پۆلیسی قەڵادزێڕایدهگهیهنێت پێویستە بەرپرسانی ئیداری شارەکە بیر لە بەرژەوەندی گشتی بکەنەوە نەک تایبەت.
لە بابەتێکدا کەلە پێگەی تایبەتی بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بە بوونی چەند دوکانێکی فرۆشی مەشرووب و مادە کهولیەکان دەکات لەناو بازاری قەڵادزێ و کە بۆتە جێگەی چەندان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و ئالودە بونیان بەو مادا كهولییانه.
راشیدەگەیەنێت،" چەندین جار هەستاوین بە دەستەبەردا گرتنی مەشروب و مادە کهولیەکان و داخستنی ئەو دوکانانە بەڵام بەهۆی پشتگیری کردنیان لەلایەن کەسانی ئیداری و کاربەدەستی شارەکە نەمان توانیوە کۆتایی پێ بهێنین چونکە بەلێسەندنەوەی مۆڵەتەکەیان دەکرێت کە پێویستە بەرپرسانی ئیداری بەوکارە هەڵسن بەڵام تاکو ئێستە بەکاری خۆیانی نازانن"، دەشڵێت،"پێویستە بیر لەبەرژەوەندی گشتی بکەنەوە نەک شەخسی".
هاوکات لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر بەتایبەت شارەکانی رانیەو قەڵادزێ و چوارقورنە ژمارەیەک دوکانی فرۆشتنی مادە کهولیەکان بوونیان ههیه لە شوێنە گشتیەکاندان و بەبێ رەچاوکردنی هیچ جۆرە بەرژەوەندیەکی گشتی مۆڵەتیان پێ دراوە.