27/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جولەکەی دەونەمە لەناو موسڵماناندا..
فەڵەستین خاکی موسڵمانەن یەهود داگیرکردوە
بەشی سێیەم
لە باسی پێشودا ئەوەم خستە روو کە لە ئەوروپا مەزهەبیکی نویی مەسیحی دروست
بوو بۆ پشتگیری کردنی یەهودیەکان کە ناسراون بە پرۆتستاند...
له‌هه‌مان کاتدا ویستیان له جیهانی ئیسلامی هه‌مان ئه‌زموونی مارتین
لوثه‌ر دووباره بکه‌نه‌وه له خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا له تورکیای ئێستادا،
له‌ساڵی (١٦٠٣)ز که‌سێكی جوله‌که به‌ناوی (سهبهطای ته‌زفی) ده‌رکه‌وت
که‌ته‌مه‌نی (٢٢)ساڵ بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد له پایته‌ختی موسڵمانان
له ئه‌سته‌نبوڵ(ئه‌ستانه) که گوایه عیسای کوری مه‌ریمه،! خه‌ڵکی
ده‌بێت گوێی بۆ بگرن، ئه‌و ده‌مه حوکومه‌تی عوسمانی ئازادی پێبه‌خشی به‌و
هۆکاره‌ی که له سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌دوێت!، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆشی
ئازاده، له‌دوایدا ئه‌م که‌سه زۆربه‌ی جێگاکان گه‌ڕاو سه‌فه‌ری کرد بۆ
ئه‌وروپاو پاشان وڵاتانی موسڵمان وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و عێراق و تونس ..هتد
له بانگهشهیهکیدا له خاکی فه‌ڵه‌ستین ئه‌م باسه‌ی کردوه که هه‌موو
جیهانی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر (٣٨) جێگادا بۆ هه‌ر جێگایه‌ك پاشایه‌کی دانا‌و
خۆشی کرد به پاشای به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه.!
له‌دوایدا که
گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ هانی خه‌ڵکی دا که خۆپیشاندان بکه‌ن و
ده‌وڵه‌تی عوسمانی بکه‌ن به چه‌ند به‌شێکه‌وه، ئه‌م کاره چه‌ند جار
دووباره بوویه‌وه، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی که هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر
موسڵمانان دروست نه‌کرد زۆر گرنگی پێنه‌درا، به‌ڵام پاشان له لایه‌ن
ریفۆرمخوازه‌کانی ئه‌ورپاوه یارمه‌تیان ده‌دراو خه‌ڵکییان پێچه‌واشه کرد،
بۆیه ناچار ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گرت و
به‌سه‌رۆکه‌که‌یانه‌وه که (سهبهطای ته‌زفی) بوو، له‌دوای لێکۆڵینه‌وه
بریاری له سێداره‌دانیان ده‌رچوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی موسڵمانانه‌وه به
هۆکاری خیانه‌تی گه‌وره دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پاشان له‌و کاته‌ی
که بریاره‌که جێبه‌جێ ده‌کرا (سهباطی ته‌زفی) خۆی و هاوڕێکان بڕیاریان
دا ببنه موسڵمان و ئیسلام بوونی خۆیان له سه‌ر په‌تی سێداره به کۆمه‌ڵ
ڕاگه‌یاند!، له‌و کاته‌دا قاضی موسڵمانان بریاره‌که‌ی بۆ گۆڕین هه‌موویان
ئازاد کران.
ئه‌وه مهنهجی دینی ئیسلامه که به‌و شێوه ره‌فتار
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی مونافقیش ده‌کات، مادام به ئاشکرا موسڵمان بوونی خۆی
ڕاگه‌یاند ئیتر گوێ به باكگراوندی نادرێت که‌چی بووه، پاشان ئه‌م
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه له مێژوودا به(یه‌هودی ده‌ونه‌مه) ناسراون واتا ئه‌و
یه‌هودیانه‌ی که له ئاینی جوله‌که هه‌ڵگه‌رانه‌وه، ئه‌مانه
به‌رده‌وام له ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا خه‌ریکی پلان و دروست کردنی
رێکخراو مه‌حفه‌لی جوله‌که بوون که له‌داهاتوودا به مه‌حفه‌لی سه‌هیۆنی
ناسراون به ده‌یان پیاوی عه‌لمانی وه‌ك جوده‌ت نامیق و مسته‌فا که‌مال
ئه‌تاتورك، حیکمه‌ت بابان، عه‌بدولرحمان به‌درخان، عه‌بدولله جوده‌ت، حسێن
جاهید، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ئه‌مانه که‌سێکی ماسۆنی بوو به ناوی(داود
کوهین) که توانیان ده‌ست به‌سه‌ر مه‌جلیسی مهبعوثان بگرن..
