بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه، و ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل تانك و زرێپۆش و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی له غه‌ززه نه‌باته ده‌ره‌وه و ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، هیچ ئاگربه‌ستێك سوودی نابێ.
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ بۆماوه‌ى 12 كاتژمێر حه‌ماس و ئيسرائيل، جه‌نگيان ڕاگرت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندیی نیشاندا ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێرى دى درێژبكاته‌وه، فه‌وزی به‌رهوم وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسيش رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی ئیسرائیل تانك و زرێپۆش و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی له غه‌ززه نه‌باته ده‌ره‌وه و ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، هیچ ئاگربه‌ستێك سوودی نابێ.
نۆزده ڕۆژه جه‌نگى نێوان ئيسرائيل و حه‌ماس له‌كه‌رتى غه‌ززه سه‌رى هه‌ڵداوه و بێجگه له‌كاولكارى ناوچه‌كه، زيانێكى گيانى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێى دوا زانيارييه‌كان، 42 سه‌ربازى ئيسرائيلى له‌سه‌ره‌تاى پێكدادانه‌كانه‌وه تا ئێستا گيانيان له‌ده‌ستداوه، كه كه‌سى پله‌دارى سوپاى تێدا به‌دى ده‌كرێت.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه، قوربانيانى غه‌ززه به‌ڕێژه‌يه‌كى زۆر له‌هةڵكشاندايه و تائێستا 1051 كه‌س بووه‌ته قوربانى كه‌كۆتا دوقوربانى پێش نيوكاتژمێر له‌مه‌و به‌ربوو، زۆرێكيش له‌قوربانييه‌كانى غه‌ززه منداڵ و هاوڵاتى سڤيلن.
هه‌رچى له‌بريندارانيشه ڕێژه‌كه گه‌وره‌تره و له‌شه‌ش هه‌زار بريندار تێپه‌ڕى كردووه.