27/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕانییه، دوو كچ كۆتاییان بهژیانی خۆیان هێنا
دوێنێ ئێواره، لەدووڕووداوی جیاوازدا، دووکچ لەشاری ڕانیە کۆتایان بەژیانی خۆیان هێنا.
تهها محمدلیپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی رابەرین رایگەیاند،" ئیوارەی ئەمرۆ دووحاڵەت گەێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان کەهەردووکیان لەرەگەزی می بوون کەکچێکیان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨بوەوبەفیشەک کۆتای بەژیانی خۆی هێنابوو"، وتیشی "ئەویتریشیان لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩بوە ولەماڵەکەی خۆیان بەپەت خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندوە".
روونیشی کردوە،"داوای گەیشتنی تەرمەکان بۆ نەخۆشخانەکەمان لەسەردوای بزیشکی دوادوەری بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەیان رەوانەی بزیشکی دوادورەی سلیمانی کروان".
جیگەی بیر هینانەوەیە ئیوارەی ڕۆژی پێشوتر لەشاری رانیە گەنجێکی تری دانیشتوی گەرەکی قەڵات لە ناو کێلگەیەکی کشتوکالی بەپەتیک خۆی بەداریک هەلدەواسیت و کۆتای بەژیانی خۆی دینیت.