زێره‌ڤانى، هه‌واڵى ڕفاندنى پێشمه‌رگه‌كان به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
29/07/2014 نوسەر: bzavpress

زێره‌ڤانى، هه‌واڵى ڕفاندنى پێشمه‌رگه‌كان به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌


فه‌رمانده‌يه‌كى فه‌وجى زێڕه‌ڤانى، ڕايده‌گه‌يه‌نێت هيچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش ڕوينه‌داوه‌ و هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌كيشيان نه‌ڕفێنراوه‌.
به‌ڕێوبه‌رى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى زێره‌ڤانيش ڕايگه‌ياندووه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ بۆ دابه‌زاندنى وره‌ى پێشمه‌رگه‌ن.

مقەدەم سەید شوكر، ئامر فەوجی زێرەڤانی لە ناوچەی گۆگجەلیلی نزیك شاری موسڵ به‌  رووداوی راگەیاندوه‌، "من خۆم لە دوایین خاڵی سنووری هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشم و ئەوان بەرامبەرمانن،  هیچ پێكدادانێك لە نێوان ئێمە و ئەوان رووینەداوە و هیچ پێشمەرگەیەكیشمان نەڕفێندراوە".

  هاوكات مقەدەم فەرهادە رەش، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵەكانی هێزی دووی سوپای 4ی زێرەڤانی، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە بە رووداوی ووتووه‌ "ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستییەوە و بۆ دابەزاندنی ورەی پێشمەرگەن".

ئەمڕۆ سێشممە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردەوە، شەش پیشمەرگەی زێرەڤانی لە ناوچەی گۆگجەلیل لەلایەن چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا  رفێندراون و تاوەکو ئیستا چارەنووسیان نادیارە.