06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کودەتاکەی میسر و مژدەیەکی خۆش !
خوای تاك وتەنها دەفەرموێت :{ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] { البقرة: 216] واتا : لەوانەیە شتانێك هەبن کە ئێوە پێتان ناخۆشەو حەزی پێناکەن بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شتە خێری تیادایە بۆتان و بۆتان باشە، شتانێكیش هەن کە ئێوە حەزیپێدەکەن دەتانەوێت بەڵام لەڕاستیدا قازانجی تیادایە بۆتان و بۆئێوە باشە ئەوشاتە تەنها خوا دەزانێت و ئێوە بێ ئاگان لێی ، واللە اعلم .
ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڕاستی مژدەیەکی خۆشەو دەبێت موسڵمانان دڵخۆشبن بەو ڕوداوانەی کە دەگوزەرێن و ڕوودەدەن، زیاتر لێرەدا مەبەستم ئەو ڕوداوەی میسرە کە ئەم چەند ڕۆژە موسڵمانان بەگشتی لە هەموو جیهاندا پێی ناڕەعەت بوون و لەهەموو لایەکەوە دڵتەنگی خۆیان دەربڕی و دەنگی موسڵمانان بەرزەوە بوو ، کە ناڕازین بەو کارەساتانەی کە ڕوویداوە .
ئەمەش لە فەرمودەیەکدا هاتوە کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت: ) مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ؛ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ( نمونەی ئمانداران لە خۆشەویستی یەکترداو میهرەبانی بۆیەکتر و سۆزیان بەرامبەر بە یەکتر، وەکو نمونەی لاشەی کەسێك وایە ، ئەگەر هەر ئەندامێکی لەشی ئێش وئازارێکی هەبێت هەموو لەشی بەلەرزوتا دادەگیرێت .
بەڕاستی واتای ئەم فەرمودەیە لەم ڕۆژگارەدا دەرکەوتوە لە نێوان موسڵماناندا، کاتێك کە محمد مورسی هەڵبژێردرا وەکو سەرۆکی ووڵاتی میسر هەموو موسڵمانان دڵخۆش ودڵشادبوون الحمدللە، کاتێك ئێستا کودەتای سەربازی بەسەریداکرا بە شێوەیەکی نامەردانە لەلایەن عیزبە عەلمانیەکانەوە، لەوەشدا دەرکەوت کە هەموو موسڵمانان ئەوەی کە لایەنگری پارتێکی ئیسلامی بوبێت یان کەسێکی سەربەخۆو هیچ پەیوەندیەکی نەبووبێت بە عیزبە ئیسلامیەکانەوە بەهەمان شێوە خەم وپەژارە دایگرتبوو، ئەو ڕەنگدانەوەیەش زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەرکەوت ، لەهەمان کاتدا قسەت لەگەڵ هەر کەسێکدا بکردایە، بەڕاشکاوانە ووڵامی دەدایەوەو دانی بەوەدا دەنا کە هێزە عەلمانیەکان کارێکی ناڕەوایانکرد بەرامبەر بە ئیسلامیەکان، کودەتای نامەردی سەری هەڵداو ناهەقیان سەپاند بەسەر هەقدا .
لەم ڕووەوە ئێمە دەبێت تێبگەین کە مژدەیەکی خوای بۆ ئیسلامیەکان دەرکەوت و خەڵکێکی زۆریش ڕەقی لەدڵدا دروست بوو بەرامبەر بە عیزبە عەلمانیەکان، لەهەمان کاتدا خەڵکانێکی زۆریش ئەگەر خۆشحاڵ بوبێتن بۆ هەڵسوکەوتی هەندێك لایەنی سیاسی عەلمانی زۆر بەقەناعەتەوە پەشیمانیان دەردەبڕی و تێگەیشتن کە ئەو لاف وگەزافەی کە دەیکەن و ئەو هوتافانەی کە بەناوی دیمکراسیەوە دەیکوتن ، هەمووی خۆڵکردنە چاوی خەڵکەو هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە، تەنها قسەی زلەو بۆ کورسی وپارە بەدەست هێنانە .
