28/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركه‌وتنمان بینی!؟
30
(ڕۆژوو به كوردیی)
یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان، زۆر ده‌ترسام له ته‌واوبوونی یه‌ك مانگ ڕۆژگرتن، ترسه‌كه‌ش هێنده زۆربوو ده‌توت كابووسه و ناته‌وێ لێیه‌وه نزیك بیته‌وه، هه‌ر ڕۆژانی پێش هاتنیشی ئه‌و دهنگوباسی ترسه‌ش لای هاوڕێیان و هاوڵاتیانه‌وه هه‌بوو، به‌جۆرێك هه‌ر وه‌ك ئه‌و ترس و بیمانه كه سه‌ره‌تا له ده‌ستپێكردنی هه‌ر كارێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام دواتر و كه‌وتنه ناو واقعهكهوه شتێكی تر ده‌بنیت و ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه تۆش ڕووبه‌ڕووی شتێكی تر ده‌بیته‌وه، كه هه‌رگیز بڕوات وانه‌بوو، ئیدی ئاوایه!، چیرۆكی ده‌ستپێكردن و كۆتایی ئه‌م ژیانه‌ش هه‌ر ئاوایه، ئیمامی عه‌لی(خودا لێی ڕازبێت و هه‌میشه ڕوون و گه‌ش بێت) له وته‌یه‌كیدا ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌و شته‌ی لێی ده‌ترسن بڕۆنه ناوی، ترسی چوونه ناو كاره‌كه كه‌متره له نه‌چوونی)، كوتومت وتهیهكیم له یاد نییه، به‌ڵام لێمسوره كه هه‌مان ناوه‌ڕۆكی هه‌یه.
به هه‌رحاڵ، من پێموایه هه‌مووشت له‌به‌رده‌م مرۆڤدا نابێت ترسناك و گه‌وره بێت، مه‌به‌ستم كارڕایی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك، یان هه‌وڵدان بۆ ئامانجێكی ڕوون و ئهنجامگرییهكی ئاشكرا و دیار و به‌رچاوی وه‌ك ڕۆژووگرتن و به ڕۆژووبوون، چونكه هه‌ر هێنده‌ی زه‌حمه‌ته بڕۆیته ناوی، ئیدی ترس نه هه‌یه و نه‌بیم، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ پێوه‌ری هه‌موو كارێك.
ئێمه بڕوای ته‌واومان به خودا هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له سه‌رده‌م و زرووفی خۆیدا به پێغه‌مبه‌راندا ناردوویه‌تی، بڕواشمان به هه‌موو نیشانه‌كانی هه‌یه، كه له قورئاندا ههرنادوویهتییه خواره‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی، وه‌ك كۆتا پهمام و نه‌خشه‌ی ڕێ ته‌واشای قورئان ده‌كه‌ین، ئیدی هه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه ئێمه بێ سێ‌ودوو له‌ناویدا خۆمان ببینینه‌وه و تێیدا وه‌ك پێویست ئه‌نجامگیریی به ده‌ست بهێنین، ئیدی ئه‌و ئه‌نجامگیرییه له‌سه‌ر ئاستی فه‌ردانی بێت، یان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵكاریی بێت، كه هه‌ردووكیان ڕێوشوێنی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌رك و جێمافێك بگرین له ئیسلامدا به‌شی هه‌ردووكیانی تێدایه، واته به‌شی ئه‌رك و مافی تاك و كۆی به‌شه‌ریی، وه‌ڵامی هه‌زاران ساڵ پرس و جوابی به‌شه‌ری داوه‌ته‌وه، ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، كێ ده‌ڵێت وانییه با بێته مه‌یدان!؟.
