29/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوسيا، هه‌موو داواكاريه‌كانى عێراق جێبه‌جێ ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری عیراق به‌وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، به‌رپرسانی روسیا به‌ڵێنیان داوه سوپای عیراق پڕچه‌ك بكه‌ن.
سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراقی ڕونی كرده‌وه، سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری روسیا به‌ڵێنی داوه كه به‌مزووانه هه‌موو داواكارییه‌كانی عیراق له بواری پڕچه‌ككردن جێبه‌جێ بكرێت.
زیاتر له‌وه‌ش، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌میه‌ی عێراق، ڕونی كردوه‌ته‌وه‌ن كه وه‌زیری به‌رگری روسیا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو پێداویستییه‌كانی سوپای عیراق له چه‌ك له گه‌نجینه‌ی سوپای روسیا دابین ده‌كرێت.
پێشتر ڕوسیا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌جۆری "سیخۆ 25"ی به‌عێراق داوه.
پێشتريش وه‌زاره‌تی به‌گری عێراقی له 29ی مانگی ڕابردوو ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه به‌شێكی تری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له‌لايه‌ن ڕوسياوه ڕاده‌ست ده‌كرێت.