" بێژەری کەناڵی ئاسمانی پەیام و بەسەختی بریندار کرا.
لەو بارەیەوە محمد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، "ئەو هێرشە بۆسەر رۆژنامەنووسەکەی کەناڵی پەیام ریسوا‌و مەحکوم دەکەین و چاوەروانی هەڵوێستی بەپەلەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری دهۆک دەبین"، راشیدەگەیەنێت، "هەرکەمتەرخەمی و ساردیەک لەوکەیسە ناچارمان دەکات ئەو رووداوە بەرووداوێکی رێکخراو مونەزەم ئەژمار بکەین"
جێی ئاماژەیە کاتژمێر ١ی شەوی ٢٨\٢٩ی ئەم مانگە له‌نێو بازاڕی شاری دهۆك چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوس "ئه‌یهان سه‌عید" بێژه‌ری بادینی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ده‌ن پاش برینداركردنی به‌جێی ده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.