زۆرێکی تر له‌و ناوانه که ده‌رفه‌ت نیه بۆ باس کردنیان، ئه‌م
عه‌لمانیانه که دروست بوون ویستیان ریفۆرم بکه‌ن ته‌نانه‌ت زۆرێك له
مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌نبوڵیان کرده قاوه‌خانه‌و جێگای سه‌ربازی و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان کرانه ته‌ویله‌ی وڵاغ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌م
شاڵاوه ریفۆرمه‌ی جوله‌که‌یه سه‌هیۆنی ماسۆنیه‌تی ڕاگرت (کۆمه‌ڵه‌ی
یه‌کگرتووی موحه‌مه‌دی) بوو که دوای ناسرا به حیزبیکی ئیسلامی به‌ناوی
(حیزبی برایانی موحه‌مه‌دی) به سه‌رکردایه‌تی (حافظ دروێش وحدتی) بوو که
زمانحاڵی ئه‌و حیزبه رۆژنامه‌یه‌ك بوو به‌ناوی (بورکان)له دوای
ململانیه‌کی زۆر هه‌موو ئه‌م سه‌رکردانه ده‌خرانه زیندان یاخود
شۆڕشه‌کانیان کپ ده‌کرایه‌وه، ئیتیحادیه‌کانی تورانی به ته‌واوه‌تی
ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا کرد ڕێکخراوێکیان دروستکرد بەناوی(لاوانی تورکیا) دوای
هەر ئەم کۆمەڵە چونە ناو ئیتحادی تورەقیو کۆنترۆڵیان کرد هەمووی پیاوی
جولەکە بوون لە روکەشیشدا موسڵمان وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ناسرابوون بە
یەهودی دونەمە واتا یەهودیە هەڵگەروە موسڵمانەکان..! ،دوای بە ئاشکرا
بانگه‌شه‌ی عيلمانیهتیان ده‌کرد به ده‌یان که‌ڵه‌پیاوی وه‌ك شێخ سه‌عیدی
حه‌فید و کوره به‌رێزه‌که‌ی که باوکی شێخ مه‌حمود بوو له شاری موسڵ
تیرۆر ده‌کران به‌ده‌ستی ئتیحادهیهکان.
لەو سەردەمەدا ئەم
رێکخراوانە دەستیان کرد بەبانگەشەی نەتەوەی یەکێك دەگوت تورك و ئەوی تر
فارس و ئەویتر عەرەب و تەنانەت لەناو تورەکەناندا بەشی تر جیابوویەوە بە
تۆرانیو ئەرمەنی‌و ئەنادۆڵی ، لەناو عەرەبیش بەناوی میسری و بەناوی سوریا‌و
وەهەروەها.. هەموو ئەمانە بوونە هۆکاری لاواز بوونی خیلافەتی ئیسلامی تا
کەسایەتییەك لە شانۆیی سیاسی دەرکەوت بە پاڵپشتی کورد توانی بۆ ماوەی ٣٥
ساڵ هەموو ئەم پیلانانە هەڵەوشێنێتەوە نەهێڵێت فەڵەستین بچێتە ژێر رکێفی
هیچ کەسو هەموو پلانەکانی خستە چاڵ..
ماویەتی چاوەڕوانی بەشی
چوارەم بن .. باسی هاتنی ناپلیۆنو محمد عەلی پاشا و خدێوی ئیسماعلی دەکەم
کە چۆن فەلەستینیان دابەش کرد هۆکارەکەی چی بوو..