كوردانى باكور، بۆ به‌رگرى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ليوايهكى سه‌ربازييان پێكهێنا.
پاش زیادبوونی هێرشی گروپه "داعش"بۆ سه‌ر کانتۆنی کوبانێ و راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوبانێ، گهجانى باكورى كوردستان ڕويان كرده ئهوپارچهيهى وڵات به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى كردن.
لهمهڕاسيمێكى سه‌ربازيدا، هاوڵاتيانى باكور، ليوايهكيان به‌ناوى"ليواى شه‌هيد هۆگر" پێكهێنا، كه زياتر له 100 پێشمه‌رگه له‌خۆده‌گرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ستنیشانکراوه که گه‌نجانی باکووری کوردستان وه‌ڵامی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریان داوه‌ته‌وه و هیچ کاتێک له‌به‌رامبه به ئه‌رکی پاراستنی نیشتمان له‌به‌رامبه‌ر به هێرشی گروپى "داعش" بێده‌نگ نامێنه‌وه و به‌شداری ریزه‌کانی YPG و YPJ ده‌بن .
هه‌رله‌و به‌يانه‌دا هاتووه، بانگه‌وازی له هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کراوه به‌شداری له خه‌باته‌کانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا بکه‌ن و پاراستنی ژیانی هاوبه‌س و برایه‌تی گه‌لان بكه‌ن.