ئێمه یه‌ك مانگ له ژێر ئه‌زموون و تاقیكاریی خوداییدا بووین، تاقیكارییه‌ك به ته‌نیا له نێوان خوداوه‌ند و عه‌بده‌كانیدا، مامه‌ڵه‌یه‌كی درووست و ته‌واو، كه خودا به‌ڵێنی ئه‌نجامگیرییه‌كی بێ حسابی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وانه‌ی به پێی كوالێت به‌ڕۆژوو ده‌بن و مانگێك به پێی گرێبه‌سته ته‌واو ده‌كه‌ن، ئێ خۆش به‌حاڵی ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به ته‌واوی ئه‌نجامدا و به پێی كوالێتی ناو گرێبه‌سته‌كه‌ش بوو، هه‌ر خودا خۆی ده‌زانێ چۆن پاداشتێك ده‌به‌خشێته عه‌بده‌كانی، ئه‌و عه‌بدانه‌ی كه به دڵپاكیی و حاڵی دڵنیاییه‌وه ڕوویان له بانگه‌وازه‌كه‌ی خودا كردوو و ئه‌م گرێبه‌سته‌یان واژۆكردوو و ته‌وایان كردوو و ته‌مه‌نیان باقی بوو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دڵنیایی سه‌ركه‌وتنمان بینی، سه‌ركه‌وتنێك كه مه‌گه‌ر خودا هه‌ژماری بكات به هه‌ژماری خۆی بۆ عه‌بده‌كانی.
ئاخر دنیایه‌كی پڕ له فه‌ساد و پڕ له هه‌یه‌جانی چێژ و خۆشی گه‌نجانه و هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی به‌رده‌ست له به‌رده‌مدا قووت بووه‌ته‌وه و هێز و گرۆی به‌هێزی له پشته تا كه‌س به ڕۆژوو نه‌بێت و نزیك نه‌بێته‌وه له ئیسلامبوون و موسڵمانێتی و هه‌زاران نه‌خشه و پلان و پیلانی تۆكمه و فراوان بۆ دنیای كوردیی و ناوچه‌كه به گشتی هه‌بووه و هه‌یه، تا ئیسلام و موسڵمانێتی ببێته شتێكی نامۆ و ناشیرین و ترسناك له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ئایندهی مرۆڤه‌كان و میلله‌تاندا، به‌ڕاستی هێزی ده‌وێت ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه، به‌ڕاستی لێبڕان و توانا و حه‌وسه‌ڵه‌ی ده‌وێت ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه، به‌ڵام كه‌سی به‌هێز و خاوه‌ن قیمه‌ت و هیمه‌تی ئیسلام و موسڵمانه‌تیی هیچ شتێك وه‌ك به‌ربه‌ست نابینێت له‌به‌رده‌میدا تا هیچ كارێك ساردی بكاته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌ر ئه‌رك و ئه‌نجامگیرییه‌ك و پاشان وه‌ده‌ستخستنی مافه و ده‌ستهاته فراوانه‌كانی به‌رده‌می به لوتفی خودا، چونكه پشتی به خودا به‌ستووه و خودا‌ش له هه‌موو كه‌س به‌هێزتره و هه‌مووشتێك بۆلای خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خودا ئه‌فه‌رمووێت هه‌ر كات سه‌ركه‌وتنم پێدان سوپاس و په‌سنی خودا بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌میشه په‌سن و سوپاسی خودای ئاینده‌به‌خش و دڵڵاوا ده‌كه‌ین و هه‌مووشتێكمان له خودایه‌وه و هه‌ر خودا خاوه‌نی گشت جیهان و ئێمه‌شه و ئێمه‌ش هه‌ر عه‌بد و سه‌رله‌به‌ری ئه‌وین.
خودایه هه‌روه‌ك چۆن له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا سهركهتنت به نسیب كردین ئاوه‌هاش سه‌ركه‌وتنی كۆی ژیان و مردن و قیامه‌تمان به نسیب بكه و تێدا به‌هه‌شت بكه‌یته ماڵ و موڵك و حاڵی خۆشگوزه‌رانی ئێمه و هه‌میشه لێمان ڕازیبه و ڕهزایهتیمان هه‌میشه پێ ببه‌خشه.... اللهم امین... خودایه.