کودەتای سەربازی لەکاتێکدا بەسەر باشترین وپاکترین سەرۆکی جیهاندا ئەنجامدرا، خەڵکی دڵی لە سەرۆکەکانی خۆیشیان شکاوەو بەچاوێکی باشەوە تەماشای ناکەن، چونکە وەکو پێوەرێك لەلای خەڵکی دروست بووە ئەگەر پیاوێکی چاکبوایە ئەوا هەوڵیان دەدا لایبەرن و کودەتای بەسەردابکەن! ئەگەرچی سەرۆکەکەیان خراپیش نەبێت وەکو دیدو بۆچونێکیان بۆ دروست بووە ، محمد مورسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر کاتێك هاتە سەر حوکم دەستکەوطێکی باش بوو بۆ هەموو ئیسلامیەکانی جیهان، لەڕووی ئەوەوە کە دژ بە ووڵاتەکەی کاروکرداری ئەنجام نەدەدا و دڵسۆزی گەل وووڵاتەکەی بوو، دز نەبوو، موچەی خۆی بەڕێژەیەك کەمکردەوە کە هەموو سەرۆکی ووڵاتانی شەرمەزارکرد، لەخانووی کرێدا دەژیا، کە ڕووی مەلیك و سەرکردە عەرەبەکانی ڕەش کرد لەبەرچاو هاوڵاتیەکانی خۆیاندا، ماڵ ومنداڵی خۆی دەوڵەمەند نەکرد وەکو ماڵ ومنداڵانی سەرۆکەکانیتر، کە ئاخر دەرەجە خۆشبەختانە ژیان دەبەنەسەر و لەسەر ئەوەشەوە پارەوسامانی ووڵات بەوپەڕی گومڕاییەوە بەهەدەر دەدەن ...... زۆر شتیتر کە لێرەدا باسەکەمان درێژە پێدەدات و وادەزانم هەموو کەس لەمن باشتر دەزانێت ، بەپێویستی نازانم هەمووی بنوسم .
مژدەی خوایی بۆ ئیسلامیەکان، ئەوەیە کە ئەو هەموو دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ عیسابی ئیسلامیەکان لە هەر شوێن و خاك ووڵاتێكبن ، متمانەی خەڵکیان بەدەستهێناو ئیسلامیەکان هەرکام لایان سەربکەون دەتوانن مژدەی ئەوە بەخەڵکی بدەن کە ئەوانیش هەوڵ دەدەن وەکو محمد مورسی مێژوو بۆخۆیان تۆماربکەن و شانازی بەوەو بکەن کە ماوەی کەمتر لە ساڵێك چەند سەروەری بەدەست هێنا بۆ ووڵاتەکەی ، لەهەمان کاتدا متمانەی خەڵکیشیان بەدەست هێنا کە باوەڕیان پێبکەن بۆئەوەی کە بتوانن بێنە سەرەوەو دەنگیان پێبدەن هەرکاتێك ئەو هەلومەرجانە دروست ببێت، هەموو کاتێكیش هەر موسڵمانێك سەربکەوێت بۆ ئەو پۆستە دەتوانێت ئەو هەڵسوکەوتەی محمد مورسی دووبارە بکاتەوە.
ئەم هەموو دەستکەوتە لەلایەکەوەو ، لەلایەکیترەوە دژەکەی بگرین کە ووڵاتانی جیهان و خەڵکی بەگشتی لەهەموو جیهاندا بۆیان دەرکەوت کە دیموکراسی تەنها درۆیەو هیچیتر، هەرکات لەقازانجی ووڵاتە زل هێزەکاندا نەبێت و لە قازانجی ئیسرائیل و سەرمایەدارەکانی جیهاندا نەبێت دژی دەوستنەوەو لایدەبەن، ناهێڵن ساتە وەختی خۆی تەواوبکات و هەرخۆیان دەیکوژن و نایهێڵن، ئەمەش متمانەکە لەوان وەردەگیرێتەوەو دژیان بەکار دەهێنرێت، .... لەم بارەیەشەوە زۆرشتیترمان هەیە بیڵێین بەڵام ئەمەش بەسە بۆ تێگەیشتن.
لایەنی سێ یەم، کەلەهەمووی گرنگترەو دەبێت ئیسلامی وعەلمانی ئەوە تێبگەن، ئیسلامی ناوی تیرۆرو تۆقێنەرو ترسێنەرو توندڕەوو ئەو هەموو ناو ناتۆرانەی کە پێیانەوە لکێنرابوو کە وەکو خوای گەورە دەفەرموێت: { إن هي إلا أسماء سميتموها أنتم وآباؤكم ما أنزل الله بها من سلطان إن يتبعون إلا الظن وما تهوى الأنفس }، جیهان تێگەیشت کە موسڵمانان ئەو ناوانەی کە پێیانەوە لکێنراوە تەنها درۆیەو بۆ ڕەشکردنی موسڵمانانە لەبەرچاوی خەڵکی ، بەڕاستی ئەمە سەرکەوتنە بۆ موسڵمانان و دەستکەوتێکە کە محمد مورسی بەدەستی هێناوەو لە دونیاو قیامەتدا دەبێت بە شەفاعەتکاری و دەبێت بە خێروپاداشت بۆی .
کۆتای باسەکەمان بەوە کۆتایی پێدەهێنین کە ئەمە مژدەی خواییە بۆ موسڵمانان و بێگومان موسڵمانان لەمەودوا ئەگەر بێنە پێشەوە بۆ سەرۆکایەتی خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن و هۆکارەکان باشتر دەگرنەبەر بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان و بەدڵنیاییەوە کە ناهێڵن هەروا بەئاسانی بەسەریاندا تێپەڕبکرێت ، لەهەر کەوتنێك وانەیەك .